شەش مانگ مۆڵەت و ئاغایانی سەقفی

18/02/2019

دانا رەشید


لە هەموو وڵاتێکدا دوای هەڵبژاردن لێک تێگەیشتن و رێکەوتنی نیوان حیزبە براوەکان دەبنە هەواڵی رۆژ ، بەڵام ئەوەی لە هەرێمی باشوری کوردستان دەگوزەرێ ، نمونەیەکی ناوازەی تایبەت بە خودی ئەم سیستەمە خراپەی ئێمەیە ، 
بزوتنەوەی گۆرران ،لە ئەساسدا کە دروست بوو ، بۆ ئۆپۆزسیۆنی دروست بوو ، لەو ٤ ساڵەی کە ئۆپۆزسیۆن بوو بە هەموو پێوەرێک کاریگەریەکی یەکجار باشی کردبوە سەر کۆی گشتی سیستەمی بەرێوەبردنی هەرێم ، یەکێتی و پارتی بە خۆ دەکەوتن بە پەنهانی کەوتبوونە جۆرێک لە چاکسازی ، چونکە لەوە سڵیان دەکردەوە کە ئەم رەوتە وا بروا ئیدی مانەوە بەم شێوەیە بۆ ئەوان مەحاڵ دەبێ ، بەڵام بە فکرەیەکی جەهەنەمی دوای هەڵبژاردنی دوەم گۆران بە ٢٤ کورسیەوە چوە ناو حکومەتی زۆرایەتی پارتی ، مەقسەدی ئەسڵی و ئەساسیشی لەم بەشداری حکومەتە ، بۆ ئەوە بوو کە جێگەی دەسەڵاتی یەکێتی بگرێتەوە لە ناوچەکەدا ، بە دروشمەکانی گۆرران ، لێرەدا پارتی کەوتە بەردەمی دوو هەڵبژاردن ،
یەکەم ، یا ئەوەتا دەست لە یەکێتی و ئەم جۆرە سیستەمە خراپەی خۆی هەڵگرێت و ببێت بە حیزبێک کە دەسەڵاتی لە پەرلەمان و حکومەتدا هەبێت ، لە رابوردوی خۆسەپێنی و خێڵەکێتی دوور کەوێتەوە ، 
دوەم ، دووبارە دەستی یەکێتی بگرێت و پیلان لە گۆران و لە فکرەو لە دروشم و لە بانگەوازیان بگێرن ، بەو دەردەی بەرن کە فیلمەکەی بینرا .
بێگومان پارتی پاش ٢٧ ساڵ نالێ فەرموو کاکی گۆرران ئەوە یەکێتی بێ دەسەڵات دەکەم و دەدیدەمە تۆ ، وەرە شەرە جەنگی من لە ساحەکەدا ، ئاخر گۆرران وا تێگەیشتبوو ئیدی بە چونە ناو حکومەت یەکێتی هەرەس دێنێ ، 
یەکێتی لە دەڤەری سەوز بریتیە لە دارایی و ئابوری و هێزی جەکدار ، لە کاتێدا بزوتنەوەی گۆرران بیەوێ پارتی یەک زەڕە لە خۆی نەبورێ و یەکێتی دابماڵێ لە هیزو دەسەڵات ، ئەوا تەوازونی هێز تیکدەجیت ، گرژی و شەرو ئاڵۆزی دێتە کایەوە ، بۆیە بانکەکان بەتاڵ کران و پرۆژەکان راگیران ، لە بەغداو ناوچە جێ ناکۆکەکان کەوتنە پیلان گێری لە یەکتر ، بێ بازاڕی و نەهامەتی بەرۆکی هەرێمی گرت ، نەتیجەش کە ئەفسەرێکی پچوک بە سەرۆکی پەرلەمان یەسف محەمەدی وتی بگەرێوە بۆ سلێمانی ، جورئەت و جەبەروتی یەک سەعات مانەوەی نەبوو لەو سنورو بازگەی دێگەڵەیە . 
لێرەدا حیزبایەتی لە هەرێم چۆتە دۆخێکی منداڵ بازاریەوە ، بروانە 
بزوتنەوەی گۆرران حەز دەکات ئۆپۆزسیۆن بێ بەڵام لەبەر رقی نەوەی نوێ کە ئەوان جاڕی ئۆپۆزسیۆنیان داوە ئەم بە هەر ئەحوالێک بێ دەیەوێ بجیتە حکومەت، 
یەکێتی دیوێکە لە پارتی ، هاوراو هاورێ یەکی هەمیشەیی و چارەنوس سازی پارتی یە ، مان و نامانیان بە یەکەوە بەستۆتەوە ، ئێستە لەبەر گۆرران خۆی قورس گرتوە ، گوایە ئەمان نیوەی حەقیقی هەرێمن ، دەبێ گۆرران لە پشت ئەمانەوە رێ بکات . 
لەوانەیە یەکێتی لەگەڵ (نەوەی نوێ) بە هەمان جۆری پێک هاتنی گۆرران لەگەڵ پارتی پێک بێ ، ئاخر هەرێم بە کردەوە دوو ئیدارەیە دوو حکومەت و دوو زۆنی پڕ خوێنە ، هەتا ئێستە ئەو سنورو سەیتەرەیەی کە سەرۆکی پەرلەمانی گۆررانی تێدا دەر کرا ، لانەبراوە بۆ کاتی پێویست هێڵراوەتەوە ، بەم پێودانگە دەکرێ نەوەی نوێش رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی مۆر بکات بیخاتە ژیر سەقفی زەمەنی شەش مانگەوە تا چاکسازی بکات . 
ئەگەر حەقە حەقدارەو ئەگەر بەشە بەشدارە ، رێکەوتن لەگەڵ حیزبێکدا کە هێزەو پشت کردن لە حیزبێکی تر کە ئەویش هێزە ، ئەنجامی زۆر خراپتری لێ دەکەوێتەوە لەو ئەنجامە خراپانەی دیومانە ، کەواتە رێگەی دروست ئەوەیە کە بزوتنەوەی گۆرران بەم ١٢ کورسیەوە بگەرێتەوە بۆ حاڵەتە سروشتیەکەی خۆی کە ئۆپزسیۆنی یە ، حکومەت بۆ ئەو دوو حیزبە جێ بهێلیت کە بەشێکن لە گەندەڵی سیستەمی خراپ زیاتر لەوەی بەشێک بن لە جاکسازی و بەرەو باشی بردن ، دەسەڵاتێک ٢٧ ساڵە خەریکی تێکدان و گەندەڵیە ، هیچ کەرتێک نەماوە ئەم دەسەڵاتە وێرانی نەکردبێ ، تەنانەت عەقڵی مرۆڤەکانیشی تیکداوە ، ئیستە بە شەش مانگ راست دەبێتەوە ، ئاخر ئەم فیلمە بینراو ئەنجامەکەشی خۆ کوشتن بوو ، ئیستە جارێکی تر ئەم فیلمە بێ تامە کێ ئارەزوی بینین دەکات ، خودا عالمە .
ئەمە دروست لە برادەرانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەچن کاتی روخانی شای ئیران ، هەر یەکەیان لە ئاوزێک دەخوێنن ، کە لە ژێر سەقفێکدا گفتوگۆ ناکەن لەگەڵ رژێمی ئیران مەگەر لە ژیر سەقفی زەمەنیدا نەبێ ، بۆیە ناو نراون ئاغایانی سەقفی ،
پیشتر زۆرمان بیست لەم سەقفی زەمەنی یە ، مەگەر هەر لە گردەکە حیزبە کوردیەکان کۆنەبوونەوە بە ئامادە بوونی نەوشیروان مستەفا ، حکومەتی عیراقیان خستە ژێر سەقفی زەمەنی سێ مانگەوە ، چی لێ سەوز بوو ، مەگەر جاری یەکەم کە گۆران چوە ناو حکومەتی پارتی یەوە سەقفی زەمەنی دانەنرا بۆ هەمان چاکسازی ، چی لێ سەوز بوو.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە