دواجار بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بریاری چونه ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مانی دا، له ئێستاوه هه‌ر فسه كردنێك له‌سه‌ر ئه‌م بریاره، یه‌كه‌م زۆر زووه ، دووه‌م ئه‌چێته بواری خوێندنه‌وه‌ی دوارۆژ كه ئه‌مه‌ش له رۆژگاری ئه‌مرۆ و گۆرانكارییه خێراكانی ناوچه‌كه زور جار راستی ناپێكێت رۆژانی داهاتوو لێڵی ئاوه‌كه ئه‌نیشیت و روخسار و هه‌نگاوكان به روونتر ده‌ر ئه‌كه‌وێت. ئه‌م به‌شداریكردنه له حكومه‌ت نه خیانه‌تی عوزمایه ، نه‌هێنانی سوپای تورك و به‌غدایه بۆسه‌ر كوردستان نه دزینی تانكه‌ره نه‌وته، هه‌نگاوێكه بزووتنه‌وه‌كه پێویستی پێ بوو له ژێر ئه‌و فشاره ئابورییه گه‌وره‌یی له‌سه‌ر بوو، كه زه‌حمه‌ت بوو بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رگه‌ی بگرێت. له بیرمان نه‌چێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بێت ئه‌وه‌یه چاكسازی یاخود ریفۆرم له‌و كایەو ده‌زگایانه‌دا بكات له حكومه‌ت و په‌رله‌مان كه ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستی، به‌ده‌ر له‌مه چاوه‌ڕوانی تر له گۆڕان ئه‌نجامی بێهیوده‌یی ئه‌بێت. تواناكانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سنورداره ، زۆر جار ته‌نها بۆ مانه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه ناچار ئه‌بێت ژه‌هریش بخوات، چونكه نه‌یاره‌كانی له راده‌ی سنور و ئه‌خلاق چونه‌ته ده‌ره‌وه بۆ بچوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و گاڵته پێكردنی. هه‌موو له بیرمانه له ماوه‌ی رابردوو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه‌وته به‌ر هێرشێكی بێ سنوری یه‌كیه‌تی و پارتی ( به راگه‌یاندن و ئیغرا كردن و هێرشی چه‌كداری و سزدانی لایه‌نگران و هه‌ڵسوراوانی ) و ده‌زگای نالیا كه به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هێرشه له توانای بزووتنه‌وه‌كه نه‌بوو
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی