پێشتر به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی وەک دوو كاری جیاواز ده‌بینران. بەپێی ڕوانگه ته‌قلیدییه‌كه ئیشی به‌ڕێوه‌به‌ر بریتییە لە داڕشتنی پلان، ڕێکخستنی به‌رنامه و ڕاپه‌راندنى كاره‌كان، ئیشی سه‌ركردەش ئه‌وه بوو كه ئیلهام ببه‌خشێت و ببێتە سه‌رچاوه‌ی هاندان بۆ چوارده‌وره‌كه‌ی، كه پێویستی به تێگه‌یشتنێكی تایبه‌ت هه‌یه له‌سایكۆلۆجیا و هه‌ڵسووكه‌وتی خه‌ڵك.
ئه‌م شێوازی بیركردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕابردوودا ڕاست بوبێت، به‌ڵام له ئه‌مڕۆدا كاری به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی ئاوێتەی یەکدی بوون. گه‌شه‌كردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش هۆكاری ئه‌وه بوو كه تێگه‌یشتن بۆ ڕۆڵی كارمه‌ند گۆڕا، پێشتر كارمه‌ند وه‌ك كرێكار سه‌یر ده‌كرا كه ئیشی خۆی بكات و بڕوات، به‌ڵام له‌ئێستادا وا لە كارمه‌ند دەڕوانرێت كه به‌های هه‌یه‌ی و پێكهاتووه له توانا و زانیاری. لەبەرئەوە به‌ڕێوه‌به‌ر كه تیم دروست ده‌كات، تیمه‌كه‌ی پێكهاتووه له كارمه‌ندی خاوه‌ن بیروڕا و توانای جیاواز، نه‌ك ته‌نها وه‌ك كرێكار ببینرێن كه ڕۆڵیان ئه‌وه بێت زیاترین به‌رهه‌م و خێراترین ئه‌نجام به ده‌ست بهێنن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كاره‌كانیاندا په‌ره به تواناكانیان بدرێت كه هزری داهێنانیان تێدا بڕوێنرێت.
بۆ نموونه بیر له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌كه‌ت بكه‌ره‌وه كه له لووتكه‌ی هه‌ره‌می ستره‌كچه‌ره‌كه‌دایه، ناتوانێت ته‌نها بیر له ستراتیژی دانان و ئامانجی گه‌وره بكاته‌وه، به‌ڵكو پێویسته بزانین چی كارێك بكات و چۆن بتوانێت ببێتە هاوكارى كارمه‌نده‌كان و ئه‌ندامه‌كانی دامه‌زراوه‌كه، بەجۆرێک به‌ره‌و بیرۆكه‌ی نوێ و داهێنان هەنگاو بنێن، هەروەک چۆن بۆ ئەوەی سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته باڵانسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی بپارێزێت، له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی پێوەرەکانی (IQ وە EQ)ەوە (كه له داهاتوودا باسيان ده‌كه‌ین).
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی