به قه‌د ئه‌وه‌ى یه‌كێتى له ناوخۆیدا كێشه‌ى هه‌یه ، له ناو پارتیشدا كێشه هه‌یه ، به‌ڵام بوونى مه‌سعود بارزانى تا ڕاده‌یه‌كى زۆر رۆڵى بووه له داپۆشینى كێشه‌كاندا ، هه‌ر خۆى ئه‌وه كێشه‌یه كه پاره‌و میدیا ى دوو ئامۆزاكه جیاكراونه‌ته‌وه ، هه‌ڵبه‌ت له شتى دیكه‌شدا پێكه‌وه نین ، به درێژاى ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى نێچیرڤان بارزانى ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شدا كه مام جه‌لال وه‌ك برازا سه‌یرى كردووه و كورسى سه‌رۆك حكومه‌تى پێداوه‌ته‌وه ، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌كى باشى له گه‌ڵ یه‌كێتى و كۆى لایه‌نه‌كانى دیكه‌دا هه‌بووه و زۆر كه‌متریش چووه‌ته ململانێى حزبیه‌وه ، نێچیرڤان بارزانى هه‌رگیز وه‌ك ئه‌م ماوه‌یه شپرزه دیار نه‌بووه ، شێوازى قسه‌كردنى ، ره‌نگ و ڕووى ، جار جاره ون بوون و هاتنه‌وه‌ى، هه‌موو به ئێمه ده‌ڵێن ، ئه‌و نایه‌وێت له ئێستادا كورسى سه‌رۆك حكومه‌تى به جێیهێڵێت ، با كورسى سه‌رۆكى هه‌رێمیش وه‌ربگرێت ، كه هه‌ڵبه‌ت بونه سه‌رۆكى هه‌رێم له ئاماده‌یى مه‌سعود بارزانیدا رۆڵێكى ئه‌و تۆى نابێت چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نێچیرڤان خۆیشى ئاماژه‌ى به كاریگه‌رى مامى دا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى .
بۆ منێك كه به چاوى ڕه‌خنه‌وه سه‌یرى هه‌ست و كه‌وت و ده‌ربڕینه‌كان ده‌كه‌م و هه‌میشه خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم سبه‌ى له ئێستا باشتر بێت ، ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى نێو ماڵى دوو حزبه هه‌ره دێرینه‌كه‌ى كوردستان " پارتى و یه‌كێتى " هه‌رگیز موژده به‌خشنین ، نێچیرڤان له‌م رۆژانه‌دا له دیدارێكدا بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه ده‌رونیه‌ى خۆى و بۆ شاردنه‌وه‌ى دۆخى نێو پارتى دێت قسه له سه‌ر دۆخى شێواوى ناو یه‌كێتى ده‌كات ، ئێ دیاره بار‌و دۆخى یه‌كێتى باش نیه‌و دۆخه‌كه لیپه له ناجۆرى و ناته‌بایى ، به‌ڵام ئه‌مه كه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى پارتى ده‌یڵێت ئاماژه گه‌لى تر و كۆدى دیكه ده‌خه‌نه به‌رده‌ستى ئێمه‌و مانان .
هه‌موو هاووڵاتیه‌كى باشورى كوردستان به پارتیه‌كانیشه‌وه ده‌زانن كه ململانێیه‌كى دیار و ئاشكرا له نێوان هه‌ردوو ئامۆزادا هه‌یه ،ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ بار‌و دۆخدا هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێك له نێو حزب و حكومه‌تا ڕووبه‌ڕووى كاره‌كته‌ره‌كانى یه‌كتر بوونه‌ته‌وه ، ئێستا كه ئیدى مه‌سرور بارزانى بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماده‌كراوه‌و نێچیرڤان ده‌بێت پۆستێكى تر وه‌ربگرێت، زه‌قتر بابه‌ته‌كه ده‌ركه‌وتوه ، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نێچیرڤان كورسى سه‌رۆكى حكومه‌ت له ده‌ست ده‌دات و به كورسى سه‌رۆكى هه‌رێمیش كه پێشتر هى مامى بووه ناتوانێ ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌یه‌ى جاران ببینێت ، به بڕواى من چه‌ند یه‌كێتى به‌رپرسیاره له دواكه‌وتنى دروست بوونى حكومه‌ت ، پارتى زیاتر هه‌ر بۆیه نێچیرڤان به مه‌به‌ست وا له تۆپه‌كه ده‌دات كه گۆڵ له یه‌كێتى بكات ، كه‌چى تۆپه‌كه به ئاراسته‌ى گۆڵى پارتیدا ده‌ڕوات و زیاتر سیماكانى كێشه ناوخۆییه‌كانى پارتیش ده‌رده‌خه‌ن .
راستى هه‌ر ئه‌وه‌یه پارتى و یه‌كێتى له ناوخۆدا خراپ ناجۆرن و ناتوانن به ئاسانى قه‌یرانه‌كانیان تێپه‌ڕێنن ، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌ردوو لا به ناچارى هه‌وڵ بده‌ن هه‌ندێ جار یارى و ئۆینه‌كان به‌رنه نێو ماڵى یه‌كتره‌وه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی