ڕاگەیاندن عیبرەتەکەیە

05/03/2019

دەلیل جەمال


کەم قۆناغ هەیە ڕێککەوتن لەنێوان لایەنەکان نەکرابێت و پڕنەبووبێت لەخاڵی جوان ڕێککەوتنەکان گرنگن گرنگتر جێبەجێکردنە.

ڕێککەوتن زەمینەسازی دەوێت بۆ جێبەجێکردن زۆرجار ئەم زەمینەسازییە نەبووەتە خەمی لایەناکانی ناو ڕێککەوتنەکەو هەربۆیە زۆربەی ڕێککەوتنەکان دەبنە قوربانی پەرتەوازەیی و وتاری سیاسی ولێدوانی لابەلای کارەکتەرو مێدیاکان. کەمجار هەبووە میدیاو ڕاگەیاندن ڕۆڵی سبیان بینیوەو زەمینەی گونجاویان بۆ ڕەنگدانەوەی ێککەوتنەکان دروست نەکردووەو هەربۆیە ڕێککەوتنەکان بونەتە نوسراوی سەرکاغەزو کەمجار ئامانجیان پێکاوە نمونەش زۆرە

باشترین خاڵ وزەرورەت ئەوەیە میدیا بکەنەخاڵی یەکەم وپابەندبن بەجێبەجێکردنی ،فەراغی بەرپرسیارییەتی مدیایی فاکتەرێک بووە بۆ بەتاڵکرنەوەو متمانەی نێوان لایەنەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی خراپ و ناتەندروست دوای ڕێککەوتنەکان.

دەبوو ئەمڕۆ لەڕێککەوتنی نێوان یەکێتی پارتی خاڵێک هەبوایە لەسەر میدیاو ڕاگرتنی ئەوخیتاب ولێدوانانەی کەدەبنەهۆی خاوکردنەوەی ڕێککەوتن و ئاڵۆزی.

ئێستا ڕێککەوتنەکان پێوستیان بەزەمینەی باش هەیەو ئەم زەمینەیەش پێویستی بەوتارگەلێکە بچنەخزمەت ڕێککەوتنەکەوە. بۆیە پێموایە عیبرەت لەجێبەجێکردن وابەستەی میدیایە ئەوەش دەبێتە خاڵی جێبەجێکردن ڕۆڵی ڕاگەیاندنە لەم محەتەی کەقۆناغی دوای ڕێککەوتنەکانە پێویستی بەژینگەی گونجاوە بۆ چەسپاندنی خاڵەکانی ناو ڕێککەوتنەکان....

وەک پێشتر ئاماژەم پێدا غیابی هەماهەنگی بووە بۆ ڕەخساندنی زەمینەی سازان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان.

هەربۆیە لەم قۆناغەدا هەم وخەمی لایەنەکان پویستە بیرلەو لایەنەبکرێتەوەو خاڵێکی جدی بێت لەناوڕێککەوتنەکان . کەدەوترێت عیبرەت واتە زەمینەو نییەتی ڕێککەوتن بۆجێبەجێکردن .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی