دواى ئه‌وه‌ى هارى ترومان سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌مریكا ساڵى 1948 دانى به‌ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل دانا‌و، له‌سه‌ره‌تاشه‌وه كه‌وته پشت ئه‌و خۆنواندنه‌ى ئیسرائیل‌و راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن بنگۆریۆنه‌وه. دواى ئه‌ویش ئایزنهاوه‌ر تا به ترامپى ئێستا‌و به‌گه‌له‌كه‌یشیانه‌وه ئه‌گات هه‌مان هه‌ڵوێست دووباره ئه‌كه‌نه‌وه له پاڵپشتییكردنى ئیسرائیل، هه‌رچه‌نده له‌په‌نجاكاندا ئه‌مریكا پێگه‌یه‌كى ئاوا به‌هێزى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه‌تى، ئه‌وه‌شی باش ئه‌زانى به‌به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، یان پێدانى تواناى ماددى‌و مه‌عنه‌وه‌یی پێی، وڵاته عه‌ره‌بییه دراوسێكانى ده‌وروبه‌رى ئیسرائیل، زۆر هه‌راسان ئه‌كات، بۆیه به‌ڕووكه‌ش داواكارییه‌كانى پشت گوێ ئه‌خست، به‌ڵام دڵنیایی ئاسایشی پێده‌دا.
ئێستاش دۆخێكى له‌مچه‌شنه به‌ڵام به‌دیزاینى جیاواز له‌ڕۆژاڤاى كوردستان دووباره‌ئه‌بێته‌وه، چونكه رۆژاڤا چ وه‌ك گه‌ل چ وه‌ك نه‌ته‌وه چ وه‌ك ئایین جیاوازتره. هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ى ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار- پێنج ساڵه‌ى رابردوو پێشكه‌شی شه‌ڕڤانان یان هه‌سه‌ده‌ى ئێستاى كردوون، له‌لایه‌ك بۆته جێی هه‌راسان بوونى توركیا، هاوشێوه‌ى هه‌راسانبوونى وڵاته‌عه‌ره‌بیه‌كان له‌هاوكاریی ئیسرائیل. له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى پیشووترى ئیسرائیل كۆمه‌ڵێك وڵاتى عه‌ره‌بى( سعودیه، میسر، ئیمارات) هاتوونه‌ته سه‌رهێڵ بۆ هاریكاریی‌و پشتیوانى رۆژاڤا، چ ئه‌وانه‌ى دژ به توركیان، چ ئه‌وانه‌ى ئێران و هه‌ژموونگه‌راییه‌كه‌ى واى لێكردوون، وه‌ك به‌ره‌ى دژ به‌دیاربكه‌ون، چونكه بۆ ئێستا و ئه‌و بۆشاییه فراوانه‌ى ته‌ماس له‌گه‌ڵ توركیا، له‌هه‌سه‌ده باشتر شك نابه‌ن له‌سه‌ر زه‌مین، ئه‌مه‌ش هه‌مووى به‌هۆى خۆسه‌لماندنى شه‌ڕڤانان بووه، به‌تایبه‌ت له‌و شه‌ڕه دوور‌و درێژه‌ى له‌گه‌ڵ داعش دووچاریهات، چ خۆڕاگرتنه‌كانى و شه‌ڕ‌و ململانێكان له‌گه‌ڵ داعشدا، چ هه‌ره‌س‌و كۆتاییهێنان پێی.
هه‌موو په‌له‌قاژه‌كانى توركیا‌و نیگه‌رانییه‌كانى به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ‌و بڕ‌و بیانوو به‌ئه‌مریكا ده‌فرۆشێ به‌وه‌ى هاوكاریی چه‌ك پێشكه‌ش به هه‌سه‌ده ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌م بابه‌ته به‌ڕه‌سمى له‌زارى وته‌بێژى كۆشك‌و نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه، به‌وه‌ى ئه‌وان له‌دژى تیرۆر پاڵپشتى ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن، كه له‌مه‌یدانه‌كه‌دان، به‌ڵام له باسی لێسه‌ندنه‌وه‌ى چه‌ك قسه‌یه‌كى جدى نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر كراشبی َ وه‌ك ئه‌و رسته رووكه‌شانه وایه كه ئه‌مریكا له‌په‌نجاكان به‌ره‌ودوا له‌به‌ر خاترى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، به‌رامبه‌ر ئیسرائیل به‌كاریهێناوه له‌باره‌ى پاڵپشتى ماددى، به‌ڵام به‌ئاشكرا‌و له‌هه‌ڤدیتنى سه‌رۆكه‌كان دڵنیایی ته‌واویان پێده‌درا له‌باره‌ى پاراستن‌و ئاسایشی ئیسرائیل.
ئه‌وه‌ى بۆ رۆژاواش له‌م قۆناغه‌دا گرنگه پاراستنى ئاسایشه‌كه‌یه‌تى له‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌ى ئه‌ردۆغان كه‌رۆژیك ده‌ڵێ: ئه‌م ناوه‌یان لێئه‌كه‌ین به‌گۆڕستان‌و رۆژێك ده‌ڵێ: گوێ به‌كه‌س ناده‌ین‌و دێینه منبه‌ج و ئه‌و شریته سنوورییه، به‌ڵام به‌كرده‌یی تائێستا جگه له‌وه‌ى عه‌فرین كه بابه‌تێكى ته‌واو جیاوازه، هیچ رووینه‌داوه.
ته‌نگترین كات به‌لاى كوردانى رۆژاوا ئه‌و رۆژه‌بوو كه ترامپ به‌تویتێك جاڕی كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیدا له‌سوریا، له‌به‌رامبه‌ریشدا زۆرترین كاردانه‌وه‌ى له‌ناوه‌خۆى ئه‌و وڵاته هێنایه‌پێش، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو وه‌زیرى به‌رگرى جیمس ماتیس‌و برێت مه‌مكگۆرگ له‌سه‌رووى ناوى ئه‌و لیسته‌دابوون كه ده‌ستیان له پۆسته‌كانیان هه‌ڵگرت.
هاوكات كاردانه‌وه‌كان له‌ناو توركیا زۆر به‌خێرایی ده‌ركه‌وتن، هه‌رزوو وه‌زیرى به‌رگرى‌و وته‌بێژى حكومه‌ت رایانگه‌یاند كه ده‌چنه ناو قوڵایی خاكى سوریا‌و به‌ڵێنى 25 كم یان به‌درێژایی سنووره‌كانى ئه‌م دوو وڵاته له‌ترامپ وه‌رگرتووه، دوایین لێدوانی ئه‌ردۆغان باس له‌نه‌بوونى شوێنێك ئه‌كات به‌ناوى كوردستان له‌ناو خاكى توركیا!.
هه‌روه‌ها دوێنێ بوو باسیان له‌زینده‌به‌چاڵكردنى كورد ده‌كرد له‌ناو تونێله‌كاندا، ئه‌و تونێلانه‌ى هه‌سه‌ده لێیانداوه، ئه‌مجۆره هه‌ڕه‌شانه له پێش چوونه ناو عه‌فرین توندتر‌و پڕمتمانه‌تربوون.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش خاڵێكى دیكه‌ى وه‌رچه‌رخان، فشارى شه‌ش سیناتۆرى كۆمارى بوو به‌تایبه‌ت سیناتۆر لیندس گراهام كه دیدارى له‌گه‌ڵ ترامپ سازدا‌و داواى كرد كه وه‌ك هاوپه‌یمان بێوه‌فا نه‌بن له‌گه‌ڵ كوردانى رۆژاوا. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا نابێ رۆڵى فه‌ره‌نسا نادیده بگرین كه هه‌میشه‌و له‌م چه‌ند ده‌یه‌یه‌دا هاوبه‌ش‌و هاوكارێكى دڵسۆزى دۆزى كوردبووه، به‌تایبه‌ت رۆڵى فلۆره‌نس بارلى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌و وڵاته كه كۆتاییهێنان به‌تیرۆرى به‌سته‌وه به‌كشانه‌وه‌ى هاوپه‌یمانان له‌م وڵاته‌دا‌و له‌ڕسته‌یه‌كى پڕمانادا گوتى: پێویسته ئه‌ركى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى داعش ته‌واوبكرێ، به‌ر له‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا بكشێنه‌وه. كه‌واته ئه‌و جوڵه دبلۆماسیی‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ڕووكه‌شدا به‌رامبه‌ر رۆژاڤا ئه‌یبینین، هیچ نین و بارته‌قاى پاراستنى ئاسایشه‌كه‌ى نیه كه ئه‌وان ته‌نها ئه‌یانه‌وێ له‌م خاڵه‌دا هاوكاریی بكرێن
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی