كڵپه‌ى دروست بوونى بزوتنه وه ى گۆران میدیا بوێر‌و ئازاده‌كه‌ى بوو , هه ر له سه ره‌تاى دروست بوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه میدیایى گۆران به تۆپخانه ناسێنرا , ره‌وانشاد كاك نوشیروان مسته فا زۆر باش ده یزانى بو به‌ره‌نگا ربونه وه‌ى ئه‌م سیسته مه وێرانه‌یه و بۆ ووشیار كردنه‌وه‌ى خه‌ڵك پێویستى به‌راگه یاندنێكى تۆكمه‌و به‌هیزه , بۆیه هه میشه خۆى ده‌بینرا له راگه یاندنه‌كانى یه وه‌و به‌رده‌وام په‌یام و به‌رنامه‌كانى له رێگه‌ى تۆپخانه‌كه‌وه ده‌ده‌ایه گوێ هاونیشتیمانیانى كۆمه‌ڵێكى زۆر رۆشنبیر و كه‌سانى میدیاكارى شاره‌زاى له ده‌ورى خۆى كۆ كردبوه‌وه و راوێژى پێده‌كردن بۆ به‌ره‌و پێشبردنى میدیاى بزوتنه‌وه‌كه , پشتێكى زۆرى به‌میدیا به‌ستبوو بۆ روناك كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایانه‌ى تاریك بوون تا بتوانیت مۆمه‌مه‌كه‌ى گۆران به داگیرساوى بهێڵێته‌وه . هه میشه ره‌وانشاد ده یوست له هه‌موو رێكه‌وتنه سیاسى یه كان میدیاى گۆران به سه ربه خۆى بهێڵێته وه و توبخانه كه له كارى بۆ دروستكراوى خۆى نه وه ستێنێ , ئه‌و زۆر باش ده‌یزانى زیندوێتى گۆران به‌نده به زیندویتى میدیاكه‌یه وه بۆیه میدیاى گۆرانى به دوور ده‌هێشته‌وه له هه‌موو رێككه‌وتنێكى سیاسى دا .
گۆران تا ئێستاش به رهه مى شكستى هه ڵبزاردنه كانى ساڵى پارى كۆ نه كردۆته وه , ئێستا خۆى خستۆته وه همى رێككه‌وتنى ساسى قه‌به‌و بێ بنه‌ما ده‌یه‌وێت بوه‌ستێت شان به شانى پارتى و یه‌كێتى ره نكه ئه‌و گه‌مانه‌ى ده‌كرێن له رووى مناوه‌راتى سیاسى یه‌وه له لایه ن بارتى یه وه ئه‌وه ئه‌و خه ونه ى گه وره‌كر دبێت لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ,گۆران ئه‌وه‌ى له یاد كردوه كه پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان ئاماده‌یى تێدایه گه‌مه به یه‌كێتیش بكات .
كاتێك سه‌یرى میدیاكانى گۆران ده‌كه‌یت لێت تێك ده‌چێت ئاخۆ ئه‌مه میدیایى گۆرانه یان میدیاى بزوتنه‌وه‌یكى تر یان حیزبێى دى بێـت , ره نگه رێككه وتنێكى پێشبینى كرا‌و نیاز درا بێت له نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆران , به‌ڵام خۆ ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت میدیایى گۆران به حه زى پارتى كار بكات . میدیاى گۆران بۆ ئه‌وه دروست نه‌بووه بچێته نێو رێككه‌وتنه سیاسى یه‌كان .
لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت باشه بو میدیاى گۆران ئه‌و راست ره‌وى و بوێرى یه ى جارانى نه ماوه ؟ ئایا سیاسه ت و میدیایى گۆران به ته نها به بیر و هزر و كه سایه‌تى ره‌وانشاد كاك نوشیروان ده‌روات به رێوه , ئایا به ته‌نها ئه‌و ده‌یتوانى بزوتنه‌وه‌كه‌و میدیاكه‌ى به پێوه بوه‌ستێت و و رووبه روى ئه‌م ده سه ڵاته بیته‌وه ؟ ئایا بزوتنه وه‌ى گۆران د‌رك به‌وه ناكات زیندوێتى بزوتنه وه كه به نده به بوێرى و سه ر به خۆى میدیاكه ى , باشه بزوتنه‌وه‌ى گۆران كه ى تێده گات ئه‌و تایبه‌تمه‌ندى یه‌ى گۆرانى جیاكرده‌وه له حیزبه‌كانى تر میدیاى گۆران و دروشمه ئازاده‌كاننى بوون , ئیستاش رۆژ له دواى رۆژ دروشمه‌كان به‌ره‌و لاواز بوون ده‌چێت و مۆمى گۆران به‌ره‌و كز بوون ده‌چێت گه‌ر به‌و شێوه‌ی سیاسه‌ت بكات , ساتێك گۆران گوێ بۆ ره‌خنه‌و بۆچونى دڵسۆزانى ناگرێت ساتێك هه‌ندێك له‌وانه‌ى له ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆراندان خه‌مى پله‌و پۆستیان لا گرنگتر بێت له خه‌مى بزوتنه‌وه‌كه , ساتێك میدیاى گۆران له گه‌ڵ میدیاى حیزبێكى ساده جیاوازى نه‌بێت ئه‌و كات ئه‌بێت چاوه‌رێ ى ئه‌وه بكه‌ین له داهاتوو تۆپخانه‌كه‌ى گۆران بخرێته مۆزه‌خانه‌وه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی