بڕیاره له بیست و چوار کاتژمێری داهاتوودا ، دواین سه‌نگه‌ره‌کانی خه‌لافه‌ته‌که‌ی به‌غدادی بگیرێت. ئه‌مه مژده‌یه‌کی خۆشه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاینده‌ی ناوچه‌که‌یان بۆ گرنگه. به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز کۆتایی ئه‌و تیرۆر و سیناریۆ ڕه‌شه نیه ، که هه‌ر ڕۆژه‌ی په‌رده‌یه‌کی له وڵاتێکی خۆرهه‌ڵاتدا نمایش ده‌کرێت!
لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش و لە ٧-١-٢٠١٥ دا چەند کاتژمێرێك دوای تاوانەکەی نوسینگەی هەفتەنامەی چارلی هیبدۆی پاریس وتم و ئێستەش دەیڵێمەوە:
نە بۆردومانی فرۆکە ڕوسیەکان و نە کەشتیە فرۆکەهەڵگرەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی ناتوانن داعش لەناوبەرن!.
ئاخر داعش کۆمەڵێك چەکداری یاخی نین لە پانتاییەکی جوگرافی نێوان سوریا و عێراقدا گیرسابنەوە!
داعش بیروباوەڕ و کلتورە
داعش شمشێرێکی ژەنگ گرتوی ئەستورە ، بە ئەستورایی ١٤ سەدەی ڕابردوو ڕق و قینی لە ژیان هەڵگرتووە!
داعش لە مزگەوت ، قوتابخانە ، ڕاگەیاندن ، بازار ، گەرەک و ماڵەکانماندایە!
داعش لەنێو دێری کتێبەکانی ( ئیبن تەیمیە و بوخاری ) دا خەوتووە!
دەتوانین لێرە و لەوێ داعشێکی چکۆڵانە لەناو بەرین! بەڵام داعشی گەورە ، داعشی ڕاستەقینەو دایك هەر زیندووە و لە هەر هەلومەرجێکی دیاری کراودا دەیان جۆریتر داعش دەخاتەوە !
بۆئەوەی مێشولەکان لەنێوبەرین ، دەبێت زەلکاوەکان وشک بکەین!
ئەم جەنگە پێش گولە پێویستی بە جەنگی وشەیە ! پێش جەنەراڵ و ئەفسەری پێویستی به نوسه‌ر و ڕۆشنبیری بوێر و ڕاستگۆ هه‌یه...
داعش نامرێت و لە نێو ناچێت! زۆر بە سادەیی لەبەر ئەوەی پێش هەرشتێك داعش بیروباوەرە، بیروباوەریش بە سوپا‌و سەرباز و جەنگ لە نێو ناچێت ، بەلکە بە شۆرشی ڕۆشنگەری و بیروڕای نوێ کە سەرەتا فکری و قەناعەتە ئەخلاقیەکانی تێك و پێك بدات. بە بێ ئەو شۆرشە فکریەی ڕەخنەی توند لە ڕابردومانبگرێ و ئەمرۆمان پاك بکاتەوە ، مەحاڵە بتوانین داهاتوشمان وەك ئێستا داعشەکان وێرانی نەکەن!.
هەورامان عەلى
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی