ڕۆشنبیرانی ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی

ڕۆشنبیرانی ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی

گۆران هەڵەبجەیی


747 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەوەی لە بیرم بێت چەند ساڵیک لەمەوپیش بابەتیکی هاوشیوەی ئەم بابەتەم نوسی ، لیتان ناشارمەوە ئەوکات پیم وابوو بە تیپەڕ بونی کات و تای شەڕی برا کوژی ئەو دیاردەیە نامێنێ و ئیتر ئەو ڕۆشنبیرانەی باکگراوندی ئیسلامیان هەیە لە نیوان ئیسلامی سیاسی و هیزە سیکۆلارەکان ناهاڕێن ، بەڵام بە داخەوە ئەو دیدگایەم وەک خۆی دەرنەچوو .
ساڵانی نەوەدەکان ئەو کاتەی خواو ئیسلامی سیاسی حوکمی ئەم شارەیان ئەکرد ، ئیمەو مانان بیرو ڕوئیای تایبەت بە خۆمان هەبوو ، دەستەمۆی ئەو سێ گروپە نەبوین کە لە کۆتاییا دەرکەوت یا ڕوانینیان بۆ دین هەڵە بوو یا خەت مایلی ئەم لاو ئەو لاو بون یا بە پارەو پۆست سوکنای دڵیان هات .
دیارە ئەم سێ پۆلینەش هەر یەکەیان و کەم تا زۆر تیکەلەیەکیان هەبوو لە هەر سێ دیاردەکە ، ئەم گروپانە لە دوو بیرو بڕواو هەڵسوکەوتی ئیمە و مانان قەڵس و نیگەران بون ، خوا هەڵناگرێ کەمیان نەکردو زۆر بێ بەزەییانە بە ئیستەشەوە لە پیناو خۆیان و بەرژەوەندیەکانیان کەمیان نەکردوو و کەم نەدوان . ئەوان
کرانەوەی دین و هاوڕێی و هاودۆستی لایەنە سیکۆلارەکانیان بە کوفر و ناحاڵی بون لە قەڵەم ئەدا ، پێیان ئەوتین ئیمان لاوازەکان و بە گاڵتەوە لە هەڵسو کەوتمان ئەیانڕوانی و دید و بۆچونی ئیمە و مانانیان کەم بایەخ و نادیدە وەرئەگرت .
کادیرە سەرەکیەکان لە ئاستی باڵا بۆ ئەوەی خەڵک چاو کراوە نەبن و شوینکەوتوان وشک و دواکەوتوبن و بەکاریان بهینن ، لێزانانە کەش و هەواکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان بە کەرهیناو ئامانجیان پیکا ، کادیرە ناوەندەکانیش هەر بە ڕاست بیرو باوەڕیان وابوو ، ڕاستگۆ بون ، بەڵام لە خشتە برابون ، ڕۆشنبیرانی ناو ئەم حیزبانەش وەک عەقڵ و تێڕوانین لە سەرو ئاستی سەرکردایەتیەوە بون ـ دیارە بە ئیستەشەوە ـ لە پلە و پیگەدا هیچ نەبون بە خۆشمەوە.
ڕۆشنبیرانی ئیسلامی بە هۆی باوەڕو بیرو چونیانەوە تا ئیستا بەم دەردەوە ئەناڵن و پڕ.... پڕن لە ئازارو چیرۆکی پڕ سەیر سەمەرە.
لایەنە بە ناو سیکۆلارەکانیش لە بەر ئەوەی تا ئیستا ناتوانن تۆڵە لە ئیسلامی سیاسی بکەنەوە و لیوان لێویشن لە خەشم و قین ، خوا هەڵناگریت کەممان پێ ناکەن و دڵیان ئاو ناخواتەوە ، لە هەر دام و دەزگایەکی حکومەتا ، لە ناوەندە ڕۆشنبیری و زانستی و ئەکادیمیەکانا ، پلان بە دوای پلان چاکی غەدرو خیانەتیان لێ هەڵماڵیوە و واز ناهێنن .
کێ پیشمەرگە و لایەنگرو دۆستەکانی ئەوانیان کوشتوەو تێ هەڵدان کردوە پیکەوە دائەنیشن و پێئەکەنن و پلان دائەڕێژن و لە هەمان کاتا وەک باوەژنی دڵ ڕەق چەپۆک ئەدەن بە سەرئێمەومانا .
ئەم نوسینە نە پاکانەیە و نە ڕاکردنە لە بیرو باوەڕی خودی خۆم ، بەڵکو حەقیقەتیکی حاشا هەڵنەگرە ، چونکە تا ئیستاش خۆفرۆشتن ئاستەنگ لە بەردەمیا نیە ، بە پیچەوانەوە هەڵویست وەرگرتن و خۆ بە دەستەوە نەدان کەسی جوامیری ئەوێت .
خۆزگە ئیسلامی سیاسی هێندە زیرەک و بە هەڵویست و بیر تیژ و خۆ نەویست و خوا ویست بونایە ، واز هێنانی ئیمە بە هەڵە دەرچوایە ، یا سیکۆلارەکانی هەریم هیندە بیرو بڕوا کراوەو گەل ویست و پاک و بیگەرد و بە حورمەت و خزمەتگوزار و بە هەڵویست بونایە ئیمە و مانانیش بمان توانیایە پشکمان لە ڕیزەکانیان هەبوایە .

گۆران هەڵەبجەیی



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved