زۆرینەیەكی كەم و كەمینەیەكی زۆر

زۆرینەیەكی كەم و كەمینەیەكی زۆر

دانا رەشید


851 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەوڵەتی توركیا ، تاكە دەوڵەتێكە ، كە پەیروی بنەما سەرەكیەكانی هەڵبژاردن دەكەن و ، بە پێێ ئەنجامی هەڵبژاردن دەستاو دەستی دەسەڵات دەكەن ، ئەمما مومارەسەی ئایدۆلۆجیایەكی سەرسەختی راسستی تورك دەكەن ، لەم پەری ئیسلامی تا ئەو پەری چەپ و عەلمانی ، بەم پێ یە بە حوكمی هەڵبژاردن ، سالی ٢٠٠٣ كۆتایی بە دەسەڵاتی جوار پارتی توركی هێنرا كە بە درێژایی مێژوی توركیا حوكمی توركیایان دەكرد ، بە تەنها پارتەكەی ئەردۆگان واتە ئاك پارتی سەركەوتنی بەدەست هێنا ، لە پانزەساڵی رابوردوودا ئەردۆگان و ئاك پارتی ، بەسەر دەیان جۆری سیاسەت گۆڕین و قسە گۆڕین و گەرم و ساردی و قەیران و هەڵدێرو ، هەڵكشان و داكشانی هەڵبژاردن و سیاسەتی ئابوری و دەوڵەتداری گوزەریان كردوە ،

 

لێرەشەوە باكوری كوردستان گەشەیەكی زۆر باشی نەوعی و فكری كرد ، چ لە روی گواستنەوی خەباتی شاخ بۆ ناو شارەكان ، ج لە روی كوالیتی جۆری حیزبی كوردی وچ لە روی جۆری خەباتی سیاسی راگرتنی بالانسی هێز لە نیوان قەندیل و هەدەپە ، تا كار گەیشت بە كردنەوەی مەلەفی گفتوگۆی دەسەڵاتی ئەنقەرەو قەندیل ، ورە وری چەك فرێدان و بە سیاسی و گفتوگۆ مافی گەلی كورد لە باكوری كوردستان بەدەست بهێنریت ،ئەردۆگان و پارتەكە ئیسلامی ئیخوانیەكەی ، بە جۆری جیاواز دەیویست زاڵ بیت بەسەر جۆری عەقڵیەتی كوردانی باكوری كوردستاندا ، لە ئەستەمبوڵ تاجرێكی سیاسی بوو ، لە ئەنقەرە دەوڵەتدارێكی پان ئیسلامی عوسمانلی بوو ، لە ئیزمیر راسستێكی ئەتاتوركی بوو ، لە دیاربەكر بە دیار گۆرانیەكانی ( ئەحمەد قایاوە ) دەگریا ، لە ئورەفا قورئان خوێن بوو ،لە ئەنتالیا توریستێكی روتو قوت بوو ، لە باتمان بە دیار شەرە كەڵەشێرەوە دادەنیشت ، لە سامسۆن خوازبێنی كچانی بۆ خۆشەویستەكانیان دەكرد ، لە زەماوەندەكاندا هەڵدەپەری ، لە تازێدا شینی دەكرد ، وای دەچرپاند بە گوێێ كوردا كە ئەم ئەو فریشتەیەیە پەیدا بوە سیستەمی بەستەڵەكی ئەتاتوركی كافر بگۆرێت ،

 

پیش هەموو كەس و لایەنێك مافی كورد و كوردستان بسەلمێنێت ، لە ئاپۆرای شارە توركەكانیش بە دەنگی بەرز دەیوت ،توركیا یەك میلەت و یەك دەوڵەت و یەك ئاڵایە ، ئیمانمان بەم دروشمە لەق نابێ ، بە شێوە دیماگۆگی و دوو رویی و تەڵەكە بازیە ، بەشی زۆری پارتەكانی باشوری كوردستانی هێنابوە سەر ئەو باوەرەی ، كە كورد دەبێ شوێن سیاسەتی ئەردۆگان بكەوێ ، ئەردۆگان فریادرەسی كوردە، بەم جۆرە تا رادەیەك توانیبووی زاڵ بێ بە سەر جۆرێك لە بیركردنەوەی سیاسی ئەم لایەن و ئەو لایەن ، وەلی وانەكانی قوتابخانەی زیندان لە ئیمرالی ، بەردەوام بەرچاو رونی دەدایە قەندیل لە لایەك وە كەس و لایەنە كوردیەكان لە لایەكی تر ، بەردەوام گیانی كورد بوون و گەراندنەوەی دەنگی میلەتی كورد بۆ ناو پارتە كوردیەكان تا بە دروست بوونی پارتێكی گەورەی كوردی بە ناوی هەدەپە و بەدەست هێنانی % ١٣ دەنگی كورد ، هەم ئاك پارتی هەم ئەدرۆگان و هاورێكانی توشی جۆرە شۆكێك بوون ، كە لەو كاتەوە ئیدی ئێسقانی كورد بوون لە قورگی توركیان گیرا ، هێمای گورگیان بڵند كردوو بە ئاشكرا كەوتنە پەرە پێدانی گیانی راسستێتی و عەسكەرتاری دژی كورد ، ئاخر ئەوان كوردیان بە سیاسی و خاوەن مافی میلی و بە كوردستانەوە ناوێ ، بەڵكو دروست وەك ئەهلی زمە كوردیان پێ قوبوڵە ، ئەردۆگان هەستی كرد لەو هەموو فێڵ و تەڵەكەبازیە كورد بە جۆرێ گەشەی كرد كە كەسانی وای دروست كرد لە مێژودا بەو جۆرە دڕیان بە تاریكی نەداوە ، بۆیە دەمیرتاش و هاورێ كانی پارویەك بوو بە هیچ جۆرێ بەو قوت نەدەچوو، تا هەستا بە دنانی پیلانی كۆدەتا ، تا لە رێگەیەوە دەسەت بگرێت بەسەر سوپای توركیاداو بە ئاشكرا بەشێك لەو سوپایەی تەرخان كرد بۆ دروست كردنی هێزەكانی ( داعش ) تایبەت بۆ شەر و قەلاچۆ كردنی كورد ، كە جیهان گەواهی ئەوە دەدەن ئەوانەی چەكداری داعش بوون چ لە شەری كۆبانێ چ لە پارچەكانی تر چ لە ئەنفالی شەنگال و ئێزدیان ، بە پلانی تورك و ئەردۆگان بەرێوە چوە ، لێرەشەوە وێران كردنی شارە كوردیەكانی باكور و زیندانی كردنی زۆربەی سیاسەكانی كورد ، ئەگەرجی كورد بە سەركردایەتی سەلاحدین دەمیرتاش زیاتر لە ٩ ملیۆن دەنگیان هێنابوو ، نەك هەر ئەوە بەڵكو لە تازەترین لێدوانی خۆیدا ئەردۆگان جاڕی نەبوونی شتێك بە ناوی كوردوو كوردستانەوە دەدا . وەلی باسی مافی ئەو كەمایەتیە ( توركمانە) دەكات لە باشوری كوردستان هەن ، بە جۆرێ گەورەیان دەكەن كە گوایە توركمان زیاتر لە سێ ملیۆن دەبێ ، شاری نەوتی كەركوك موڵكی توركمان و توركیایە ، پشكێكی زۆریان هەیە لە هەولێر و دەوروبەری موسڵ . 

دەبێ پلەو مەقامی بەرزیان پێ بدرێت لە بەرێوە بردنی باشوری كوردستان ، هەرچەندە بە هۆی حیزبە گەندەڵ و فاشیلەكانی باشوری كوردستانەوە ئەمەشیان بۆ جۆتە سەر ، تەنانەت لایەن هەیە بە ئاشكرا پێێ وایە باشترە ئەردۆگان راستەوخۆ حوكمی باشوری كوردستان بكات ، واتە لە باشور كەمینەیەكی زۆرن ، كەمینەیەك كە بۆ كورسیەكی پەرلەمان پێویستی بە زیاتر لە پانزە هەزار دەنگە ئەمما بۆ ئەوان بە كەمتر لە دوو سەد دەنگ دەكەونە پەرلەمان و تەنانەت سەر كورسی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش ، ئەمەش بە فەزڵی توركیای وڵاتی دایكی خۆیان دەزانن و سڵیشیان لە وتنی نەكردۆتەوە ، لە جەنگی داعش ، كەسایەتیەكیان بۆ كەناڵی راگەیاندن وتی ، ئاساییە كە توركمانێك ئینتمای بۆ ئەردۆگان و توركیا هەبێ ، نازانرێ ئەوان بە شەرەفی جنسیە كە ئەگەر ئەو شەرەفە لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەبێ هاوڵاتی توركیان یا هەرێمی كوردستان ، 

باكوری كوردستان بە ٩ ملیۆن دەنگ و دەیان شارو سەدان شارۆجكەو هەزاران گوند ، نەك كەمینەن هەر بوونیان رەچاو ناكرێت و لە زیندان توند كراون ، ئەمما توركمان بە دوو سەد دەنگ بەشداری پرۆسەی حكومەت و بەرێوەنبردنی هەرێمی كوردستانن و سەركدایەتی پەرلەمان دەكەن ، ئەشهەدو بیلە لە باشوری كوردستان میلەت چاو ساغە .

دانا رەشید



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved