گۆڕان و بریاری دروست !

10/03/2019

کاردۆ محەمەد

بزوتنەوەی گۆڕان بە خۆێندنەوەی سیاسی بۆ هەل و مەرجی کوردستان و ناوچەکە، ئەلتەرناتیڤکی دیاریکردوە کە بە راست و کاریگەری دەزانێ بۆ باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و گۆرانکاری . لەم وێستگەیەدا،پاراستنی پەیامەکەی و تایبەتمەندیەکانی لە رێی مەدەنیەت بەرجەستە دەکات .کەبە مانای ، ناسەربازی ناتوندو تیژی نا تەقلیدەیت . هەروەها لە وێکنەچونی لەگەڵ زۆر لایەنە کانی تری سیاسی کە کاریان بە دێوکردنی سەرکردەکان و پەردپۆشی راستی وتاریکاندنی پرسی چارەنوس وشاردنەوەی سەرەوت و سامانیان وفریودانی خەڵک، بۆ ئەوە ی بیان گەوجێنێ: .
سوربون لەسەر رێبازی گۆران وناردنی ستافێکی پەرۆش و خاوەن ئیرادە کە پۆست و پارە ئیرادەیان بۆ چاکسازی ودژایەتی گەندەڵی لەق ناکات.ئامادەن بۆپیشیاندانی کاری نمونەیی، دەتوانێ وەرگۆران دورست بکات ... مرۆڤەکان لە بونی پارەو دەسەڵات دەردەکەون راستگۆن یا بە پێچەوانە وە .
گۆشار وپیلان بە ئاراستەی جیاو بە مەبەسەتی شاراوە، لەسەر گۆران هەیە. بۆیە دەبێ وەئاگا بین .گرنگ نیە لە کۆیین ـ‌گرنگتر چەند پابەندی ئسەرەتاکانی دروستبونی گۆرانین کە بە سەرکردایتی کاک نەوشیروان دارێژرا.
کارنامەو رەفتارو هەڵوێستی دورستی ئۆرگان و کەسەکانی نزیکمان دەخاتەوە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانمان .راستە مێژوی گەلان و گۆرانکارییکان داینەمۆکەی جۆش و خرۆش بوە.بەڵام بەبێ ئاوێتەکردنی ئەقڵانیەت ،جگە لە ژاوەژاو هیچ بەرهەمێکی تری نابێت بۆیە پەرپرسیاریەتیکی گەورە لە ئە ستۆی گۆرانخوازانە ،دەبێت لە سەر هەست وهەڵوێست بن هەڵسەنگاندن و پێوەرو بریارەکانیان، دەبێتە بنەمایەکی دورست بۆ سەرجەم پرسەکان. ئیدی رەفتار دەبێتە سەنگی مەحەک؟‌!

کاردۆ محەممەد

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی