دوو ڕاستی زۆر سادەو پرسیارێك سەبارەت بەیاسای سەرۆكایەتی ھەرێم

دوو ڕاستی زۆر سادەو پرسیارێك سەبارەت بەیاسای سەرۆكایەتی ھەرێم

محەمەد عەلی


443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

یەكەم: بۆئەوەی لەچەند ھەفتەی داھاتودا، مەسرور بارزانی ببێت بەسەرۆكی حكومەت و بۆ پاراستنی ھاوسەنگی ھێز لەناو بنەماڵەدا، دەبێت نێچیرڤان بارزانی ببێت بەسەرۆكی ھەرێم. پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێمیش لە دەرەوەی پەرلەماندا و لەناو خەڵكدا، بەم پەلە پەلە ناتوانرێت ئەنجامبدێت و مومكین نیە و عەمەلیش نیە. بۆ دەربازبون لەم گرفتە، پارتی ڕازیبوە و ناچاریشە بۆ ئەم خولە سەرۆكی ھەرێم لەناو پەرلەماندا ھەڵبژێردرێت. بۆ ئەنجامدانی ئەم پلانەش بە سەخاوەتێكی زۆرەوە كۆمەڵێك وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی بە گۆڕان بەخشیوە.(بۆیە چەواشەكارییەكی گەورەیە باس لەوە بكرێت كە ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێم لەم خولەی پەرلەماندا، پرۆژەی گۆڕان و پیادەكردنی دونیابینی ئەم ھێزەیە. ئەم ھاتنەی پارتی بۆ ناو پەرلەمان، نە پیادەكردنی پرۆژەكەی گۆڕانە نە كارێكە بكرێت ھیچ ئومێدێكی لەسەر بینابكرێت. ھەر قسەیەكی تر لە دەرەوەی ئەم ڕاستیە سادەیەدا، خەڵەتاندنی خەڵك و چەواشەكاریەكی گەورەیە). 

دوەم: لەسەرەتاوە بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی پرۆژەی بەپەرلەمانیكردنی سیستم بوە بەسەرۆكایەتی ھەرێمیشەوە. ئەم پرۆژەیەش تەواو جیاوازە لەم شانۆگەرییەی ئێستا لە پەرلەماندا ڕووئەدات. پارتی لە لەناوەڕاستی ٢٠١٨دا،  پلانەكانی خۆی داڕشت و بەھاوكاری گۆڕان دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێم بۆ ماوەی چوارساڵ ھەڵپەسارد. ئێستا لە دۆخێكی تردا ئەم دامەزراوەیە چالاك دەكاتەوە و سەرۆكێك بۆ ھەرێم بە ھەمان دەسەڵاتەكانی جارانییەوە بۆ تەنھا یەكجار لەناو پەرلەمانەوە و بە ھاریكاری گۆڕان دەسەپێنێت. بۆیە ئەم پرۆژەی سەرۆكایەتییە كە ئێستە لەپەرلەمانە، لەئەلفەوە بۆ یای پرۆژەی پارتیەو ھیچ پەیوەندیەكی بە گۆڕانەوە نیە. ئەوانەشی دەڵێن وانیە، فەرمون زەحمەت بكێشن دێڕێك یان بڕگەیەكی ئەم پرۆژەیەمان پێبڵێن كەھی فراكسیۆنی گۆڕانە لەپەرلەمانی كوردستان؟!

پرسیار: بەھەمو پێوەرە نێودەوڵەتێەكان و مافەكانی مرۆڤ، دەنگدان مافەو نھێنیشە. ئەرێ بەڕاست بۆچی لەم پرۆژەیاسایەدا، دەنگدان بەسەرۆكی ھەرێم لەناوپەرلەماندا، دەنگدانی ئاشكرایە؟! (تەنانەت پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا، دەنگدانی نھێنیە!). چ بێشەرمیەكی سیاسیە پارتی فەرزی بكات بەسەر بزوتنەوەیەكدا كەنابێت كەسێك ھەبێت دەنگ بە جێگری سەرۆكی پارتی نەدات بۆسەرۆكی ھەرێم! ھەڤاڵینە سەركەوتوبن لە پاراستنی پەیامەكانی گۆڕان !!

محەمەد عەلی



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved