له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوم گۆڕان بچێته په‌رله‌مانێکه‌وه، که به تیرۆرکردنی ده‌نگی خه‌ڵک پێکبهێنرێ، به هه‌مو هێزه‌کانی تریشه‌وه که هاواریان ده‌کرد ته‌زویر کراوه، فێڵ کراوه، ساخته کراوه. دەبوایە بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی بکەن، تا سنورێک دابنێن بۆ تیرۆرکردنی دەنگی خەڵک.
له هه‌ڵبژاردنی عێراقدا هه‌مو هێزه به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان ده‌نگیان به‌رزکرده‌وه، که ئه‌مه هه‌ڵبژاردن نییه و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ده‌نگی دزراو پێک ده‌هێنرێ، ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران لابراو مه‌حکه‌مه‌ی ئتیحادی سه‌رپه‌رشتی کۆتایی پرۆسه‌که بکات، به‌ڵام بونە شەریکی تەزویرچییەکان.
له کوردستانیش هه‌روا ده‌رچو، به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان، که تیرۆری گیرفانی خه‌ڵکیان کرد، به‌ڵکو تیرۆری ده‌نگیشیان کرد و کۆمیسیۆنیش ئه‌و ساخته‌کارییه گه‌وره‌یه‌ی پەردەپۆش کرد. ئه‌و حیزبانه‌ی که ده‌نگی ناره‌زاییان ده‌گه‌یشته که‌شکه‌ڵانی فه‌له‌ک، یه‌ک له دوای یه‌ک ملی رێگایان گرت بۆ په‌رله‌مانێک که به ده‌نگی فێڵ و ته‌ڵەکه و ساختە داده‌مه‌زرێ (پاساوه‌که‌شی پرسه نیشمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه).
له قۆناغی دوه‌م دا ده‌بوایه هه‌مویان ببنه ئۆپۆزسیۆنێکی به به‌رنامه و پلان و یه‌کگرتو -ئه‌مه‌ش روی نه‌دا- هه‌مویان دابه‌ش بون. گۆڕان بڕیاریدا بچێته حکومه‌ته‌وه له دان نه‌نان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه بوە شه‌ریکی ده‌سه‌ڵات. بۆچی گۆران ده‌چێتە ده‌سه‌ڵات؟ بۆچی پارتی هێنده نه‌رم و نیانه؟ بۆچی یه‌کێتی و پارتی رێک ناکه‌ون؟ بۆ یه‌کێتی و گۆڕان کۆنابنه‌وه؟
ئه‌مانه چه‌ند پرسیارێکن پێویستیان به وه‌ڵامه تا له کۆی نه‌خشه‌که بگه‌ین..
گۆڕان، یه‌کێتی چه‌ند جارێک تاقی کردۆته‌وه، به‌ڵام سودی نه‌بو، له دو هه‌ڵبژاردنی یه‌ک له دوای یه‌کدا یه‌کێتی چی پێ کرا به گۆڕانی کرد، جگه له‌وه‌ی که له رێککه‌وتنی ده‌باشانه‌وه بۆ شاری جوان، هێشتا مه‌ره‌که‌بی واژۆی رێککه‌وتنه‌که وشک نەبوەوە چه‌ند کاره‌کته‌رێک موئامه‌ره‌یان لێکرد، گەر ئه‌و رێککه‌وتنه چه‌ند بڕگه‌یه‌کت لێ لابدایه و چه‌ند بڕگه‌یه‌کی یاسایت بخستایه سه‌ر؛ ده‌بوە پرۆژه‌یه‌ک بۆ ده‌ستوری هه‌رێم، به‌ڵام بو به ئاردی ناو دڕك! یەکێتی به‌وه‌شه‌وە نه‌وه‌ستا که‌وته ئازاردان و چاوسورکردنه‌وه و گوشارکردن، هه‌تا گه‌یشته ئاستی له‌ناوبردنی گۆڕان له ئاستێکی زۆر به‌رزدا، که ناکرێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م (بۆ کاتێکی تر)..
یه‌کێتی ده‌یویست له‌گه‌ڵ گۆڕان کۆببێته‌وه و هه‌وڵی تریش زۆر هه‌بون بۆ نزیک کردنه‌وه‌ی زیاد له پێویست له نێوان هه‌ردولادا، بەڵام سەری نەگرت و گۆڕان له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه و عوقده‌ی هه‌ڵه‌بجه و جێبه‌جێ نه‌کردنی رێککه‌وتنه‌که‌یان کۆنه‌بونه‌وه. ئه‌مانه و چه‌ند هۆیه‌کی تر وای کرد گۆڕان و پارتی رێکبکه‌ون له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک بۆ چوار ساڵ.
یه‌کێتی و پارتی بابه‌تی 16ی ئۆکتۆبه‌ر و سه‌رۆکایه‌تی عێراق و پارێزگاری که‌رکوک بۆته دو عوقده‌ی ئاڵۆزی نێوانیان. پارتی د. به‌رهه‌میان لێ بۆته عوقده. یه‌کێتیش پارێزگاری که‌رکوکیان لێ بۆته عوقده. سێ عوقده له نێوان سێ هێزی سه‌ره‌کی دا، هه‌رێمی بەم دەردە بردوە، چونکە هەرێم بە عوقدە ناڕوات به‌ڕێوه، که‌سیش ئاماده نیه له عوقده ده‌رچێ!
پارتی بۆ لەگەڵ گۆڕان رێک دەکەوێت؟
1. کاک مه‌سعود زۆرباش له هاوکێشه‌ی ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردن تێگه‌یشتوه، باش ده‌زانێت له دهۆکی قه‌ڵایاندا هه‌م ده‌نگیان که‌می کردوه، هه‌م ( 60%) خه‌ڵک نه‌چوه بۆ ده‌نگدان، ئه‌مه زه‌نگێکی زۆر ترسناکه.
2. هه‌ڵبه‌زه و دابه‌زه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌کێتی به‌رامبه‌ریان، دەیەوێت بەوە ئەم هاوکێشەیە بگۆڕێت.
3. گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، که یان به‌م حاڵه‌ی ئێستا ده‌مێننه‌وه و چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ر ده‌که‌ن به‌لایاندا بخات، یان ده‌ست ده‌که‌ن به چاکسازی له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا، بەڵام ئایا چاکسازی بە پارتی دەکرێت؟
4. بۆ پاراستنی ته‌واوه‌تی مه‌رکه‌زیه‌تی بنه‌ماڵه له رێگای کوڕه‌که‌یه‌وه و به برازاکه‌شی ده‌ڵێت تۆ نه‌توانی چاکسازی بکەیت.
گۆڕان به‌ره‌و کوێ؟
رایه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م رێککه‌وتنه له دابه‌ش بون و رای جیاواز خۆی دەبینێتەوە. هه‌رلایه و هه‌ر تاکه به جیا ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت و په‌سه‌ندی ده‌کات. هه‌مو سه‌رنج و ره‌خنه و رازی بونه‌کانیش جێگای رامانه، هه‌مو ره‌خنه‌کان قابیلی قبوڵه. به‌ڵام نابێت ئه‌مه بکرێت به بڕیاری کۆتایی. گه‌ر گۆڕان ژیر بێت گوێ ده‌گرێت و قبوڵی ره‌خنه‌کان و پۆڵێنی ده‌کات و رێی خۆی روناک ده‌کاته‌وه و به‌قسه‌ی خه‌ڵک و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی ده‌کات، تا که‌مترین هه‌ڵه بکات، گه‌رنا گۆڕان ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه.
گه‌ر ویستت ژیر و به مه‌عریفه بیت گوێ بگره و ره‌خنه‌کان قبوڵ بکه. ئه‌گه‌ریش ده‌ته‌وێت هه‌ر خۆت به راست بزانیت، به‌لاته‌وه گرنگ نه‌بێت که بچوک دەبیتەوە و نامێنیت. گۆڕان گه‌ر توانی رێککه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ پارتی جێبه‌جێ بکات؛ ئه‌وه براوه‌ی یه‌که‌م به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکه. گه‌رنا ده‌بێت قبوڵی نه‌کات و له رێککه‌وتنه‌که بێته ده‌رێ، به‌پێی ئه‌و سه‌قفه زه‌مه‌نییه‌ی بۆی دیاری کراوه. گه‌رنا له‌ژێر هه‌ر پاساوێکدا قبوڵی بکات گۆڕان ده‌بێت به مقاش و به‌شێک له جێبه‌جێکاری پلانی بنه‌ماڵه و پاشکۆیه‌ک کە دواتر ده‌بێته به‌شێک له مێژو.
شەماڵ عەبدولوەفا
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی