لابردنی پاشەکەوتی موچەو یاریەکی مەترسیدار!

08/03/2019

 


لە دوێنێ ئێوارەوە هەواڵی کۆبونەوەی حکومەت بۆ لابردنی پاشە کەوتی موچە زۆربەی راگەیاندنەکانی تەنیوە، خەڵکیش بە دۆخەکە دڵخۆشن، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەم کابینەی حکومەت کە لەکۆتایی تەمەنیدایە ، پەلەو پروزەی لابردنی پاشەکەوتی چی یە؟.

نیەتی پشت لابردنی پاشەکەوت پەیوەندی بە هەوڵی باشکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک نیە، بەڵکو یاریەکی زۆر مەترسیداری لە پشتەوەیە و رەنگە لە داهاتودا دۆخەکە بباتەوە بۆ ساڵانی رابڕدوو، کە حکومەت موچەی بەئاسانی پێنەدەدرا.

هەرێم نیەتی نیە داهاتی نەوت بداتە بەغدا، گەر داهاتی نەوتیش نەداتە بەغدا ، راستە بەپێی یاسا، دەبێت بەغدا مانگانە برێکی کەمتر پارە بداتە هەرێم ، بەراورد بەو برەی گەر داهاتی نەوت رادەست بکات .

بەڵام گەر هەرێم ئەو نیەتەی بباتە سەر و داهاتی نەوت نەداتە بەغدا، رەنگە بەغداش ئەو بودجە رابگرێت کە پێویستە مانگانە بینێرێ، چونکە عادل عەبولمەهدیش دەکەوێتە ژێر فشاری خەڵک و لایەنە عێراقیەکانەوە و لەمحالەتەشدا دۆخی ئابوری خراپ دەبێتەوە، بەتایبەت گەر لەبەرانبەر نەناردنی داهاتی نەوتدا، بەغدا پارە نەنێرێ.

واتە هەڵای لابردنی پاشەکەوت ، کە رەنگە بریاری لابردنەکەی بدرێت و بۆ ماوەیەکیش لاببرێ، بەڵام نیەتی پشت مەسەلەکە بۆ شەحن کردنی خەڵکە، تا بەخەڵک بڵێن( نەوتمان نەداو توانیمان موچە بێ پاشەکەوت بدەین)، بەڵام کە نەوت نەدرایە بەغدا، رەنگە بە دوو مانگ مامەڵەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تێک بچێتەوە و بودجە رابگیرێ لەبەغداوە.بۆیە نیەتی پشت بریاری لابردنی پاشەکەوت ، شەحن کرڕنی خەڵک و نەدانی داهاتی نەوتە بەبەغدا، کە ئەمە یاریەکەی زۆر مەترسیدارە یەقوتی خەڵک.

هۆکارێکی تری پشت پەلە کردن لە بریاری لابردنی پاشەکەوت، بۆ ئەوەیە ئەم پرسە بۆ کابینەی داهاتوو جێ نەهێڵرێ ، چونکە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان و پارتی لەسەر کابینەی داهاتو چاکسازی و لابردنی پاشەکەوتە، دەویسترێ ئەم پرسە پێشوەخت بریاری لێ بدرێت تا وا نەخوێنرێتەوە، ئەم بریارە لەبەر رێککەوتنەکان دراوە.

دڵشاد ئەنوەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی