بۆ هەڵەبجە نەچووە ڕۆژمێری جیهان؟

16/02/2019

دەلیل جەمال

مێژووی بەشێكی زۆری ئەووڵاتانە دەخوێنیتەو و ورد خوێندنەوەی بۆدەكەیت بەتایبەت وڵاتانی پێشكەوتوو یان ئەو وڵات و گەلانەی جینۆسایدو تاوانی دژی مرۆڤایەتیان بەرانبەر كراوە و مێژووی خۆمان وەك نەتەوەی كورد دەخوێنیتەوە دوای ڕامانێكی عەقڵانی تێدەگەیت ئەوان چۆن و بەچ شێوەیەك گەشتن بەوەی كەئێستا هەن و بوونەتە نەتوەی گەورەو خاون كیان و وڵات و خاوەن كەسییەتی .

هەڵبەت هەرڕووداوێكی مێژوویی یان هەرجینۆسایدێك لەدنیادا ڕۆژێكە و دەبێتە ڕۆژێكی جیا و هەڵگری شوناسی نەتەوەیی وەك جینۆسایدی جولەكەكان یان (۸/٦) ڕۆژی تاوانی هێرۆشیماو ناكازاكی (۱۱/سێبتەمبەر   گەرچی جینۆساید نییە بەڵام ڕۆژێكە لەمێژووی جیهاندا)

۳/۱٦لەكوێی ڕۆژمێری جیهاندایە؟
وەك وتم گەرسەیری ڕۆژەكانی جیهان بكەی كۆمەڵێك ڕۆژ هەن بوونەتە شوناسی جیهان بوونەتە تاوانی گەورە پانتایی سنوری نەتەوەو وڵاتیان تێپەڕاندو بوونە ڕووداوێكی جیهانی

چونكە  توانیان مێژوو دروست بكەن توانیان مێژوو بۆ مێژووی پێش تاوان و دوای تاوان دابەش بكەن هەربۆیە جیهانیا ناچاركرد ڕۆژی تاوانیان وەك ڕۆژی هەموو تاوانی مرۆڤایەتی سەیربكەن

بۆ كورد هەم خۆی ئامادەگی ئەم دابەشكردنە مێژوویەی نەبوو هەم جیهان هێشتا بێئاگایە لە۳/۱٦ واتە كورد بەداخەوە نەیتوانی دوای ئەم تاوانە خوێندنەوەی تر بۆ دنیابینی و سیاسەت و خەبات بكات كورد نەیتوانی بەدیوە مرۆڤایەتییەكەی سود لەم جینۆسایدانەی ببینێت بۆ چونەناو جیهان وەك دروستكردنی پەیوەندی و شوناسێكی گەورەی جیهانی

ئایا تاوانی هەڵەبجە لەكوێی یادەوەریدایە؟
هەڵبەت بەموتڵەقی نا بەڵام هێشتا لەناوزاكیرەی نەتەوایەتیدا هەڵەبجە بگره تاوانەكانی دیكەش هێشتا بەشێكی لەناو یادو بۆنەدان و نەچوونەتە ناو خانەی یادەوەری تاكەوە،، هەرئەمەشە نەتوانراوە ببنە شوناسێكی نەمروو ،زۆرجار  تەنها لەڕۆژی تاواندا دێنەوە ناوزاكیرەو بیرو تێڕامان.

چۆن ژمارەكان دەبنە شوناس؟
هەڵبەت بۆئەوەی ڕۆژی تاوان لەچوارچێوەی تەنها ڕۆژەكاندا نەبێت پێویستە بچێتەوە ناوفەرهەنگ و زاكیرەی تاك و ببێتە بەشێك لەیادەوەری نەتەوە بۆئەوەی ببنە ڕۆژی نەمری و بەشێك لە توراس و شوناس 

بەشێكی دیكە ئەوەیەكە تاوان و جینۆسایدەكان بەهەڵەبجەشەوە خوێندنەوەی جدی و بابەتییان بۆنەكراوە  نەبوونەتە نەهجوو ڕوئیای نەتەوەیی لەناو ناوەندە ئەكادیمی وزانستییەكان

بەردەوام ئەم تاوانانە پەرتكراون لەنێوان خواستی مرۆڤ بۆژیان و داواكاری بەجۆرێك خاوەنداری ئەم تاوانانە تەنها لەنێوان بازنەی قوربانییەكاندا دەخولێتەوە ، تۆسەیربكە هێشتا لەقۆناغی هاواری قوربانیداین بۆژیان ، جەلادەكەی مردوو كۆتایی هات بەڵام هێشتا قوربانی لەناوخەونەكانیدا گینگڵ ئەدات.قوربانی مەرگەساتی بیرچووە بەدوای ژیاندایە

لەكاتێكدا پێویستە قوربانی وەڵامی پرسیار گەلێك هەن بداتەوا بەڵام هێشتا نەتەوە پرسیاری نەكردووە قوربانیش ئامادەی وەڵامە بەبێ پرسیار

زۆرجار قوربانی خۆی دەچێتە شوێنی جەلادو خۆی پرسیار لەخۆی دەكاو هەرخۆشی وەڵام دەداتەوە لێرەوەیە كەدەڵێین تاوانەكان هێشتا لەیاددان و نەچونەتە ناو یادەوەر تاكی ناو نەتەوە.. تاوانیش دەبێت قۆاغی یەكەم ببێتەوە یادەوەری لەناو نەتەوەی خۆی پاشان بۆناو یادەوەری جیهان. كە مێژووی زۆرێك لەو وڵاتانە دەخوێنیتەوە لەوبەراوردەدا تێدەگەی كورد لەكوێدا هەڵەبوو یان كەمتەرخەم و بێباك بوو لەمەڕ جینۆسایدو تاوانەكانی ،ئەوەش دەرئەنجامی ئەو بێباكییەی دەسەڵاتی كوردی  كە نەیتوانی لەهەڵەبجەوە بچێتە ناو مەحفەلی نێودەوڵەتی .

هەڵبەت بابەتەكە بابەتێكی ڕتوش و داپۆشراوی سیاسی نییه هێندەی دیوە نەتەوەیی و زاستی و جیهانییەكەیمەبەستە ئەولایەنەی تر مەبەست نییە

ئایا هەڵەبجە قوربانی ناو قوربانییە؟
بۆخۆی هەڵەبجە وەك ڕمزی قورزانی و وەك جوگرافیای وێران و قوربانییە لەڕابردوودا لەئێستاشدا تاوانەكە بۆخۆی دەبێتە قوربانی درك نەكردن بەگەورەیی تاوانەكە نەزانی و سود لێوەرنەگرتن لەپێناوی نەتەنەدا. واتە بۆخۆی تاوانەكە وەك مێژووی نەتەوە بووەتە قوربانی ،قوربانی تەنها بەواتای ئەوەنا  هەڵەبجە هێشتا پێویستی بەجادەو ڕێگەوبان وخان و ئاوەدانی زیاترە .بەڵكوو قوربانی بەواتای دیوەمەعنەوییەكەی كەهێشتا نەبووەتە بەشێك لەیادەوەری هەموان نەبووەتە توراس وشوناسی مەعنەوی ئەویش وەك هەربابەتێكی تر قوربانی فەزاسیاسییەكەیه..

ڕۆڵی ناوەندە زانستییەكان لەمەڕ هەڵەبجە.
هەڵبەت ئەوەی مەتڵەبی ڕاست و ڕوونی بابەتەكەیە ئەوەیە كە لەدنیادا ناوەندیزانستی و ئەكادیمی ڕۆڵی گەورەو بایەخداریان هەیە لە درووست كردنی ڕاو شوناسی جیهانی وەك وتم هێرۆشیما جولەكە ڤێتنام شەڕەكانی جیهان تاوانەكانی دژی مرۆڤ ناوەندە مەعریفییەكان ڕۆڵیان هەبووە لەدروستكردنی شوناسی نەتەوەو جیهانی بۆ تاوانەكان بەداخەوە ئێمەی كورد لاوازبووین لەو ڕووەوە نەبوونی زانیاری بەڵگەو دیكۆمێنت نەپاراستنیان بێ دراسەو بێ توێژینەوە بێ بایەخی زانستیی بۆیان كە دەرگایەك بوو دەكرا لێوەی بەجیهان بگەین ئیشی دەستەجەمعی  ناوەندەكان گەورەترە وەك ئیشی زاتی و تاكەكەسی .

دەلیل جمال 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی