پارتی دوو نێچیری بۆڕاوناکرێت

19/03/2019

 


پارتی کەئێستا بەکۆمەڵێک کێشە دەورەدراوە وکەوتووەتە ناو گێژنگی ململانێی قورس کەخۆی دەستپێشخەربوو چ لەبەغداو چ لەکەرکوک وهەرێمیش ،هەربۆیە نتوانێت بەئاسانی بچێتەوە سەر ڕێگاڕاستەکەو کێشەکانی چارەسەربکات، گەرچی مەیلی چارەسەری هەیە بەڵام گرێکانی خستەدان ،ئەمەش کەئێستا پارتی گوزەری پێدادەکات دەرئەنجامی ئەوسیاسەتەیە لەسەر پەرچەکردارو تۆڵە بونیادی نا.

ڕاوکردنەکەی پارتی بێ بەرهەمە
هەنگاوی یەکەمی پارتی هەنگاوێکی هەڵەو کارتی فشاربوو،زۆربەپەلە نییەتی خۆی خستەبەردەم گفتووگۆکان
گەربەدوای دوو نێچیردا ڕاکەی هەردووکی لەدەست دەدەیت
دوای ڕووداوەکانی ڕابردوو (بردنی ٤٥کورسی پەرلەمان بەشێوەیەکی خراپ)پارتی گەشتەلوتکەی غروور هەرئەمەش پارتی خستەناو بۆتەی بێمنەتی، دەرئەنجام پارتی نەیتوانی پلانەکانی لەچوارچێوەی ئاشتی وڕەزامەندی هەموولایەک جێ بەجێ بکات.بەئێستاشەوە هیچ نەگۆڕاوە بۆپارتی لە(بەغداوکەرکوک وهەرێم).

پارتی دەیویست بەیەک جوڵە هەردوو هێزە ڕکابەرەکەی(یەکێتی وگۆڕان) قوت بدات و بیانکاتە نێچیری خۆی، ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ گۆڕان بەدوو ئاراستەبوو 
٭گۆڕانی ڕازیکرد ببێتە بەشێک لەئەجندای خۆی و هاوپەیمانی بۆ هەنگاوەکانی لەئایندەدا هەربۆیە ڕێککەوتنەکەیان زووکراو هەردوولا ڕەزامەندبوون
٭ئەم ڕێککەوتنە وەک کارتێکی فشار لەبەرانبەر ملدانی یەکێتی بەکارهێنا وسەرکەوتوو نەبوو.

بۆچی پارتی بەدوو ڕێککەوتن سەرکەوتوونەبوو؟
نییەتی پارتی لەڕێککەوتنەکاندا نیێەتێکی تۆپزی بوو خۆی وەک ڕاوکەروو ئەوانیشی وەک نێچیر دەهاتەپێش چاو هەربۆیە لەیەک کاتدا بەدوای یەکێتی و بەدوای گۆڕانیشەوە بوو ئەمەش نالۆژیکەو ڕاوەکەی بێ بەرهەم بوو. ئێستا پارتی دەبێت تێ بگات نەئەو ڕاوکەرەو نە یەکێتی نێچیرە بۆئەوەی بکەوێتەوە سەر ڕێگا  واقعییەکە دەبێت ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ گۆڕان بکاتە قوربانی چونکە نەخاڵ بەخاڵی لەگەڵ گۆڕان پێ جێبەجێ دەکرێ نەلەگەڵ یەکێتی خوێندنەوەی واقعیانە بۆئێستای هەرێم و پارتی ئەوەیە زیاتر لەگەڵ یەکێتی بچێتەپێش تابتوانێت حوکمەتەکەی پێکبهێنێت و کات بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە بگێڕێتەوە، هەڵبەت پێویستە ڕاستییەکان بخاتە بەردەم گۆڕان و پێی بڵێت پێویستە لەگەڵ یەکێتی زیاتر لەئێوە بچمە ڕێککەوتن

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی