دەستپێکردنی چاکسازی ناو پەرلەمان

دەستپێکردنی چاکسازی ناو پەرلەمان

هێمن هەورامی


834 جار خوێندراوه‌ته‌وه

پاش ئەوەی لە دانیشتنی رۆژی ١٨ ی شوبات وەک دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ، لە لایەن زۆرینەی پەرلەمانتارە بەڕیزەکانی کوردستان ، متمانەمان پیدرا، لەگەل بەریزان سەرۆک و سکرتیری پەرلەمانی کوردستان دەستمان بە گرتنە بەری ڕی و شوینی ئیداری پیویست کرد بۆ شەفافیەتی زیاتری کاری پەرلەمان و هەرچی زیاتر باشتر ریکخستنەوەی کاروباری ئیداری پەرلەمان و چەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەتی زیاتر و نەهیشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی و ریکخستنەوەی خەرجیەکان. 
وەک دەستەی سەرۆکایەتی ئیستای پەرلەمان ، لە خۆمانەوە دەستمان پێکرد و ئەو کراوەییەی لەدەسەلاتی سەرفی دارایی و هاوکارییەی کە دەستەی سەرۆکایەتی هەیبووە نەمانهێشتووە. لە رۆژانی رابردوو، لەگەل سەرجەم راویژکارەکان و بەریوەبەرکانی ناو پەرلەمان کۆبووینەتەوەو ئەم سیاسەت و شیوەی کارەمان بۆ روونکردوونەتەوە. رامانگەیاندووە ، بەرزکردنەوەی پلە ، بە میزاج و نایاسایی بە تەواوەتی رەتدەکەینەوە، دیاردەی واستەو واستەکاری ، بە هەدەردانی بودجەو میزاجیەت لە هاوکاری و ئیمتیازات بە تەواوەتی رەتدەکەینەوە. 
لە کۆبوونەوەی رۆژی ٢٧ ی ٢ ی ٢٠١٩، لەگەل سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنە بەریزەکانی پەرلەمانی کوردستان ، پێمان راگەیاندن کە بە بێ هیچ جیاوازییەک ، بۆ کاری پەرلەمانتاری پرەسنیپی دادپەوروەری بەرامبەر سەرجەم پەرلەمانتارە بەریزەکان دەگرینە بەر. پێمان راگەیاندن ، بە پیچەوانەی خولەکانی دیکە ریگا نادەین لە بودجەی گشتی هاوکاری بێ بنەما بە بیانوی جۆراوجۆر بۆ پەرلەمانتار خەرج بکریت، ریگا نادەین لە سامانی گشتی بابەتی ئۆتۆمبیل کرین رووبدات. لە بری ئەوە ، پیشنیارمان بۆ کردوون کە شەفافانە ، مانگانە بری %٢ ی موچەکانیان بخریتە سندوقیک و پەرلەمانی کوردستانیش بە هەمان بڕ، هاوکاری ئەو سندوقە بیت بۆ حالەتی تەندروستی و حالەتی لە ناکاو و پێویستیان. ئەمەش بۆ بنبر کردنی بە هەدەردان و بریاری میزاجیانە. بۆ کاروباری گواستنەوە و کاری رۆژانەی پەرلەمانتاران و هاتوچۆی شارو شارۆچکەکان و بەسەرکردنەوەی هاولاتیان ، پیمان راگەیاندن کە چاوەریی ئەوە نەبن لە بودجەی پەرلەمان ئۆتۆمبیل دابین بکریت، لە بری ئەوە چەند پیشنیاریکیان پیدراوە ، کە بە قیستی مانگانە لە موچەکانیان ، بە زەمانەتی پەرلەمان ئۆتۆمبیل بۆ خۆیان دابین بکەن . 
شیوازی کاری ئیمە شەفافانە بەردەوامە بۆ ئەوەی پەرلەمانیکی بەهێز و کراوەمان هەبیت. پرس و راویژ بە فراکسیۆنە بەریزەکان بۆ کاروباری پەرلەمان و ئیدارەدانی نەهجی ئیمەیە.

هێمن هەورامی



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved