خوێندنەوەیەک بۆ دواڕۆژی ململانێی دەسەڵات لە نێوان پارتی و یەکێتی..

خوێندنەوەیەک بۆ دواڕۆژی ململانێی دەسەڵات لە نێوان پارتی و یەکێتی..

دڵشاد مەجید


637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

زۆربەی ئەو خوێندنەوە و شرۆفە سیاسی و فیکریانەی بۆ دواڕۆژی دەسەڵات و بەرێوەربردنی ئیدارەی ھەرێم لەنێوان ململانێی یەکێتی و پارتی لەلایەک.. و ململانێ یا ھەمانەگی حزبەکانی تر لەگەڵ ئەو دوو جەمسەرەی ھێز دەکرێ..
خوێندنەوەکان کورتبینی و ترس و رق و قینە و ھەناسە سواری و پەشۆکاوی پێوە دیارە.. خوێندنەوەکان ھیچ حسابی بۆ فاکتەرە دەرەکیەکان و پارسەنگی ھێزو و ململانێنیە ئیقلیمیەکان ناکات.. ھەروەھا خوێندنەوەکان خۆی لە ململانێنی ناو خودی حزبەکان بۆ گرتنە جلەوی دەسەڵات بەدوور گرتووە..

بۆیە ئەو خوێندنەوانە بە خوێندنەوەیەکی میتۆدی لێکۆلینەوەی زانستی دانانرێ و لە لۆژیک و مەنتقی ململانێی سیاسی دوورن..

زیاتر خوێندنەوەیە بۆ دیاردەکان.. ئەو دیاردانەش تەنیا چەند مناوەرەکی سیاسیە بۆ ئامانجە ستراتیجیەکان.. کە تا ئێستا نەک رۆشەنبیران و چاودێرە سیاسیەکان و بەڵکو ھێزە سیاسیەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی بێ ئاگان لێین..

گرنگرترین خاڵ کە تا ئێستا ئێمە دوای پرۆسەی فەشەلی ریفراندۆم و لێکەوتەکانی .. لێیتێنەگەیشتووین ئەوەیە .. 
ئەمرۆ شتێک نیە بەناوی ململانێی ھەرێم و ناوەند.. 
ئەمرۆ پرۆسەیەک ھەیە پێی دەڵێن ، ھەوڵدان بۆ لێک نزیکردنەوەی ھەرێم و بەغدا و سفرکردنەوەی کێشەو ململانێکانی نێوان ھەرێم و بەغدا واتە گەرانەوەو پابەندبوون بەناوەند.. 
بەواتایەکی تر ئەوەی لەناوەند پێگەی ھەبێ لەھەرێمیش پێگەی دەبێ.. بەڵام دەبێ ئەوەش لەبیر نەکەین.. ئەوە مانای ئەوە نیە ئەوەی لەھەرێم پێگەی بەھێز بێت واتا لەبەغداش بەھێزە.. 
چونکە لەم قوناغە جارێ ھاوکێشەکانی بەغدا جیاوازە لەگەڵ ھەرێم .. بەڵام لەقوناغی داھاتوو دەبێت ھاوکێشەکانی ھەرێم ھاوتەریب بێ لەگەڵ ھاوکێشەکانی ناوەند. ئەگەر ھەریم وانەکا، ئەوا ھەرگیز ھەرێم ناتوانێ لەقەیرانەکانی دەسەڵات و دارایی دەربازی بێ.

دڵشاد مەجید



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved