پێش هه‌مووشت ئه‌م چه‌ند دێڕه تێڕوانینی من بووه، بۆ دۆخی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانوو كابینه حكومیه كه‌له نوسینێكدا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوم كردۆته‌وه" هیچ گرنگ نیه پارتی له‌گه‌ڵ كێ حكومه‌ت پێك دێنێ كێ له‌چی پۆستێك ده‌بێت چونكه سیاسه‌تی گشتی حكومه‌ت پارتی ده‌بێت، ئه‌وانه‌شی به‌شدارده‌بن وه‌ك ئه‌و یارچیانه‌ن كه‌یانه‌كان به‌گرێبه‌ست یاریان پێده‌كه‌ن، جا یاری چیه‌كان ئه‌گه‌ر میسی یان ڕۆناڵدۆش بن ئه‌وا هه‌ر به‌رشه‌لۆنه و ڕیاڵ خاوه‌ن گۆڕه‌پان و یانه‌و براوه‌ن".
یه‌كێتی له‌م دۆخه‌دا به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات، به‌هۆكاری نه‌گه‌شتن به‌ڕێك كه‌وتن له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ پارتی. هۆی ڕێك نه‌كه‌وتنه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه یه‌كێتی ده‌یه‌وێ پرسی كه‌ركوك و به‌غداو كوردستان یه‌ك پاكێج بێت له‌ڕێك كه‌وتنه‌كه‌دا، به‌ڵام پارتی ڕای جیاوازی هه‌یه ده‌یه‌وێ ئه‌و پرسانه لێك جیابێت.
ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی منه، پارتی هیچ ئیشی به‌وه‌زیری دادی به‌غداد و پارێزگاری كه‌ركوك نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی به‌غداد بۆ پارتی گرنگیه‌كی نیه، خۆشیان باش ئه‌وه ده‌زانن پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌هه‌مان شێوه له ئێستادا، كه هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر خاك و سامانی كه‌ركوك دا، ئه‌وانیش ئاواره‌ن له‌شاره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیان نه‌كردوه واتا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان نیه بگره ئه‌وه‌ش هه‌بوو له‌وێ نه‌ماوه، كه‌واته پارێزگار بۆ ئه‌وان زۆر لاوازوو بگره فاشلیش ده‌بێت، ناشیه‌وێ ئه‌و فه‌شه‌له كه‌وه‌ك ڕۆژی ڕوناك له‌به‌ر چاوێتی بخاته ئه‌ستۆی خۆی. به‌ڵام كێشه‌ی كه‌ركوك و به‌غداد زه‌ق ده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی دوره په‌رێزبێت، نه‌چێته په‌رله‌مانه‌وه لانیكه‌م تا ئه‌وكاته‌ی به‌ته‌واوی ئه‌وكارانه‌ی ده‌یه‌وێ جێبه‌جێی بكات، به‌تایبه‌ت پێك هێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بگره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش، ناشیه‌وێ یه‌كێتی له‌و دامه‌زراوه‌دا وجودی هه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا.
یه‌كێتیش كه‌وتۆته نێوان چه‌ند به‌رداشێكه‌وه، له‌لایه‌ك ئه‌گه‌ر ده‌س به‌رداری پرسی كه‌ركوك و به‌غداد بێت، هیچ گره‌نتیه‌ك نیه بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتو پارتی ته‌شه‌قه‌ڵه‌ی پێناكات ده‌بێته ڕێگر بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پۆستانه، له‌لایه‌كی كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی كوردستانیشی لاڕون نیه، به‌تایبه‌ت له ئێستادا گۆڕان به‌جۆرێك ڕۆشتۆته بنده‌ستی پارتی له‌داخی ئه‌زمونه تاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، ئاماده‌یه هه‌رچی پارتی بیڵێ ئه‌مان قبوڵی بكه‌ن له‌پێناو لاوازكردنی یه‌كێتیدا، له‌لایه‌كی كه‌ش یه‌كێتی بۆخۆشی حه‌زی له‌ڕۆشتنه‌وه بۆناو په‌رله‌مان نیه، لانیكه‌م تا ئه‌وكاته‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێته‌وه، بگره تا سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌ڵده‌بژێردرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی به‌پرۆژه‌ی گۆڕان ئه‌و پۆسته ته‌جمید كراوه، ئێستاش گۆڕان و پارتی پێكه‌وه كارا‌و هه‌مواری ده‌كه‌نه‌وه بگره سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌بژێردرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جێگری ئه‌م دامه‌زراوه بۆ ئه‌وان ده‌بێت، بگره له‌پارتی په‌له تریانه.
ئه‌م هۆكارانه پێمان ده‌ڵێن ئایا یه‌كێتی تونای ئه‌م په‌راوێز خستنه‌ی هه‌یه؟، ئه‌توانێ تاسه‌ر به‌م شێوه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بمێنێته‌وه؟، ئایا به‌دیلی یه‌كێتی بۆئه‌م دۆخه چیه؟، ئایا له‌وه‌زیاتر تۆخبونه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی نابێته هۆی تێك چونی ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و ئیداره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌یه‌تی؟.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناكرێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێ، هه‌رچه‌نه له ئێستاد جۆرێك له‌ناوه‌ندێتی بڕیار دروست بووه له‌سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا، به‌ڵام هێشتا كێشه‌ی شه‌ڕی ئاینده‌ی حیزبه‌كه‌و پێكهاته‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی و شه‌ڕی به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی له‌سه‌ر پشكی كۆمپانیا‌و نه‌وتو به‌شداربوون له به‌ركه‌وته‌ی كێكی ده‌سكه‌وته‌كان ...... هتد، كێشه‌ی قوڵ‌و ئاڵۆزن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی بڕیاری دروست‌و چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كان.
هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن یه‌كێتی له‌ته‌نگژه‌ی قوڵدایه، ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی و گۆڕان، به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن، هێنده هه‌وڵی په‌راوێزخستنی زیاتر یه‌كێتی نه‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆخه‌كانی ئێستا ڕۆشتۆته ئاستێك، زۆر له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك كه‌وت، مل ملانێی سیاسی بۆ دوژمانی كورد‌و گه‌نده‌ڵكاران بوو به‌نیعمه‌ت، بۆ گه‌لیش بۆ به‌نه‌گبه‌تیو به‌ڵا، به‌هۆی ئه‌م مل ملانێیانه‌وه ژیانی خه‌ڵك فه‌رامۆش كرا‌و تائاستی ناردنی بۆ دۆزه‌خ، دو‌ریش نیه بچوكترین هه‌ڵه‌ی سیاسی ببێته هۆی فه‌وتانی هه‌رێمه‌كه‌ش.
خالید حاجی وەدی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی