پارتی چاوەڕێی گۆڵی یەکسانە؟

13/02/2019

دەلیل جەمال


دوای بردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن یەکێتییەوە ،پارتی ئێستا لەحاڵەتی پێکانی غرووردایە و بیرلەیەکسان بوون دەکاتەوە لەبەرانبەر ئەوەی کەشکستی هێنا لەپرسی سەرۆککۆمار. ئێستا پارتی تەواوی هەوڵی خستۆتەگەڕ لە۲/۱۸ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت بەبێ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 
لەبەرانبەردا یەکێتی دەیەوێت هەردوو کۆبوونەوەکە لەیەک سات و ڕۆژو بەروار ئەنجام بدرێت.
چونکە یەکێتی دڵنیانییە لەپارتی و ئێستا هەردولا جۆرێک لەبێ متمانەیان بەرانبەر بەلێکتێگەشتنەکان هەیە و یەکێتی پلانی (بی) پارتی لاڕوونەو دەزانێت بەدوای تۆڵەی یەکسان بووندادەگەڕێت. 
لەئەگەری کۆبوونەوەی پەرلەمان بەبێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پارتی ئاهێکی بەبەردادێت و جارێکی دی یەکێتی دەکەوێتەوە ژێر خواستی پارتی و داشی زیاتر سواردەبێت.

ئایا یەکێتی ڕازی دەبێت بەم سیناریۆیە؟
پارتی بریندارە لەدوای هەلێکە بۆ ساڕێژی برینی یەکێتیش دەزانێت ڕازیبوون بەو سیناریۆیە بادەی سەرکەوتنەکانی دەکاتە کاسەکەی پارتییەوە هیچ دڵنیاییەک نییە بۆ دانانی پارێزگارێکی یەکێتی بۆکەرکووک تەنها لەبەرانبەر سازشێکی گەورەدا ڕازی دەبێت کەئەمەش گرێیەکە یەکێتی بەدەستی خۆی دەیخاتە دەم 
تەنها چارەسەروو پاراستنی هاوسەنگی کۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکە لەیەک ڕۆژدا

گەروانەبێت یەکێتی ئەوەی بەدەستییەوە دەبێت کشانەوەیە لەحوکمەت یان ڕاگرتنی باڵانسەکە لەسنوری قەڵمڕەوییەکەی خۆی کەئەمەش بۆیەکێتی لەڕووی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی باش نابێت لەم قوناغەدا دڵنیایی لەپارتی ئاسان نییە و پارتی  لەدووی سوتانی کارتی فشاری یەکێتییە کەسەرەتاکەی بە دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەست پێ دەکات و لەسەرکەوتنی لەم حاڵەتەدا یەکێتی ملی دەکەوێتە ژێرباری پارتی و بەتەواوەتی دەبێت چاوەڕێی مەرحەمەت بکات.

پارتی ویەکێتی پلانی (دووەمیان)
هەڵبەت هەنگاوی دووەمی یەکێتی لەغیابی پارتیدا دەیتوانی لەگەڵ لایەنەکانی تری غەیرە پارتی حەسمی پارێزگاری کەرکووک بکات بەحوکمی سەرۆککۆمارو سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک و ئامادەنەبوونی بۆ ئەنجام دانی کۆبوونەوەکە یەکێتی دەیتوانی لەو ڕێگەوە هەنگاوهەڵگرێت

بۆ ئەو هەنگاوانەی نەنا؟
یەکێتی نەی دەویست بەیەکجاری لەگەڵ پارتی  پەیوەندییەکانی تێک بدات و گرژییەکە دوای پرسی سەرۆککۆمار هێندەی تر قوڵبکاتەوە کەئەمەش هەنگاوێکی باش بوو بۆ هێشتنەوەی پەیوەندییەکان بەڕادەی ئێستا

پارتی چی دەکات ؟
هەڵبەت پارتی لەئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەغیابی یەکێتیدا کێشەکان یان گرژییەکان دەباتە قۆناغێکی تروو چاککردنەوەیان ئاسان نابێت ،گەرچی پارتی دەکرێت بەهاوکاری گۆڕان و کۆمەڵ و کۆتاکان کۆبوونەوەکە ئەنجامبدات بەڵام دەرئەنجام لێکەوتەی خراپ دەبێت و بۆپارتیش ڕێگاکەی دوردەخاتەوەو ئەگەری پێکهێنانی حوکمەت تەواو ئاڵۆزدەکات بەتایبەت پارتی لەپێناوی مسرووربەرزانی نابێت ئەوهەنگاوە بهاوێت ودەرگای دووئیدارییەکە بخاتەوە سەرپشت.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی