تازه پرسى لابردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆته شتێكى حه‌تمى و ده‌بێت ئه‌مڕۆ هه‌ینى له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، به ته‌واوى بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم دوو ئه‌گه‌رى داناوه له‌سه‌ر كاتى لادانى پاشه‌كه‌وت.
ئەگەری یەكەم، ئەوەیە كە مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵى 2018 (مانگی 12ی2018) پاشه‌كەوت بكرێت و نه‌درێت وه‌كو موچه‌ى ئه‌و مانگانه‌ى كه نه‌دراوه، له‌به‌رامبه‌رد ڕاسته‌وخۆ له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه مووچەی كانوونی دووەمی 2019 (مانگی 1ی 2019) بەبێ پاشه‌كەوت دابەشبكرێت.
ئەگەری دووه‌م، ئەوەیە كە مووچەی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵى 2018 (مانگی 12ی2018) بە پاشكەوتكراوی بدرێت وه‌كو مانگه‌كانى ڕابردوو، دواتر بڕیار بدرێت بە لابردنی پاشكەوت لە دابه‌شكردنى مووچەی كانوونی دووەمی 2019 (مانگی 1ی 2019).
ئه‌گه‌رچى به‌شێك له حكومه‌ت خواستیان ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌رى دووه‌م جێبه‌جێبكه‌ن و بۆئه‌مه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا تێبینى خۆیان ناردووه بۆ حكومه‌ت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له دانیشتنى ئه‌مڕۆدا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى دووه‌م بدرێت و ڕاسته‌وخۆ پاشه‌كه‌وت هه‌ڵنه‌گیرێت، كاردانه‌وه‌ى خراپى لێده‌كه‌وێته‌وه له لایه‌ن مووچه‌خۆران و هێزه سیاسییه‌كان، هه‌ربۆیه‌ش ناتوانن ئه‌و خواسته‌یان جێبه‌جێبكه‌ن و به‌شێك له به‌رپرسانى حكومه‌ت هۆشداریانداوه، له دواخستنى هه‌ڵگرتنى پاشه‌كه‌وتى مووچه.
سەرتیپ وەیسى
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی