لەپەراوێزی سەرکەوتنی شەڕڤانان

24/03/2019

فەرمان ڕەشاد

دوو خاڵ
سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە ڕۆژئاڤا و باکوری سوریا کە بە خوێنی ۱۱ هەزار شەرڤان بەدی هات، تا ئێستا هیچ یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێم لە پەرلەمان و حکومەت قسەیان لەسەر نەکردووە، پیرۆزباییان نەکردووە، لەکاتێکدا ئەو حکومەتە ئاگاداری دۆخی نیوزلەندایە و قسە لەسەر ئەوێ دەکا و کەچی براکانی خۆی فەرامۆش کردووە، دیارە هۆکارەکەی دڵڕاگرتنی کێیە!

لەلایەکی تریش هەندێ لایەن و مەلا و کەسایەتی ئیسلامی ناوخۆیی کەوتونەتە ژێر کاریگەری چەواشەکاری میدیای داگیرکەران، گوایە شەرڤانان بونەتە هۆی کوژرانی سێ هەزار خەڵکی مەدەنی لە باغۆز، ئەوە جگە لەوەی مەرصەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕەتی کردەوە، بەگوێرەی بەدواداچونی ڕێکخراوە نێودەۆڵەتیەکانی مافی مرۆڤ شەڕڤانان بە باشترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دیلەکان و دوژمنەکانیان کردووە، کە ئەو ڕێکخراوانە شەرم لەکەس ناکەن و خاتری کەس ناگرن، هەموو ئەو هەوڵانە بۆ کەمکردنەوی لەو سەرکەوتنە، کە پێشیان ناکرێت.

باغۆز زۆر زووتر کۆنتڕۆل دەکرا ئەگەر لەبەر ڕەچاوکردنی ژیانی مەدەنیەکان نەبوایە لەلایەن شەرڤانان، کە داعش وەک قەڵغان بەکاری دەهێنان، ئەگەر تاک و تەرا خەڵکی مەدەنیش بونەتە قوربانی ئەوە داعش و هاو پشتەکانی لێی بەرپرسیارن کە وەک قەڵغان بەکاریان دەهێنان، شەرڤانان هەموو هەوڵیان بۆ ئەوە بوو کەمترین هاوڵاتی مەدەنی ببنە قوربانی.

ئەو سەرکەوتنە لەتەواوی گەلانی ئازادی خواز و لەکەس وکاری شەهیدانی پێشمەرگە و شەرڤانان پیرۆز بێت، ڕۆحی شەهیدانیشی پێ ئاسودە بێت.

فەرمان رەشاد

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی