چه‌مكى رۆشنبیر گروپێك له خه‌ڵك ده‌گرێته‌وه كه گرنگى ده‌ده‌ن به كاروبارى فیكرى، ئه‌مه‌ش بۆ جیاكردنه‌وه‌ى كه‌سانێكه كه له‌بوارى پیشه‌ى ده‌ستدا كار ده‌كه‌ن، به‌پێى بۆچوونى گرامشى رۆشنبیر كه‌سێكه كه سه‌رقاڵه به كاروبارى گشتیه‌وه، سارته‌ریش له‌پێناسه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ى رۆشنبیرى موله‌تزیم هه‌مان مانا ده‌دات به ده‌سته‌وه.
به‌پێى بۆچوونى گرامشى هه‌ر گروپێكى كۆمه‌ڵایه‌تى رۆشنبیرى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه، كه هه‌ڵده‌ستن به جوانكردن‌و بانگه‌شه‌و به جه‌ماوه‌ریكردنى، له‌به‌رئه‌وه ده‌شێت ئه‌وانه گروپێكى سیاسى سته‌مكارو گه‌نده‌لأ‌و تاك ره‌و بن كه له‌رێگه‌ى رۆشنبیركه‌یانه‌وه.شه‌رعیه‌ت به‌و سیمایه‌یان ده‌ده‌ن‌و به‌رگرى له‌كارو ره‌فتاره‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌وانه ده‌بنه كۆمه‌ڵێكى به‌رگریكار‌و رووبه‌روى هه‌موو كرانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان‌و دیموكراسیه‌ت‌و عه‌داله‌تێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌وستن، ئه‌مانه له‌هه‌موو رژێمه سته‌مكارو عه‌سكه‌رو تاك ره‌وه‌كاندا نمونه‌یان هه‌بووه.
له‌مێژووى ئیسلامی‌دا ئه‌مانه پێیان وتراوه (زانایانى سوڵتان) ئه‌مانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌روانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه‌وه سه‌یرى رووداو‌و پێشهات‌و گۆڕانكاریه‌كان ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى كه به‌رژوه‌ندى گشتى‌و گه‌ل‌و نیشتمان ده‌یه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا كۆمه‌ڵێكى تر له رۆشنبیر هه‌یه.
ئه‌مانه كه‌سانى ناسراون‌و خاوه‌نى پرۆژه‌و دیدگا‌و بۆچوونى تایبه‌تى خۆیانن، ئه‌مانه به‌درێژایى مێژوو رابه‌رى شۆڕش‌و به‌رخۆدان‌و به‌رگرى بونى له‌ئازادى‌و مافه‌كانى خه‌ڵك‌و چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى‌و دیموكراسى ده‌كه‌ن، به‌درێژى شۆرشه‌كان ئه‌و رۆشنبیره ئازا‌و چاو نه‌ترس‌و بوێرانه بینراون، كه سه‌ره‌تاكه‌ى به شۆرشى فه‌ره‌نسى ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تا ده‌گاته هه‌موو شۆرشى ئازادیخوازى گه‌لان، له‌م كایه‌دا رۆڵى رۆشنبیر ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كى ره‌مزى نه‌بووه، به‌ڵكو تێكه‌لأ به كێشه‌و گرفتى گه‌له‌كانیان بوون‌و بوونه پێشه‌نگ بۆ قوربانیدان‌و خۆنه‌ویستى له‌رێگه‌ى ووتارو نوسین‌و هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه، بوونه داینه‌مۆى بزواندن‌و هۆشیار كردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى سته‌مكارى‌و گه‌نده‌ڵى وعه‌سكه‌رتارى قبولأ نه‌كه‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌لأ گه‌شه‌كردنى ره‌وڕه‌وه‌ى پێشكه‌وتنه‌كان‌و هه‌نگاو هه‌ڵگرتنى گه‌له پێشكه‌وتووه‌كانى جیهان‌و پێشكه‌وتن له‌بوارى ته‌كنه‌لۆژیا‌و ئه‌وه‌ى ئێستا پێی ده‌وترێت شۆرشى زانیارى، زۆر له‌شته‌كان‌و دیارده‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌و شێواز‌و فۆرمى تازه‌یان وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تیش له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى دیارده‌ى به‌جیهانى بوون له‌بوارى سیاسى‌و ئابورى‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، هه‌موو گه‌لانى جیهان له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌و جیهان له‌ئێستادا وه‌ك گوندێكى لێهاتووه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین به‌هۆى لێكنزیكبوونه‌وه‌ى كولتوره‌كان‌و تێكه‌لأ بوونیان به‌یه‌كترو سه‌رهه‌ڵدانی كولتورێكى نوێ كه به كولتورى جیهانى ناسراوه، له‌ناو ئه‌م كولتوره نوێیه‌شدا پێگه‌و شوێن‌و كاریگه‌رى زۆر له‌شته ره‌مزیه‌كان گۆراون، له‌وانه‌ش رۆشنبیر،مرۆڤى ئێستا ئه‌و مرۆڤه نیه كه له چاخه‌كانى رابردوودا ژیاوه ،به‌ڵكو خه‌ون و خولیا‌و ئامانجى مرۆڤ، به‌تایبه‌تى نه‌وه نوێیه‌كه‌ى، گۆراوه‌و واقیعى تێپه‌راندوه‌و زۆر جاریش له خه‌یاڵدا ده‌ژى، به‌مه‌ش واقیعه سیاسی و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ى خۆى تێپه‌ر ده‌كات و دیه‌وێت لێى داببڕێت ،هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئێستا راپرسیه‌ك ئه‌نجام بده‌یت له ناو گه‌نجاندا ئایا ده‌ته‌وێت له نیشتمانى خۆتدابژى یان ووڵات به‌جێبهێڵیت و كۆچ بكه‌یت بۆ هه‌نده‌ران؟ ،زۆرینه‌یان به به‌لێ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كۆچیش نه‌كات به خه‌یاڵ هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ژى،به‌رده‌وام به شوێن ژیانێكه‌وه‌یه كه گه‌نجى رۆژئاوایی تیایدا ده‌ژى و ستایلى جل و به‌رگ و حه‌زو ئاره‌زو خواردن و هه‌موو شته‌كان وه‌ك ئه‌وان لێ ده‌كات ،به تایبه‌تى له‌كچاندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت ره‌نگى چاوو قژیشیان له‌وان بچێت ،وه‌ك (فرانس فانۆن) ده‌ڵێت ،به‌رده‌وام قژ ره‌ش و چاو ره‌شه‌كان خۆیان به‌كه‌م ده‌زانن له به‌رده‌م قژزه‌ردو چاو شینه‌كاندا ،له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وان خۆیان ده‌ربخه‌ن ،فۆكۆیاما له كتێبى (كۆتایی مێژوودا) ئه‌م مرۆڤه نوێیه به كائینێكى به‌كاربه‌ر ناو ده‌بات، كه ئاماده‌یی نیه قوربانى بۆشته ره‌مزیه‌كانى وه‌ك ئاین و نه‌ته‌وه‌و نیشتمان بدات به ڵكو مرۆڤێكى پراگماتیزمیه‌و به‌شوێن خۆشگوزه‌رانى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیدا ده‌گه‌ڕێت، رۆشنبیریش وه‌ك هاووڵاتیه‌ك كه له دنیاى به‌جیهانیبوندایه ، دابراو نیه له ئه‌م دۆخه نوێیه‌و كاریگه‌ریه‌كانى ، به‌ڵكو به هۆى نزیكى له روداوه‌كان و تێكه‌ڵبوونى له‌گه‌ڵ گۆرانكاریه نوێیه‌كان له بوارى فیكر‌و سیاسه‌تدا، زۆر تر ده‌كه‌وێته ژێر كایگه‌رى و له‌گه‌ڵ دۆخه نوێیه‌كه‌دا خۆى ده‌گونجێنێت.
ئه‌م مرۆڤه نوێیه له‌لاى زانایانى (ئه‌نسرۆپۆلۆجى)پێی ده‌وترێت مرۆڤى (سبرنیتیكى) واته مرۆڤێك كه زیاتر پابه‌نده به فه‌زاوه وه‌ك ئه‌وه‌ى نزیك بێت له زه‌ویه‌وه ،ئه‌ویش به‌هۆى گه‌شه‌كردنى تۆره‌كانى په‌یوه‌ندى و ئینته‌ر نێت و كه‌ناڵه فه‌زاییه‌كان و بێ سیم و شته‌كانى تر ،ئه‌مه‌ش ئه‌و قۆناغه‌یه كه هایدگه‌ر باسی ده‌كات و به قۆناغى كۆتایی فه‌لسه‌فه ناوى ده‌بات ،له لاى هه‌ندێك له روناكبیرانى تر به قۆناغی پۆست ئایدیۆلۆژیا باس ده‌كرێت ،لێره‌وه چه‌مكى رۆشنبیریش گۆرانى به‌سه‌ردا دێت و ده‌چێته قۆناغێكى تره‌وه‌و به ستایلێكى تر‌و ئایدیایه‌كى تره‌وه دێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگا ،رۆشنبیریش وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كى تر دابراو نیه له‌وه‌ى كه ئه‌ویش ببێته مرۆڤێكى به‌كاربه‌رو بازارى ،چونكه به كالابوون و به بازاریبوونى شته‌كان سیماى نوێى به‌جیهانیبوونه كه لیبرالیزمه نوێیه‌كان رابه‌رایه‌تى ده‌كه‌ن و له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت رۆشنبیریش بكه‌نه كه‌سێك كه ته‌نزیر بۆ ویست‌و بۆچوون و پلانه‌كانیان بكات ،واته رۆشنبیریش بۆچوونه‌كه‌ى كانت ى تێپه‌راندوه كه ده‌یوت من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م ،به‌ڵكو له ئێستادا ده‌ڵێت (من به‌كاربه‌رم ،كه‌واته من هه‌م )،واته ئه‌م جیهانه نوێیه جیاوازه له‌وه‌ى پێشتر كه‌هه‌بوو ،كه پشت ئه‌ستوربوو به كتێب و مه‌عریفه‌و رۆمان و سه‌ركرده كاریزمیه‌كان.
واته وه‌ك (ئه‌دگان موران ) ده‌ڵێت كۆمه‌ڵگه‌ى هه‌رزه‌كانه) ،واته ده‌گه‌رێت به‌شوێن قازانجى خێرا‌و حه‌زى تایبه‌ت و ده‌ستكه‌وتى خێرا ،حه‌ز به ووتارى درێژ‌و رۆمانى گه‌وره‌و كتێبى مه‌عریفى ناكات ،به‌ڵكو جه‌ماوه‌رى یوتوپ و كۆمێنتى بچوك و وێنه‌كان ئینیستاگرام و شته‌كورته‌كانى تره ،له گۆرانكاریه سیاسیه‌كانیشدا رۆشنبیر رۆڵێكى ئه‌وتۆیان نه‌ماوه، به‌ڵكو تۆره‌كانى ئینته‌ر نێت جێگه‌ى شۆرش و كریزماو رۆشنبیر‌و ته‌نانه‌ت حیزب و رێكخراوه‌كانیشیان گرتۆته‌وه ،ئه‌وه‌ى بوه مایه‌ى دروستكردنى به‌هاری عه‌ره‌بی خۆسوتاندندنى عه‌ره‌بانه‌چیه‌ك بوو به‌ناوى محمد بوعه‌زیزى نه‌ك رۆشنبیران یان سیاسیه‌كان ،له خۆپیشاندانى یه‌له‌گ زه‌رده‌كانى فه‌ره‌نساش شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كان ئه‌و راپه‌رینه گه‌وره‌یان دروستكرد، نه‌ك رۆشنبیرانى فه‌ره‌نسا.
له كۆمه‌ڵگه نادیموكرایه‌كاندا رۆشنبیر زۆرتر ده‌كه‌ونه ژێر فشار‌و داواى بێده‌نگ بوونیان لێ ده‌كرێت ،چونكه له‌ژێر سایه‌ى ئه‌م جۆره رژێمانه‌دا ،ره‌خنه‌و ئۆپۆزسیۆن و ناره‌زایی رێگه پێدراو نیه‌و هه‌ركه‌سێك ئه‌م كاره بكات له خانه‌ى دوژمن‌دا ئه‌ژمار ده‌كرێت،كۆمه‌ڵگه‌ى كوردسش وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى، دابراو نیه له ئه‌و گۆرانكاریانه‌و گۆرانى به‌شێكى زۆر له نوسه‌رو رۆشنبیر‌و میدیاكاره‌كانى بۆ كه‌سێكی به‌كاربه‌رو مرۆڤێكى .پراگماتیزمى نمونه‌یه‌كى به‌رچاوه،له ساڵانى پێشودا ده‌مانبینى كۆمه‌لێك له نوسه‌رو رۆشنبیر به عه‌قلێكى ره‌خنه‌گرانه‌وه كاریان ده‌كردوو له پێشه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كاندابوو ن‌و دروشمى دژ به گه‌نده‌لیان به‌رزكردبوه‌وه ،به ڵام زۆرێك له‌مانه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى له دامه‌زراوه‌یه‌كدا كارێكیان ده‌ستكه‌وت یان پۆستێكى حكومیان وه‌رگرت یان چونه ده‌زگایه‌كى سه‌ربه پارته‌كانى ده‌سه‌ڵات ،بێده‌نگ بوون و وه‌ك كه‌ره‌ى شه‌ربه‌تیان لێهات ،واته ئه‌مانیش چوونه‌وه كایه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیان و به‌ره‌ى ئامانجه‌گه‌وره‌كانى رۆشنبیریان به‌جێهێشت كه خه‌باته بۆ دیموكراسی و كرانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان و پارستنى مافه‌كان و جێبه‌جێكردنى مافه‌كانى هاوڵاتى.
عمر على محمد
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی