دوو بەدوو بۆ بەغدا

09/03/2019

دەلیل جەمال

لەكۆتایی كابینەی ۸دا دووڕوداوی گرنگ خرایه گەردنی كابینەی۹ئەمە بەدەرلەوكێشەو گرفتوو قەیرانانەی كابینەلەدوای كابینە بەیەكتری دەسپێرن.

هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەكەوتی موچە لەچوارچێوەی ئەوڕێككەوتنەیە كەهەرێم وبەغدا ئەنجامیانداوە بۆچارەسەری كێشەی موچەو بودجە لەنێوانیاندا، كەسەقفی زەمەنی بۆجێبەجێكردن یەكساڵە .

هەنگاوی یەكەم. 
لەچوارچێوەی ڕێككەوتنەكە بەغدا دەست پێشخەری كردوو بڕی (٥۲۲)ملیاردینارەكەی ناردوگەشتە هەرێم.

هەنگاوی دووەم.
هەرێم مولزەمكراوە بڕیاری پاشەكەوتی موچەهەڵبوەەشێنێتەوە و كۆتای بەوستەمە بهێنێت هەرێم هەنگاوی خۆی ناو خاڵێكی ناوڕێككەوتنەكەی جێبەجێكرد.

هەنگاوی سێیەم
پێویستە هەرێم بڕی(۲٥۰)هەزاربەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆبكات لەژێر دەسەڵاتی بەغداد ، گەرئەم هەنگاوە نراو هەرێم ئەم خاڵەی جێبەجێكرد ئەوا بەغداد مولزەمە هەنگاوی چوارەم بنێت.

هەنگاوی چوارەم. 
پێوستە دوای ڕادەستكردنی ۲٥۰هەزاربەرمیل نەوتەكەی هەرێم ، بەغدا تەواوی بودجەی پەسەندكراوی پەرلەمان لەیاسای بودجەی ۲۰۱۹ی عێراق ڕەوانەی هەرێم بكات.

ئێستا كەڕۆژانی كۆتایی كابینەی ۸ە ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆی كابینەی۹جێبەجێكردنی هەنگاوی سێیەمە و گەڕانەوەیە بۆبەغداد كەئەمەش مولزەمكردنێكەو پێویستە جێبەجێبكرێت، چونكە بڕیاری پاشەكەوتیش هەڵگیراوەو گەڕانەوە بۆئەوبڕیارە ئەستەموو مەحاڵە ونابێت ،بەغدا هەنگاوێكی نیەتپاكانەی هاویشت هەروەك دەوترا بەغدا شوێنی چارەسەری كێشەكانەو پێویستە كورد لەبەغدادەوە هەنگاو بۆچارەسەری كێشەكانی بنێت .

ئەوچوارهەنگاوەی نێوان هەرێم وبەغدا دووهەنگاویان لەكابینەی ۸جێبەجێكران و دووهەنگاوەكەی دیكە بۆكابینەی۹بەجێهێڵراون كەمولزەمن بەجێبەجێكردنییان، لەگەڵ ئەوەی  دوهەنگاو لەبەغداو دوهەنگاولەهەرێم بەڵام دەبێت بوترێت بەغدا هەنگاوی یەكەمی ناو براوەیە،

واژۆكردنی ۲۰ساڵ گرێبەست لەگەڵ داناگاز هەنگاوێكی كۆتایی كابینەی۸بوو بۆ كابینە نوێكەو مولزەمەبەو ڕێككەوتنە  پێچەوانەكەی كارەساتێكی دیكە لەوەی ڕابردو دوچاری سەرخان وژێرخانی ئابووری هەرێم دەبێتەوەپێویستیشە دەرئەنجامەكەی هەرچی بێت قبوڵی بكەن هەنگاوی خراپ ولادان دوچاری دۆخی خراپت دەكات.ئێستا سەرەتایەكی باشە گەر كەتنی خراپ نەدەن.

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی