گۆڕان لەشكستی هەڵبژاردنەوە بۆ شكستی بەشداری لە كابینەی نۆ

15/02/2019

ئارام حاجی نەجیم

گۆڕان لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كە بەسیستەمی نیمچەكراوە بەڕێوەچوولە 21/ 9/ 2013  ژمارەی لیستەكە 117 بوو توانی 476736 دەنگ بەدەست بێنێت و ببێتەخاوەی 24 كورسی پەرلەمانی   زۆرێك لەبەرپرسان و هەڵسوڕاوەدیارەكانی بزوتنەوەكە گرەویان لەسەر زیادكردنی كورسیەكانیان دەكرد لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كە لە  30 / 9 /2018 بەڕێوەچوو نەك دەنگەكانیان زیادی نەكرد بگرە بۆ كەمتر لە نیوە دابەزی كە 186903 دەنگی بەدەست هێنا كە لە 24 كورسی پەرلەمانیەوە بۆ 12 كورسی پەرلەمانی دابەزی .
گۆڕان چاوەڕێی ئەوشكستەگەورەیەی نەدەكرد هەرزوو یەكێتی نیشتیمانی بە تەزیرو خروقاتی هەڵبژاردن تۆمەت باركر ئەگەرچی كەمبونەوەی دەنگەكانی بۆ سزادانی هاولاتیان هات كە چەندین بەڵێنی گەورەو قەبەیان بەخەڵك دابوو نەك نەیان توانی جێبەجێی بكەن بەڵكو لەپەرلەمان و حوكومەتیش بەكەمتر لە 24 كاتژمێر دەركران نەیان توانی بەرگری لەخۆیان بكەن .
123 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تێپەڕیوەو تائێستا پارتی لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی لە كۆبونەوەدایە تابتوانێت كابینەی نۆیەمی حوكومەتی هەرێم دروست بكات ، پارتی وەك مەقاشێك گۆڕان دژی یەكێتی بەكاردێنێت تا یەكێتی لە و داواكاریانەی هەیەتی كەمێك پاشەكشێی پێبكات ئەگەرچی پارتی باش لەوە گەشتوە حوكومەتێك بێ یەكێتی وەك ئەوە وایە پارێزگارێك بۆ هەولێر دابنێت چونكە هیچ دەستەڵاتێكی لەم دیوی دێگەڵەوەنیە ، گۆڕان مەقاشێك بەدەست پارتیەوە  هەركاتێك ئاگركوژایەوە دەخرێتە سەر تەنورەكە تا چوارساڵی ترو هەڵبژاردنێكی تر .
ئەگەرچی ئێستا بەشێكی زۆری هاولاتیان سەریان لەوە سوڕماوە گۆڕان 24 كورسی پەرلەمانی هەبوو ئاودی و ئەم دیوی دێگەڵەكرا نەی توانی خۆپیشاندانێكی جەماوەری ئەنجام بدات ، ئێستا خێرە بە 12 كورسی پەرلەمانیەوە كەڕەنگە وەك خولەكانی پێشوو چەند پەرلەمانتارێكی لەشەقەی باڵ بدەن و بنەماڵەیەك بەفریادڕەس بزانن شەڕ لەسەر بەشداری لەحوكومەت دەكات .
ئاخۆ تۆبڵێیت ئەوانەی كە ئاودیویان كردن ئەقڵیەتیان گۆڕابێت ئێستا گۆڕان وابەفریشتەیان دەزانێت و دەیەوێت جارێكی تر لەگەڵیان بێت لە حوكومەت .

ئارام حاجی نەجیم 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە