دوای چوار مانگ له رازیكردنی دڵی یه‌كتری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نۆ)، له كۆتایی گێمی یه‌كه‌م یارییه‌كه به دڵشكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆتایی هات، لایه‌نه‌كان ده‌یان توانی له بری 18ی 2 بڵێن 25ی 2 هیچیش له مه‌سه‌له‌كه نه‌دەگۆڕا، چونكه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له كات و ساتی هه‌مان كاتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، به‌داخه‌وه‌ش دوو جار یه‌نه‌كه داوای كرد كۆبوونه‌وه‌كه دابخرێت، به‌لام وه‌ك روویدا دوانه‌خرا ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و دڵشكانی یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه.
چاودێران و نوسه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی نزیك له یه‌نه‌كه ئه‌ڵێن هۆكاری سه‌ره‌كی بێمنه‌تی پارتی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له ١٨ی دوو رێككه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران بوو له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شێكی تریش ئه‌ڵێن پارتی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه پێش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له سلێمانی واژۆكرا، رێككه‌وتنی پارتی و گۆرانیش له گردی زه‌رگه‌ته بوو ئیمزاكردنه‌كه‌شی له پیرمام بوو! به‌مه‌ش جارێكی تر یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان ده‌هێنێته‌وه قسه پێیان وایه گۆڕان ته‌سلیمی پارتی بووه، ١٠٠سه‌د رۆژی كابینه‌ی نوێ ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئایا ته‌سلیم بووه یاخود نا ؟! جارێ زووه بۆ بڕیاردان...
به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دێته‌وه پێش بۆ گۆڕان پارتی هه‌ڵبژارد ئه‌م جاره؟!
به‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كه نوسه‌رێكیش پێی وایه په‌رله‌مان له ئێستادا كراسێكی زه‌رد له‌به‌ركراوه.
رێككه‌وتنی ده‌باشان... گۆڕان و یه‌كێتیی
له ڕێكەوتی 2015/5/17 رێككه‌وتنێك له ده‌باشان له نێوان ئه‌م دوو حیزبه ئیمزا كرا به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م دوو حیزبه سیاسیه، مامجه‌لال و كاك نه‌وشیروان له دەباشان، گۆڕان و یەکێتی هه‌قی ره‌خنه‌لێگرتنیان له یه‌كتری هه‌یه، زیاتریش یەکێتی لێره‌دا ناوی دێت له پاشگه‌زبوونه‌وه، ریككه‌وتنی گۆڕان و یەکێتی وەک ئەمڕۆی پارتی وابوو زۆر كه‌س هه‌ر زوو وتیان گۆڕان تازه گۆڕاوه ته‌سلیم بووه و پرۆژه و چاكسازیه‌كانی بیرژۆته‌وه له‌سه‌ر رێگای ره‌وانشاد نه‌ماوه ، حیزب و هێزه‌كانی تریش به هه‌مان شێوه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مڕۆ كه‌وتنه قسه وتن به هه‌ردووكیان به تایبه‌تی گۆڕان، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكرایه كه به‌رده‌وام گۆڕان ده‌ی وت یه‌كێتی جێبه‌جێیناكات و خۆی لێ ده‌دزێته‌وه نزیك ٢٠ خاڵ بوو له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بوو(گۆڕان)...
بۆیه له دوا ساته‌كانی رێككه‌وتنی گۆران له‌گه‌ڵ پارتی هه‌موومان شتێكمان بیست وتیان رێككه‌وتنه‌كه كۆتایی هاتووه، خۆی گۆڕان متمانه‌ی به‌و رێككه‌وتنه نه‌مابوو بۆیه دواجار هات له‌گه‌ڵ هێزێكی تری سیاسی رێككه‌وتنی سیاسی و حكومه‌تداری واژۆكرد.
به‌م شێوه‌یه پرسیارێك دروست ده‌بێـت ئایه گۆران بۆ پارتی هه‌ڵبژارد ئه‌مجاره بۆ جارێكی تر یه‌كێتی هه‌ڵنه‌بژارده‌وه؟!
لای زۆرینه روونه گۆران چاوه‌روانی یه‌كێتی كرد چه‌ند سالێك و زۆربه‌ی جاره‌كانی پیكه‌وه داده‌نیشتن و به به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌وت رێككه‌وتنه بۆ جێبه‌جێ ناكه‌ن! یه‌كێتی بیانوێكی وه‌های نه‌بو بۆ گۆران بۆیه دوای بێ‌ئومێد بوونی بزووتنه‌وه‌كه هێزێكی تر تاقیده‌كاته‌وه.
ریككه‌وتنی پیرمام... گۆڕان و پارتی
له ڕێكەوتی 2019/2/17,18 رێككه‌وتنێك له نێوان ئه‌م دوو حیزبه ئیمزا كرا به ئاماده بوونی چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییه‌كی هه‌ردوولا، رێككه‌وتنی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌م جاره وه‌ك له ده‌می خۆیان گوێمان لێ بووه ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ی به ٢٤ بیست و چوار كورسی نه‌مان توانی جێبه‌جێی بكه‌ین به ١٢ به ده‌وازده كورسی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین! ئه‌مه‌ش بۆته جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی كوردستان و چاودێران و نوسه‌ران.
ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش له دوای چه‌ند ساڵ چاوه‌ڕوانی گۆران دێت له یه‌كیتی كه بێئومێدی كرد و ناچاری كرد په‌نا بۆ هێزیكی تر به‌رێت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆگرامه‌كه‌ی و ئاشتكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ده‌نگ و بزووتنه‌وه‌كه، گۆڕان له‌م كاره‌یدا توشی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆته‌وه و هه‌ندێك لایه‌نیش كه‌وتوونه‌ته گاڵته‌پێكردن پێی، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌كه بتوانێت ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت جێبه‌جێیبكات ئه‌وه گۆڕان براوه‌یه دۆڕاو نییه.
رووداوێكی چاوه‌ڕوانكراو هه‌میشه چاوه‌ڕواننه‌كراو دێته به‌ر گوێمان ئه‌ڵین پارتی له ده‌می نێچیرڤان بارزانیه‌وه گره‌نتی داوه به گۆران له هاوكاری پاراستنی بزووتنه‌وه‌كه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، ئه‌وه‌ی پێویسته بكریت له زۆنی سلێمانی بوونی ئارامییه بۆ ئه‌م ناوچه ئه‌مه‌ش به كاركردنی یه‌كێتی نیشتیمانی و نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت، چونكه نه‌وه‌ی نوێ به ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی گه‌وره و یه‌كێتیش به‌هێز، چونكه ئارامی له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
لێره‌دا شتێكمان دێته به‌ر هزر و به‌رچاو ئەگەر ڕێکكەوتنی 17/5 دەباشان جێبەجێبکرایە، ڕێکەوتنی 17/2 پیرمام نەدەکرا، بۆیه براده‌رانی یه‌كێتی پشكی شێریان به‌رده‌كه‌ویت له ئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه كه له ده‌ستدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولاش گره‌نتی بده‌ن به یه‌كێتی به تایبه‌تی گۆڕان كه له یه‌كێتییه‌وه نزیكتره و زۆرینه‌ی ده‌نگی له زۆنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هێزه‌دایه ئه‌م رێككه‌وتنه له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وان نییه بۆ پشتگوێخستنی یه‌كێتیش نییه، چونكه له رێككه‌وتنی ده‌باشان خاڵێك هه‌بوو بریتی‌بوو له‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی تر ده‌توانیت بێته ناو رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌م جاره‌ش پارتی و گۆڕان ئه‌توانن دڵی تۆراوی یه‌كێتی ئاشتبكه‌نه‌وه رێكبكه‌ون، چونكه سێ هێزی كاریگه‌ر و خاوه‌ن ده‌نگ و هێزن، پێویسته بۆ میژوو تۆماری بكه‌ن پێكه‌وه كاركردن گرنگتره و پێویسته زیاتر سازانی نیشتیمانی و خزمه‌تكردن به ده‌ست دێنێت بۆ كوردستان و كوردستانییان له باشور.
باشتربوو بۆ كوردستان له‌م كاته‌دا وه‌ك له‌تیف فاتیح فه‌رج ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ر له‌م كه‌ین و به‌ینه‌ی ئه‌مڕۆدا یه‌كێتیش له په‌رله‌ماندا هه‌بوایه‌و رێككه‌وتنه‌كان سه‌ریانگرتبا و دواتریش كۆی لایه‌نه‌براوه‌كان به‌وانه‌ی به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن و به‌وانه‌شی ده‌بنه به‌رهه‌ڵستكار په‌یمانی شه‌ره‌فی پاراستنی نیشتمان و یه‌كڕیزییان مۆركردبا، ئه‌و ده‌م كوردی باشور براوه بوو، لێ ئێستا كه یه‌كێتی له وێنه‌كه‌دا نیه، نوقستانیه‌كی گه‌وره هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئێَستا په‌رله‌مان كراسه‌كه‌ی به‌ری زۆر زه‌رده، با سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ناوی كاتی لێنرابێت، خۆ هه‌ر پارتیه، به‌ئومێدم ئه‌مه نه‌بێته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كراسه زه‌ردو سه‌وزه‌ی كاتی خۆی له بادانی قوفڵه‌كه‌دا بارزانی و تاڵه‌بانی به‌یه‌كه‌وه گرێیاندا بكاته‌وه به دوو كه‌رتی جیا ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات به‌رپرسیاری یه‌كه‌م پارتیه نه‌ك یه‌كێتی و گۆڕان ، پارتی ده‌یتوانی له بری 18ی 2 بڵێت 25ی 2 هیچیش له مه‌سه‌له‌كه نه‌ده‌گۆڕا.
پرسیارێك دێته هزرمانه‌وه ئایا بۆ گۆڕان دەباشان یان پیرمام باشتره؟
له‌ماوه‌ی ١٠٠سه‌د رۆژی كابینه‌ی داهاتوو به‌شێكی ئه‌م پرسیاره و شتانێكی زیاتر به‌رچاو ده‌كه‌ون.
دانا سۆفی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی