داهێنەرانی پۆبجی گەورەترین راھێنەری تیرۆرن

16/03/2019

شێركۆ سەعید

ئەوەی كرا لەنویزلەندا یاریەكی پۆبجی تاكلایەنە بوو ، بەهەمان ریتم و شیواز و ئامراز تاوانەكە كراوە .
١. بكوژ سێ جۆر چەكی رازاوەی ئامادە كردوە بۆ تاوانەكە. 
٢. بەستنی كامیرە لەسەری بۆ ئەوەی وینەكە بەرەو روو بگریت لەسەنتەرەوە. 
٣. تەقەكردنی بۆمەودایەكی دور بۆ پیشەوە بۆ نیشانەی غروری سەركەوتن. 
٤. گەران بەناو ژوری مزگەوتەكەدا و بی لیپرسینەوە ئاگری چەكەكەی دەهاویت. 
٥. بەكار هینانی دەسكیش و موزیك لەكاتی تاوانەكەدا 
٦. تاوان بار دوو جار دەگەریتەوە بۆ شوینی تاوانەكە چونكە دەیەویت كەسیك هەبی شەری لەگەل بكات چونكە گەمەكە تاك لایەنەیەو چێژی نیە .
٧. تەقە كردن لەسەیارەكانی دەوری مزگەوت بەبی هۆ ، ئەمەش ئەوەدەردەخات ئەم مرۆڤە بەڵێ گەورەیە بەلام وەك مندالی لیهاتوەو ئارەزوی شكاندن و تیكدانی هەیە .
٨. بەهەموو تیروانینیك بەلی ئەم كەسە راسترەوە پیاو كوژو رەگەز پەرستە بەلام راهینراویكی پۆبجی یەو شوینەواری ئەو یاریە نەگریسە بەم رۆژەی گەیاندوە .
تیرۆر ھیچ ئایینێكی نیە.

شێركۆ سەعید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی