ناره‌زایه‌تى له‌سه‌رده‌مى ته‌كنه‌لۆجیا

ناره‌زایه‌تى له‌سه‌رده‌مى ته‌كنه‌لۆجیا

كامەران وریا قانیع


784 جار خوێندراوه‌ته‌وه


خانم زه‌ینه‌ب تۆفیق ،كه‌ نووسه‌رێكى توركه‌ و كۆمه‌ڵناسه‌ ، پسپۆریه‌كه‌ى له بوارى كاریگه‌رى ته‌نه‌كه‌لۆجیا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كانه له‌ زانكۆى كارۆلیناى باكور له‌ ئه‌مریكا كار ده‌كات،پرسیارێكى گرنگ ده‌ورژێنت و ده‌پرسێت : (بۆچى له‌ جیهانى ئه‌مرۆ كه‌ په‌یوه‌ندى له‌ نێوان مرۆڤه‌كان ئاسانتر بوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ و گرد بوونه‌ وه‌ له‌ ریگاى ته‌كنه‌لۆجیا و تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌نجامى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ و نارازه‌یه‌تیانه‌ به‌رده‌وام نائۆمێدى و ره‌شبینیه یاخود به‌ ده‌ست نه‌هێنانى ئامانجه‌كانى لێكه‌وتۆته‌وه‌) ئه‌م خانمه‌ باسى كۆبوونه‌وه‌ى مارتن لۆسه‌ر كینگ ده‌كات له‌ ساڵى 1963 له‌ پێناوى مافه‌ مه‌ده‌نیه‌كانى له‌ ئه‌مریكا،كه‌ زیاتر له‌ 250 هه‌زار ره‌ش پێست و سپى پێست له‌ گۆره‌پانى لینكۆلن ئاماده‌ى بوون ،كه‌ نه‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان بوونى هه‌بوو نه‌ ته‌كنه‌لۆجیاى په‌یوه‌ندى كردن به‌رده‌ست بوو وه‌كو ئه‌مرۆ، به‌راوردى ئه‌كات به‌ گردبوونه‌وه‌كانى ئه‌مرۆ له‌سه‌رانسه‌رى جیهان، وه‌كو به‌هارى عه‌ره‌بى به‌ گشتى گردبوونه‌وه‌ى ساحه‌ى ته‌حریرى ‌ میسر له‌ 2011 به‌ تایبه‌تى ، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ىى گه‌وره‌ى باغچه‌ى ئێزى له‌ ئه‌ستنه‌بول له 2013.گردبوونه‌وه‌كانى سه‌رده‌مى ته‌كنه‌لۆجیا به‌ خێرایی روو ده‌ده‌ن ، به‌ڵام ئامانجه‌كانى ناپێكن . ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ئاسان كردنى گردبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى خه‌ڵك له‌ رێگاى ته‌كه‌نه‌لۆجیا،مه‌رج نیه‌ ئامانجه‌كانیش به‌ ئاسانى به‌ دى بێت).ئه‌و خانمه‌ زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: بزووتنه‌وه‌ى مارتن لۆسه‌ر له‌ سه‌ره‌تاكانى ساڵى 1955 ده‌ستى پێكرد،واته‌ دواى هه‌شت ساڵ له‌ كاركردن و په‌یوه‌ندى فیزیكى نێوان به‌شداربوان ،وایكرد كه‌ مرۆڤه‌كان زیاتر له‌ نزیكه‌وه‌ یه‌كترى بناسن و كار كردنى پێكه‌ویى زیاتر بێت ،هه‌روه‌ها ئه‌زموونى كه‌سه‌كان له‌ خۆئاماده‌كردن بۆ گردبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ناو دنیایه‌ك گرتن و چاودێركردن و ئازار تێپه‌رى واى له‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ به‌شداریان كردوه‌ زیاتر بڕوایان به‌و كاره‌ هه‌بێت كه‌ له‌ پێناوى كۆبونه‌ته‌وه‌. ئه‌م خانمه‌ به‌رده‌وام ده‌ڵێت: ( له‌ ئه‌مرۆدا ره‌نگه‌ مرۆڤ له‌م كۆبوونه‌وه‌ خێرایانه‌ باشییه‌كانى كارى له‌سه‌ر خۆ له‌ بیر بچێت، باشییه‌كانى كارى له‌سه‌ر خۆ ئه‌وه‌یه‌ كارى ده‌سته‌جه‌معی و بیركردنه‌وه‌و لیك تێگه‌یشتنى ده‌سته‌جه‌معی ئاسانتر ئه‌كات ، رۆحى ئیش كردن به‌ گروپ زیاتر په‌ره‌ پێئه‌دات ، وه‌بریاره‌ قورسه‌كان پێكه‌وه‌ ئه‌درێت ، وه‌ تواناى پارێزگارى كردن له‌ یه‌كگرتن ئاسان ده‌كات سه‌ره‌راى جیاوازیه‌كان.
ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت( كاتێك ته‌ماشاى وێنه‌ى ئه‌و حه‌شاماته‌ى لوسه‌ر كینگ ده‌كه‌یت، ته‌نها كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان نابینیت و وتارێكى به‌ هێز نابیستى، به‌ڵكو ئه‌و هه‌ول و و زه‌ زۆره‌ش ئه‌بینیت كه‌ سه‌رف كراوه‌ له‌ پشت ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، وه‌ ترسى ده‌سه‌ڵات زیاتر ده‌بێت له‌و توانایانه‌ى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یان رێك خستوه‌، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌موو كۆبوونه‌وه‌ گه‌ورانه‌ى له‌ سه‌رده‌مى ئه‌مرۆ رووده‌دات ، كه‌ هه‌ر زوو بێتاقه‌تى و نه‌بوونى دانێك كه‌ توانى گاز گرتنى درێژى هه‌بێت به‌ دى ده‌كرێت،هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌سه‌لاتداران لێیان نه‌ترسن).
ئه‌و ته‌كید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌ ئه‌و قسه‌یه‌ش راست نیه‌ كه‌ مرۆڤه‌كانى ئه‌مرۆ كه‌متر ئاماده‌ن قوربانى بده‌ن رۆحى هاریكاریان كه‌متره‌ به‌ به‌راورد به‌ سه‌رده‌مى پێش فراوانى بوونى په‌یوه‌ندیه‌كان به‌ هۆى ته‌كه‌نه‌لۆجیاوه‌، ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ گردبوونه‌وه‌كانى ئه‌مرۆ نابێت ئامانجى سه‌ره‌كیان كۆبوونه‌وه‌ى زۆرترین ژماره‌ بێـت له‌ كورترین ماوه‌ ئه‌بێـت فێرى بیركردنه‌وه‌ى به‌ كۆمه‌ڵ ببن، ده‌بێت به‌ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ بنه‌مایه‌ك رێك كه‌ون هه‌بێت وه‌ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ى دنیابینیه‌كان روون بێت و زۆرترین تاكى كۆمه‌ڵگا خه‌ونى باشتر بوونى ژیانى له‌و دنیا بینیه‌ هه‌بێت.



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved