با له سه‌ره‌تادا ئه‌وه بڵێم كه من له دڵه‌وه رێكه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌سه‌ره‌كیه‌كانی باشوری كوردستان‌م پێخۆشه‌و ئومێدم ئه‌وه‌یه كه كۆی ئه‌و لایه‌نانه‌هه‌میشه به ته‌بایی و ئاشتی هه‌میشه‌یی و لێبورده‌یی بژین و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵی كورده‌واری تێكنه‌ده‌ن، هه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌دان دیدار‌و وتارمان هه‌یه.
پێكه‌وه‌بون و پێكه‌وه كاركردن به جیاوازیه‌كانمانه‌وه هۆیه‌كی گرنگی گه‌شه‌ی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌یه، به‌ڵام ناكرێت هیچ رێكه‌وتنێك له سه‌ر حسابی لایه‌كی تر و بۆ ئه‌وه بكرێت كه لایه‌كی تر ناچاری ملدان و دانوستان بكرێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه‌ش ناكرێت كه لایه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بۆ هه‌ر لایه‌ك پڕۆژه‌و ئه‌جندایه‌كی هه‌بێت.
رێكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكرات پێویسته‌و كارێكی ئاكاریه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مه بۆ یه‌كێتی و گۆڕان ، پارتی و یه‌كێتیش هه‌روایه ، به‌ڵام من پرسیار له‌و هاوڕێیانه‌ی گۆڕان ده‌كه‌م ئایه به پارتیان وت له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌یاندایه پاڵ كاك نه‌وشیروان له كونسڵ كوژو شتی تر داوای بوردن بكات و شكاته‌كه‌ی به داوای بوردنێك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه ئه‌مه زۆر ئاساییه پارتی یه‌كێ له دروشمه سه‌ره‌كیه‌كانی لێبورده‌ییه .
هه‌روه‌ها به پارتیان وت پێویسته ئه‌و به‌رپرسه گۆڕانانه‌ی له رابردودا چوونه‌ته باوه‌شیانه‌وه ده‌ریان بكه‌ن و دوریان بخه‌نه‌وه، هه‌ڵبه‌ت له به‌ر هیچ نا له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی تێكدانی په‌یوه‌ندیه‌كانن، یانی هه‌قه له رێكه‌وتنه سیاسیه‌كه‌شدا به‌ر به‌و بازبازێنه حزبیه بگیرێت، به تایبه‌ت به‌ر به‌وانه بگیرێ كه به ده‌نگی خه‌ڵكانی به‌له‌نگازو هه‌ژار ده‌میان ده‌گاته هه‌نجیره‌كه‌و خۆ داوێنه باوه‌شێكی تره‌وه.
رێكه‌وتن كارێكی زۆر باشه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا وته‌نی حیكمه‌ت له جێبه جێكردنه‌كه‌یدایه، ئه‌گه‌ر نا هه‌موو رێكه‌وتنێك ده‌كرێت وه‌ك تێكه‌وتن و فریودان ته‌ماشا بكرێت، رونتر له رێكه‌وتنا ئه‌گه‌ر ئامانج و ئاكاره‌كه خودی رێكه‌وتنه‌كه نه‌بێت ئه‌وه ده‌كرێت وه‌ك ته‌ڵه‌و داوی لایه‌ك بۆ ڕاو كدنی لایه‌كی تر ته‌ماشا بكرێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتیش زۆر باش ده‌زانن له‌م قۆناغه‌داو بۆ ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك بۆپێكهێنانی حكومه‌ت و چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كان بێ یه‌كێتی نابێت، بۆیه هه‌موو رێكه‌وتنێك پێویسته بۆ ئه‌م قۆناغه به‌یه‌كه‌وه بێت و پڕۆژه‌ی حكومه‌تیش بۆ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان هاوبه‌ش بێت، نه‌ك مه‌سه‌له‌كه وه‌ك پرسی سائیل وخودان سه‌یر بكرێت.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی