بەرپرس لەبەردەم خەڵكی تورەدا

23/03/2019

عەلی كەریم

رۆشنە دیوی یەكەمی سەردانی سەرۆك بۆ موسڵ ، مایەی پێزانین و خۆشحالی زۆرینەی خەڵك و لایەنەجیاجیاكانە ...پێش هەموشیان زۆرینەی خۆپیشاندەران و كەس وكاری قوربانیان ...

سەبارەت بە دیوی دوەمی روداوەكە ، كەكۆمەڵێ هاوڵاتی بریندار و تورە ، لەبەردەمی سەرۆك كۆماردا تورەیی خۆیان بەیان دەكرد ، بەشتێكی زۆر ئاسایی دەبینم ....

هەروەك مۆدێلی و پرەنسیپی بەرهەم صالح هەمیشە نزیك بونەوە لەخەڵك و خاكی بوون و لەگەڵ خەڵك بوونە ، گفتوگۆی راستەوخۆ و بێ رتوشە لەگەڵ خاوەن پرسەكان ... بۆ تێگەیشتن و چارەسەری راستەقیە و پراكتیكی ... ئەگەر چی باجەكەی هەرچیەك بێت .

لێرەوە زۆر ئاساییە خەڵك تورەش بن و هەتا قسەی ناخۆشیش بڵێن ...

مادام سەرۆكی ولاتی كەواتە هەموان رویان لەتۆیە و داوایان لەتۆیە و لەو حوكمرانیە تورەن  كەتۆ تێیدا كەسی یەكەمی ....
 
گرنگ ئەوەیە:

۱ـ بەرپرس ئەوەندە جوامێری وجورئەت و ئازایەتی هەبێت لەكاتی پێویستدا لەناوخەڵك بێت و راستەوخۆ هاواریان ببیستێ . 
۲ـ بەرپرس هەمیشە گوێی و دەستی كراوە بێت بۆ بیستن و پیادەكردنی خواستە رەواكانی خەڵك .
۳ـ ئامادە بێت تورەییەكانیان ببیستێ ئەگەر چی دژی خۆشی و دەسەڵاتەكەی بن.
٤ـ  سەنگیانە و روخۆشانە و باوكانە مامەڵە بكات ... نەكەوێتە كاردانەوە و هەلنەچێ وپێگە و بەپرسیارێتی خۆی لە بیرنەچێت ....بە فیشەك و ئاگر وەڵامی تورەیی خەلك نەداتەوە ...
٥ـ بەكردار دەستبەجێ و مەیدانیانە روبەروی قەیرانەكە ببێتەوە و بەپرس و كەمتەرخەمەكان بەیاسا سزا بدات....

ئەمەش مۆدێلی بەرهەم صالحە ...  كەدوێنێ لەموسڵ دەسەتەبەری كرد ...

عەلی كەریم

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی