سه‌ره‌تایه‌كى كورت:
یه‌كدوو جارى تر له سه‌ر وشه‌ى جاشم نوسیوه ، پێشتریش له نامیلكه‌یه‌كى دیكۆمه‌نتاریدا كه ناوى جاش و ئه‌نفال بوو به كورتى باسى وشه‌ى جاشم كردووه ، بۆیه لێره‌دا ناچمه‌وه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نازانم سه‌ره‌تاى به‌كار هێنانى ئه‌م وشه‌یه بۆ كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه ،به‌ڵام له شیعرێكى بێكه‌سى شاعیردا به‌و جۆره نوسراوه " مه‌ئویس نه‌بى جاشى مناڵ " به هه‌ر حاڵ جاش، لۆمپه‌ن ، خۆ فرۆش به‌وانه وتراوه كه خیانه‌تیان له گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان كردووه ، له دژى میله‌ته‌كه‌ى خۆیان جاشێتیان بۆ خه‌ڵكى تر كردووه ، ئه‌وه‌ى مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌یه ئه‌وه‌یه ، سه‌ره‌ڕاى رقى خه‌ڵك له جاش كه‌چى جاشه‌كان خۆیان شانازیان به‌و كاره‌وه كردوه‌و له‌هه‌شتاكاندا باو بوو ده‌یانگوت " جاشایه‌تى و پاشایه‌تى ".
له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا جاشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌روى خۆیان " خاوه‌نه‌كه‌یان " رازى كه‌ن، هه‌موو كارێكى ناشرین و نه‌شیاویان كردوه وه‌ك بیانوو هێنانه‌وه نا ، به‌ڵام وه‌ك راستیه‌كى تاڵ ره‌نگه بوونى هۆیه‌كى سه‌ره‌كى دیارده‌ى جاشێتى له كوردستان ئه‌وه بێت كه كورد ده‌وڵه‌ت و چوار چێوه‌ى خۆى نه‌بوه ، نه‌ته‌وه‌ى بێده‌وڵه‌ت له لایه‌ن دوژمنه‌كانیه‌وه هه‌میشه سودى لێده‌بینرێت ، بۆ شكاندنى شكۆى نه‌ته‌وه‌كه ، بڕوام وایه ئه‌گه‌ر به‌رى 100 ساڵان كورد وه‌ك ئه‌وانى تر ده‌وڵه‌تێكى له ناوچه‌كه هه‌بوایه هه‌رگیز دیارده‌ى جاشێتى به‌و جۆره نه‌ده‌بوو.
بوونى ده‌وڵه‌ت و چوار چێوه بوونى شوناس و خۆ خاوه‌نیه ، ئه‌وه واده‌كات مرۆڤ متمانه‌ى به خۆى بێت و به ئاسانى نه‌خزێت ، نه‌بوونى ده‌وڵه‌ت و چوار چێوه میله‌ت دابه‌ش و په‌ڕاش په‌ڕاش ده‌كات ، وه‌ك چۆن روحى شۆڕشگێڕى و یاخى بوون له ناخى مرۆڤه‌كاندا ده‌چێنێ ، به هه‌مان شێوه روحى ته‌سلیم بوون و بچوكایه‌تى و زوو خزانیش گه‌شه پێده‌دات، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌ت هۆیه‌كى گرنگى خۆخاوه‌نى و ته‌ناهیه.
لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ى نه‌بوونى ده‌وڵه‌ت واده‌كات مرۆڤ له سه‌ر پێى خۆى نه‌وه‌ستێ ، نه‌توانێ بڕیارى دروست بدات ، گیانى خۆ به ده‌سته‌وه‌دان تێیدا زاڵ بێت ، هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ئازایه‌تى و بوێرى گه‌وره‌ش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ، كه ده‌كرێت مرۆڤ شانازیان پێوه بكات.
به‌كارهێنانى جاش دژى گه‌له‌كه‌ى :
دوژمنانى كورد بار‌و دۆخى بێده‌وڵه‌تى و بێشوناسى كوردیان قۆزتوه‌ته‌وه ، بۆئه‌وه‌ى جاشكارى دژى كورد خۆى به كار بێنن ، یانى ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ قۆناغى جیاجیادا كورد بۆ مانه‌وه جاشێتى كردبێت ، كه ئه‌مه له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان ڕوویداوه ، بۆ نمونه بوونه جاشى خێڵ و بنه‌ماڵه‌كانى باكورى كوردستان بۆ توركیا تا له ناوچه‌كانى خۆیان بمێننه‌وه‌و ده‌ستیان لێنه‌درێت، یان كردنه‌وه‌ى فه‌وجه سوكه‌كانى هه‌شتاكانى باشورى كوردستان له سه‌ر ده‌ستى عیراق، به‌ڵام دواتر هه‌ر ئه‌م جۆره له جاشێتیش ئه‌ركى شه‌ڕى گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌و گونده‌كانى پێسپێردراوه، ئه‌وانى تریش كه خۆیان خوێنى خیانه‌ت و جاشێتى و كۆكردنه‌وه‌ى پاره له گیانیاندا گه‌ڕاوه، بێ هیچ هۆیه‌ك بوونه به جاش و ئه‌ركه قورسه‌كانیان بۆ حكومه‌ته‌كان جێبه‌جێكردووه ، بۆنمونه پیاوێكى بیركه‌ره‌وه‌ى وه‌ك ئارام جاش كوشتویه‌تى ، قاره‌مانێكى وه‌ك مامه‌ڕیشه جاش كوشتویه‌تى ، ئه‌مه له باكورو رۆژهه‌ڵاتیش هه‌ر وه‌سا بووه .
نابێت ئه‌وه نه‌بینین هه‌ر خۆى بنه‌ڕه‌ت و بنه‌ماى جاشكارى لاى دوژمنه‌كانى كورد بۆ ئه‌وه بووه كه شه‌ڕى كوردیان پێبكات ، بۆ دوژمنه‌كانى كورد ئه‌و كاره ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌ى تیابووه ، له‌وانه كورد له ناوخۆیدا ده‌كاته دوژمن و نه‌یارى یه‌كتر، تێكیان به‌رده‌دات و له یه‌كێیان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رى یه‌كبوون و پێكه‌وه‌یى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، له لایه‌كى تریشه‌وه به دروستكردنى ژیانى شایان بۆ جاشه‌كان و بڕینه‌وه‌ى موچه بۆیان واده‌كات ئیراده‌ى خۆ خاوه‌نى له مرۆڤى كوردا لاواز بكات و ناچارى ئه‌وه‌ى بكات ملبدات بۆ دوژمنه‌كه‌ى، ئه‌مه چ له باشور چ له باكورو رۆژهه‌ڵات هه‌میشه كارى له سه‌ر كراوه ، یانى دۆخێك ره‌خسێنراوه كه جاش بوون له شوره‌یى و ناشرینیه‌وه بكرێته مایه‌ى مانه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندى و پۆشته‌و په‌رداخى ، ئامانج له‌م كاره ئه‌وه بووه كه‌سێتى كورد بكرێته كه‌سێتیه‌كى بچوك و ده‌رگه‌وانى ئه‌وانه‌ى خاك و نیشتمانه‌كه‌یان داگیر كردووه‌و هه‌ر كاتیش بیانه‌وێت دژ به هه‌ر جوڵانه‌وه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كى ئازادیخوازانه‌ى كورد خۆى به كارى بێنن ، له باكورى كوردستان زۆر جار برا دژى براو برازادژى مام گه‌له جاشى بۆ دروستكراوه، بۆ ئه‌وه‌ش دۆخێك ره‌خسێنراوه كه خه‌ڵكه‌كه دواى جاشه‌كه بكه‌ون نه‌ك شۆڕشگێڕه‌كه ، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ى كه مانه‌وه‌و ژیانى شایسته بۆ جاشه‌كان بووه .
گرفتى گه‌وره ئه‌وه‌یه زۆر كه‌م رێكه‌وتوه ئه‌و جاشانه سزاى ئه‌و خیانه‌ت و خۆ فرۆشیه وه‌ر بگرن ، ته‌نانه‌ت له دواى راپه‌ڕینى 1991یش له برى ئه‌وه‌ى لانى كه‌م دادگایه‌كیان بۆ دابنرێت ، به‌ر لێبوردنێكى زۆر ناجۆر كه‌وتن و دواتریش رۆڵى زۆر خراپیان له شه‌ڕى ناوخۆى حزبه كوردیه‌كاندا گێڕا.
به‌شى سێیه‌م:
جۆره‌كانى جاشێتى:
هه‌ڵبه‌ت جاشێتى هه‌ر جاشێتیه ، به‌ڵام ئێمه ویستمان بیكه‌نه دوو به‌شه‌وه ، دوو جۆر جاشێتى بۆ دوژمن هه‌یه هه‌ردوكیان زیان و خراپى خۆیان هه‌یه‌و له مێژودا زیانى زۆر گه‌وره‌یان به گه‌لى كورد گه‌یاندوه‌و هۆكارى ئه‌وه‌ش بوونه كه كورد نه‌توانێت یه‌كگرتووبێت و به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر گرفت و كێشه‌كانیدا زاڵ بێت .
جۆرى یه‌كه‌مى جاشێتى " جاشێتى زمانه " جاشێتى وتن و راپۆرت نووسین و زانیارى دان به دووژمن ، ئه‌مجۆره له جاشێتى جاشێتیه‌كى زۆر مه‌ترسیدار بووه و زۆر جار جاشه‌كان هه‌رگیز ئاشكرا نه‌بوونه ، ته‌نانه‌ت ره‌نگه هه‌ندێكیان وه‌ك قاره‌مان و كورد په‌روه‌ر سه‌ریان نابێته‌وه ، ئه‌م جۆره جاشێتیه له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان بونى هه‌بوه و ره‌نگه هه‌زاران راپۆرت و نوسین و زماندانى بێ نووسین له خه‌ڵك درابێت و له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و جۆره جاش و جاسوس و راپۆرت نوسانه هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانى، ئه‌م جاشێتیه خزاوه‌ته نێو هه‌موو توێژ‌و چین و ته‌مه‌نه‌كانه‌وه‌و هه‌ندێ جار سود له مناڵانى قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تایى خوێندنیش بینراوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌یاره‌كانى ده‌سه‌ڵات ئاشكرا بكرێن .
جاشێتى زمان ئه‌و نوسه‌رو وتارنوس و پیاوانى ئاینى و خه‌ڵكانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه هه‌وڵى جوانكردنى دوژمنیان داوه ، یان به جۆرێك بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه ، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مان تاوانه‌كه‌یان كه‌متر بێت له راپۆرت نووسه نهێنیه‌كان ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى به ناوى سیانى و به ئاشكرا شتیان نووسیوه ، ده‌كرێت له خاته‌یه‌كى تردا مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بكرێت ، ئه‌گه‌ر چى مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ ئه‌مانیش زۆر جار به پێوه‌رى شكاندن و ئامانجى تر رێچكه‌یه‌كى خراپ ده‌گرێته به‌ر.
جۆرى دوه‌مى جاشێتى " جاشێتى چه‌كداریه " ئه‌مجۆره جۆره بڵاوه‌كه‌یه‌و شاراوه نیه ، ئه‌مجۆره به ئاشكرا نۆكه‌رایه‌تى خۆى بۆ دوژمن ده‌رده‌بڕێت و بێباكه له‌وه‌ى كه میله‌ته‌كه‌ى چۆن باسى ده‌كه‌ن ، لێ له‌م به‌شه‌یشدا ئه‌وه‌ى مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌یه هه‌میشه خۆ به قاره‌مان كردن و وانیشاندانه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن میاه‌تى كورد له ناو ده‌چێت و زۆر جاریش بۆ درۆ یان به راستى قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه سه‌ركردایه‌تى كورد‌و حزبه سیاسیه‌كانى كورد داواى لێكردوون ببنه جاش ، من له بینینى یه‌ك دوو موسته‌شاردا هه‌مان قسه‌م گوێ لێبووه كه فڵان حزب یان سه‌ركرده رێیداوه چه‌كى جاشێتى هه‌ڵبگرێت و گوتویه‌تى ته‌نها داوا ئه‌وه‌بوه كه خراپه نه‌كه‌م.
ئه‌مجۆره له جاشێتى هه‌ندێ جار هه‌ر به‌ڕاستى خزمه‌ت به بزوتنه‌وه‌ى رزگارى نیشتمانى ده‌كه‌ن و خۆیان و چه‌ك و چۆڵه‌كه‌یان په‌یوه‌ندى ده‌كه‌ن به شۆڕشه‌وه ، له مێژوى باشورى كوردستاندا ده‌یان نمونه‌ى له‌م جۆره هه‌یه‌و له سه‌ره‌تاى شۆڕشى ئه‌یلولیشدا ده‌یان مه‌خفه‌رى پۆلیس له لایه‌ن پۆلیسى كورده‌وه ته‌سلیمى شۆڕش كران " راستى من تا ئێستا نه‌متوانیووه بڕوا به خۆم بێنم كه ئه‌وه‌ى ئێمه هه‌مانه شۆڕشه و زیاتر له خڕبوونه‌وه‌و یاخى بوون و هه‌را ده‌چێت".
ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش بڵێین ، كه جاشه‌كانیش تێیاندا هه‌بوو داكۆكى له خه‌ڵك ده‌كردو له‌سه‌ر خه‌ڵك شه‌ڕى ده‌كرد ، من نامه‌وێ له‌و باره‌یه‌وه نمونه بێنمه‌وه ده‌نا زۆره ، هه‌شبوون له شاخ و له ده‌ره‌وه یان پێشمه‌رگه بوون یان وه‌رزێر شۆڕش ناچارى ده‌كردن بێنه‌وه‌و ببنه پیاوى ده‌سه‌ڵات له پێناوى مانه‌وه‌ى خۆیاندا له‌و ڕوه‌شه‌وه نمونه هه‌یه.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی