حەبیب بوڕقێبە سەرۆکی پێشووتری تونس گرنگی زۆریدەدا بە خوێندنو خوێندەواری و نیوەی بودجەی وڵاتەکەی بۆ پەروەردەو فێرکردن تەرخان دەکرد و دەستیشیوەرنەدەدایە خوێندنو فێرکردن و بۆ پسپۆڕانی خۆی جێهێشت ، لە ئەنجامی ئەوەدا گەلی تونس لەماوەیەکی کەمدا زۆر پێشکەوتنی بەخۆیەوە دی لە هەموو بوارەکاندا و گەلیکی ڕۆشنبیرو وشیاری لێ دەرچوو.
موعەمەر قەزافی سەرۆکی لیبیای دراوسێی تونس زۆر بەوە قەڵس بوو،ئامۆژگاری کرد کە بەردەوام نەبێت لەسەر ئەو کارەی وپێی ووت ( حوکمڕانی کردنی گەلی نەزان و نەخوێنەوار ئاسانترە لەگەلی زاناو خوێندەوار ) ،خۆی واتە موعەمەرقەزافی دەستی وەردایە خوێندن و بەسیاسی و بەحیزبی کرد و کتێبەکەی خۆی لەهەموو قناغەکاندا بە ئیجباری دەخوێنرا پێی وابوو بەو شێوەیە گەلیکی دەستەمۆ دروست دەکات و تا سەر کورسیەکەی بۆخۆی و نەوەکانی دەمێنێتەوە.
حەبیب بوڕقێبە بەتوندی داواکەی موعەمەر قەزافی ڕەتکردەوە و پێی ووت ( شۆڕشی گەلی زاناو خوێندەوار تەنها لەسەر کورسیەکە لات دەبات ،بەڵام شۆڕشی گەلی نەزان و نەخوێنەوار بەوە کۆڵ نادات و سەریشت دەبڕێت).
دوای چەندین ساڵ پێشبینیەکەی بوڕقێبە بەدی هات کاتیک گەلی تونسی ڕۆشنبیرو خوێنەوار بەشێوەیەکی ئاشتیانە زەینولعابدین بن عەلی سەرۆکی تونسیان لە دەسەڵات دورخستەوە،بەڵام گەلی لیبیای خێڵەکی و نەخوێنەوار موعەممەر قەزافیان بەشێوەیەکی دڕندانە کوشت و وڵاتەکەی خۆشیان وێران کرد
لەتیف مستەفا
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی