یەک دۆلاری بدەن بەهەڵەبجە بەسە

17/03/2019

دەلیل جەمال

دەلیل جمال

ئەم بابەتە زیاتر داواو پێشنیارێکە بۆلایەنی پەیوەندیدارو پلان و بەرنامەیەکە بۆ ماوەی ساڵێک تابتوانرێت لە۲۰۲۰/۳/۱٦ لەماوەی یەک ساڵدا حوکمەت بزانێت چی دەکات و خەڵکی هەڵەبجەش ببینن چی کراوە!

بۆ/ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بۆ/پەرلەمان و پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان


ئەگەر حوکمەتی هەرێمی کوردستان لەهەربەرمیلێک نەوت تەنها (یەک دۆلار) بخاتە سندوقێک بەناوی(سندوقی ژیانەوەی هەڵەبجە) ئەوە بڕێکی زۆر پارە ومینحەیەکی باش دەبێت و خزمەتێکی باش بەهەڵەبجە دەکات ئەمەش لەچوارچێوەی بڕیارێکی ئیستسنائی بۆ هەڵەبجە کەپەرلەمان دەتوانێت هەماهەنگ لەگەڵ حوکمەت ئەم بڕیارە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەربۆیە ئێستا ئەم پێشنیارەدەکەم تا ئەو ڕاستییەکاڵ بێتەوە کە حوکمەت تەنها لە۳/۱٦هەڵەبجەیان لەبیرە.

بۆنمونە گەر حوکمەت ڕۆژانە بڕی (۳۰۰)هەزاربەرمیل نەوت بفرۆشێت ئەوا (یەک دۆلار)ی بخرێتە سندوقی ژیانەوە هەڵەبجە لەڕۆژێکدا (۳۰۰)هەزاردۆلارو لەمانگێکدا کە(۳۰)ڕۆژە بڕی (۹)ملیۆن دۆلاردەکات کەئەمە گوژمەیەکە دەتوانێت بەبەرنامەو لەچوارچێوەی سیاسەتێکی ئابووری و پلانێکی ستراتیژی بۆماوەی یەک ساڵ زۆرکێشەو گرفتوو داوای پارێزگای هەڵەبجە چارەسەربکات ،بۆحوکمەتیش قورس نییەو پێموایە دەکرێت و دەگونجێت هەنگاوێکی لەوجۆرە بنێت ،هیوادارم ئەم پێشنیارە ببێتە خەمی هەمووان و ڕای گشتی و دڵسۆزان و خەمخۆران ،ساڵێک بۆهەڵەبجە ودەشتوانرێت ئەم پلانە گشتگیربکرێت و ناوچەو شوێنی دیکەش سودمەندبن و ببێتە ستراتیژی دورمەودای حوکمەت وپەرلەمان..

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی