ماركسیزم لەدیدی  بەشێك لە ڕۆشنبیرانەوە!

ماركسیزم لەدیدی بەشێك لە ڕۆشنبیرانەوە!

سەردار عەبدوڵڵا حەمە


597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەشێك لە ڕۆشنبیران دەیانەوێ وا نیشانی خوێنەرانیان  بدەن كە ماركسیزم و ئیسلام دووڕووی پارەیەكن هیچ جیاوازیان نیە لە بارەی توندڕەوی و سەركوت وزەبروزەنگدا ! یا دەڵێن هەردووكیان دوو ئایدیۆلۆژیان و وەك یەك كاریگەری خراپیان هەیە ! لێرەوە دەیانەوێ لە لایەك بە خۆیان بڵێن بێ دین ومولحید وە لە لاكەی تریشەوە بڵین ئێمە ماركسیسیت نین ودژی ماركسیزمین . ئەوەی گومانی تێدا نیە ئەوان ئازادن چۆن بیر دەكەنەوە بەڵام گرنگ سەلمماندنی ڕاو بۆچونەكانیانە نەك تەنها ڕازاندنەوەی بۆچونەكانیان   بە ووتەی بریسكەدارو بە كارهێنانی  ّووشەی بیانی  وناو و كەسانی بیانی  . لێرە دا‌ ئەو پرسیارە هەیە  ئایا ئەوان ‌ پشتیان بە سەرچاوە  ئەسڵیەكان بەستوە لەم بارەوە ؟ ئایا كەمێك خۆیان ماندوو كردوووە تا بزانن لانی كەم بەرنامەكانی وەك مانیڤستی حیزبی كۆمۆنیست (ماركس_ ئەنگلس) وە {یەك دونیای باشتر)ی كۆمۆنیزمی كرێكاری چی دەڵین؟ بێ گومان نەخێر ، چونكە ئەوان ئەگەر بەرنامە و سەرچاوەكان بكەنە پێوەر ئەو بۆچوونەیان نەدەبوو لە سەر ماركسیزم ، كەسی مەنتیقی بەو جۆرە مامەڵە ناكات لە گەڵ تێڕوانینی نەیارەكانی خۆی كە نەگەڕێتەوە سەر سەرچاوە ئەسڵیەكانیان وبەرنامەكانیان   بۆ ناسینی  ڕەوتە كۆمەڵایەتیەكان نەك  بێت دەسەڵاتەكان یا حیزبەكان یا ‌ گروپەكان یا كەسەكان بە نموونە بێنێتەوە  بۆ دەربڕینی ڕاووبۆچوونەكانی. پێمان  دەڵێن ئە ی ئەوه نیە ستالین وماوتسی تۆنگ و پۆلپۆتەكان قەتل عامی خەڵكیان كرد ئیتر جیاوازی چیە لە گەڵ قەتل عامەكانی داعش والقاعیدە ودەوڵە ئیسلامیەكانی تر كە لە مێژوودا ئەنجامیان داوه نمونەی وەك ستالین وماوتسیتۆنگ وچین وكۆریای باكور پۆلپۆت و ئەوحیزب وگروپ وتاقمانەی سەر بەمانەن هیچ پەیوەندیان بە بەرنامەی ماركسەوە نەماوە وهاوڕێبازی ئەو نین، ئەمانە سەر بە بەشێكی بورژوازین كە سەرمایەداری دەوڵەتیە و بە ناوی سۆشیالیزم وكۆمۆنیزم ودیكتاتۆری پرۆلیتاریاوە .حوكم دەكەن هیچ پەیوەندیان بە ماركسیزم وبەرناماكەیەوە نەماوە هۆی ئەم گۆڕانەش  ئەوەیە كە پاش شۆڕشی ئۆكتۆبەری روسیا بۆرژوازی لە جیهاندا بە چەندین شێوە ویستی ێەم شۆڕشە لە ناوببات بە هێرش وپەلاماری سەربازی نەیتوانی بەڵام بە سیاسەت و پیلان گێڕی توانی و سەركووتو بوو ، بورژوازی توانی ستالین لە كۆمۆنیستەوە بكاتە ناسیونالیست بەرگری كاری بوۆرژوازی روسی هەر بۆیە ستالین و سۆڤیەت بووە قەڵایەكی تری بوۆرژوازی جیهانی  و هەموو ئەجێنداكانی بورژوازیان  بردە پێشەوە وە هەروەك دەسەڵاتە بورژواكۆنەپەرستەكان  سزای ئیعدام وكوشتنی مرۆڤیان خستە بەرنامەی خۆیانەوە كە دوور بوو لە بەرنامەی كۆمۆنیستی ماركس…. ناتوانین لۆژیك لە هەڵوێستی  ئەم ڕۆشنبیرانەدا  بدۆزیتەوە دەبێ بپرسین  ئایا ئەو نمونانەی ئێوە باسیان دەكەن  هاتوون بەرنامەی ماركسیزمیان جێ بەجێ كردووە یا خود بەرنامەیەكی تر ؟ ! بێ گومان ‌ ئەم دەوڵەت وحیزب وگروپ وكەسانە  بەرنامەیەكی غەیرە ماركسیستیان  پیادە كردووه ئیتر ناهەقی دەكەن ماركسزمی پێ ناوزەد دەكەن.تەنها كۆمۆنەی پاریس و روسیای پاش شۆڕشی ئۆكتۆبەرتا ساڵی١٩٢٤لەگەڵ بەرنامەی ماركسیستی بوون    
 
گرنگە  ئەوەش بزانین كە هەروەك چۆن كۆمۆنیستەكان بە لاڕێدا دەچن ولە سەرچاوە وبەرنامەی ئەسڵی خۆیان لا دەدەن بۆ ئیسلامەكانیش هەمان لادان دووركەوت‌نەوە لە بەرنامە و سەرچاوەی ئه سڵیان ڕووی داوە وبەردەوامیش ڕوو دەدات هۆكاری ئەمەش دەستكەوتەكانی  مرۆڤە لە بواری مافەكانی ویا بە هۆكاری پێشكەوتنی  تەكنەلۆجیاو شارستانیەتە و ئەگەر  هەر دەسەڵاتێك خۆی بە دەسەڵای ئیسلامی ناو ببات یا هەر حیزب وگرپێك یا هەركه ‌سێك باسی پەرلەمان بكات وباسی ئازادی و مافی مرۆڤ و مافی ژن و یەكسانی ژن وپیاو  جیابوونەوەی دین لە دەوڵەت  سەرنەبڕین مرۆڤ بكات ئەوە لە بەرنامەی ئیسلام لایداوەو بەرنامەی ڕەوتێكی تر دەبات بەڕێوە چونكە بەرنامە ئە‌سڵیەكە دژی ئەمانەیه ‌بۆیە ئەگەر بمانەوێ دەوڵەتێك بە ئیسلامی بناسین  دەبێ بزانین چەندە بەرنامەی ئیسلام دەبات بەڕێوە د بۆ نمونە خەلافەتكانی ئیسلام هەر لە سەرەتاوە تا دەوڵەتی عوسمانی وتاسعودیە وئێران و داعش بەرنامەی ئیسلامیان بەڕێوە بردوە .لە بەرناەمەی ئیسلامدا ولە قورئان وحەدیسەكان وتەفسیرەكاندا دەتوانین ئەوە پەیدا بكەین ئیسلام باس لە كوشت وكوشتار دەكا باس لە دیل كوشتن وسەربڕینی دیل دەكا باس لە  دەست بڕین و تاڵان بڕۆ دەكات بەڵام لە بەرنامەی ماركسیزمدا ناتوانین یەك ووشە پەیدا بكەین  كە باس لە كوشتن و ئازاردانی مرۆڤ بكات . تەنانەت سزای تاوانباریش ناكرێ لە سێدارە دان بێ سزای سێدارە یا ئیعدام كە لە بەرنامەكەی ئیسلامدا ڕێگە پێدراوە كە چی لە ماركسیزمدا قەدەغەیە ‌.لە بەرنامەی ماركسیزمدا تەنها مرۆڤ پیرۆزە .هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە بەهای مرۆڤ بۆ خۆی بگێڕیتەوە و ژیانێكی مرۆڤانەی بۆ دابین بكرێ وهەموو یەكسان بن بەڵام لە بەرنامەی ئیسلامدا مرۆڤ هیچ نیە و خوداو پێغەمبەر خاوەن بەهان ومرۆڤ لە پێناو ئەواندا دەبێ قوربانی بێ وژیان بۆ مرۆڤ .گرنگ نیە بەڵام لە ماركسیزمدا پێچەوانەی ئەمەیە ژیان دەبێ بۆ مرۆڤ بێت بە بێ جیاوازی لە ڕەگەزی نێرو مێدا ، ژن لە ئیسلامدا تەنها بۆ غەریزەی پیاوە وچوار دانەیان دەكرێ بۆ پیاوێك بێ لەزەتی جنسیان لێ وەرگرێ  وبە نیو مرۆڤ حساب دەكرێ تەنانەت لە ڕیزی كەرو سەگدایە  كەچی لە بەرنامەی ماركسیزمدا ژن مرۆڤە ومافی تەواوی مرۆڤی دەبێ هەبێت .

منداڵ هەر لە سەرەتای ژیانیەوە بە ئایدۆلژیای ئیسلام مێشكی پڕ دەكرێت وكچ كور  منداڵ مامەڵە‌ی جیاوازی لە‌گەڵ دەكرێت وتوندوتیژیان لە بەرانبەردا بە كاردێ لە بەرنامەی ماركسیزمدا پێچەوانەیە وئایدلۆژیا نابێ فێری منداڵ بكرێ تا خۆی دەگاتە ١٨ ساڵ هەر باوەڕێك هەڵبژێرێ  .  مامەڵە لە گەڵ كچ و كوڕ وەك یەك دەبێت هەر لەمنداڵیە وە . 
 
بە گشتی  ماركسیزم وئیسلام نەك دوو ڕووی پارەیەك نین بەڵكو دووهێڵی تەریبن هەرگیز ناگەن بەیەكتر ، ئیسلام دەیەوێ مرۆڤ لنگە وقوچ بكاتەوە ماركسیزم دەیەوێت ڕاستی بكاتەوە  ، ئیسلام دەیەوێ مرۆڤ نامۆ و كۆیلە  بكات ماركسزم دەیەوێت ‌ ڕزگاری بكات.ئازاد بێت خاوەن ئیرادەی خۆی بێت 

ئەی دەبێ بۆچی ئەم ڕۆشنبیرانە بەم جۆرە لە ماركسیزم گەیشتبن كە دەڵێن وەك ئیسلامه ‌؟ هۆی سەرەكی ئەوەیە ئەمانە توێژێكی كورت بینن وچونكە مەوقعیەتیان لە كۆمەڵگای سەرمایەداریدا ووردەبۆرژوازیە و مانەوەی سەرمایەداری لە بەرژوەندیانە بۆیە دەبێ دژایەتی ماركسیزم بكەن چونكە ماركسیزم دەیە وێ لانەكەیان لێ تێك بداوبەرژوەندیان دەخاتە تە لێژیەوە.  

ئەم ڕۆشنبیرانە كە خۆیان بە مولحید دەزانن ودژایەتی ماركسیزم دەكەن بزانن یا نا  دەكه و‌نە سەنگەری بورژوازی و ئیسلامەوە چونكە ماركسیزم دیەوێ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە ئەنجام بدات وئەو واقعە  ماددیە بگۆڕێ كە مرۆڤ مانایەكی نیە تێ یداو پێناسەی مرۆڤ بوونی نیە تێ یدا و دونیای پێچەوانە بگوڕێ بە دونیایەكەی باشتر بەڵام ئەم ڕۆشنبرانە بەرهەڵستكاری دەكەن ڕێگا بەم  

گوڕانكاریە نادەن كەواتە ئەوان دەكەونە هەمان ریزی بورژوازی وئایینەوە بۆیە لە سەرەنجامدا هەوڵەكەیان دچێتە گیرفانی  بۆرژوازی و ئیسلامەوە‌ 

سەردار عەبدوڵڵا حەمە



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved