سێ کوچکەی مەهابادو سێ کوچکەی بارزان

سێ کوچکەی مەهابادو سێ کوچکەی بارزان

شێرکۆ سەعید


1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه


کەمن ئەوانەی بەگیانی خۆیان میژووی پرسەروەریان دەنوسنەوە ، زۆرن ئەوانەی بەدوای هەلی مێژویدا دەگەرین تا ببنە خاوەن سەروەری ، زۆریکن ئەوانەی بە پیاوە ترسینۆک و قەلەمە سەر شۆرەکانی حاشیەیان دەلێن میژوومان بۆ بنوسنەوە، مێژوو گەر لە ماوەیەکی کورت و لەهەلویستیکدا تۆمار نەکریت مانای گەمەکردنە لەسەر یاری سیاسەتی جیهانی. 

پرسیاریکی زۆر گرنگ لە سەرکردە دەکریت ، تۆدەتەوی لەگەڵ مێژوو برۆیت یان میژوو لەگەڵت بروات، واتە تۆدەتوی ئەمەسەو ئەوسەری مێژوو ببینیت، بۆیە هەموو سیاسەتەکەت بۆ تەمەن دریژکەدنەوەی دەسەلات و حوکمرانیەکەت بیت جا بەهەر نرخێك بێت.

ئیمە کۆمارێکمان هەیە یانزە مانگ تەمەنیەتی و میژوو و سەروەری و سەروەرانی هەیە ، حکومەتیکیشمان هەیە ٢٨ ساڵ تەمەنیەتی و لەگەل مێژوو دەروات و هیچ سەروەریەکی نیە ، لەماوەی ٢٨ سالدا نە ناسنامەی نەتەوەیی نەمارش نەدروشم نە هیچ دیاردەیەکمان هەیە پیی بوتری نەتەوەیی تەنها لەسالیکدا رۆژی بۆ ئالاو رۆژی بۆ بەرگی کوردی.

ئەوانەی بە جەستەی خۆیان میژوویان تۆمارکرد ، قازی محمد و سەدری قازی و سەیفی قازی بون ، میژوو لە سەرکردە هەلویستی دەوێ خزمەت و کردارو ئاکاردەوێ ، کۆشکی کۆماری و بارەگاو پۆست بەشێكن لەمیژوو ئەویش ئەگەر بەرهەمیکی بۆگەل و نیشتمان هەبیت.

لەکوردستانی باشور دوای ٢٨ ساڵ ، تازە بەتازە هەژمونی بارزانیەت  دەگەرێتەوە ،( تکایە نەدەمەوی بێریزی بە کەس نە چین و تویژیکی کۆمەلگەی کوردی بکەم نەخوازیاری ناوچەگەریم ) ، بەلام زەق بونەوەی ئەم دیاردەی ناوچەگەری و هەژمونە زەنگی ترسناکەو سەرەتای کۆتایی هاتنی ئەزمونی کوردە لە باشور ، رەنگە هەندی بانگەشەی ئەوەبکەن  بنەمالەیەکی بەهیز یان حزبیکی بەهیز واتە کوردستانی بەهیز ، بەلام میژووی کورد وانالیت و وانە بوە ، لەکورد دا هەرکات بنەمالەیەک یان ناوچەیەک بالادەست بوبێت کورد بەرەو هەڵدیرو پیکدادان رۆشتوە.

ئەوەی ئەمجارە کورد دلی پیخۆش بوو یەک ریزو سازانی هەموو ناوچەکانی کوردستانی باشور بوو ،  مەخابن سەرەتای سەرهەلدانەوەی هەژمون گەرەیی دەستی پیکردەوە.

بەلی دەسەلاتی کوردی بەرەو هەژمون گەرایی ناوچەیی هەنگاو دەنێت ، سێ کوچکەی بارەگای بارزانی ، سەرۆکی هەریم ،سەرۆکی حکومەت ، لەسێ کەسایەتی بارزانی باوك و کورو برازا سەر هەلدەدات ، کەئەمەش ئاماژەی خراپە بۆ ئایندەی کورد ، ئەم ئەزمونە لەکاتێکدایە ئەم سێ سەرۆکایەتیە لەبەشیکی گەورەی ئەم نیشتمانە خاوەنی دەسەلاتی لەسەدا 5% دەسەلات نین ، ئەمەش پیی ناوتری حوکومەت یاخود دەسەلاتی کوردی مەدەنی  هێندەی ئەمارەت و خیلایەتی و بنەماڵەییە.

هەموو کورد لەباشور شۆرشی کرد بۆ میژویەکی نوی و وەلاخستنی رابردوی تاڵ،  بەداخەوە ڕابردوو سەری هەلدایەوەو مێژوو دوبارە بوەوە، بەهیچ پیوەریک کورد کە داوای ژیانی مەدەنی دەکات پیویستی بە بارەگای بارزانی نیە، هەچەند تیبینی هەیە لەسەر ئەوەی دوو کەسی یەك ماڵ سەرۆکایەیی هەریم و حکومەت بکەن چجای ئەوەی بارەگای بارزانیشی بیتە سەر.
 
ترسناکترین روداویك کە ئەگەری رودانی هەیە نوسینەوەی دەستورە بەم هەژمونەو بەم بالادەستیەی لایەك بەسەر دامەزراوەکانی ئەم نیشتمانەدا، کە دورە لەسازان و لیک تێگەشتنی نیشتمانی ، ئەمەش ئەو ئارشە میژوویە دروست دەکات کە میژووی کورد دەولەمەندە زۆر زەنگینە بەم شیوازەی حوکمرانی، گەورەترین کارەساتی میژوەیش لەوەدایە یەم بالادەستیە لەرێی هەڵبژاردنیکی پر لە ساختەکاری هاتۆتە بون کە بچوکترین تاکی کورد هەست بە گزی کاریەکە دەکات ، خیرە  پارتیك و بنەمالەیەکی فەرمان رەوا لە ناوچەیەك زۆرینەیەو لە ناوچەکەك کەمترە لەکەمینە ، لیرەوە سەرەتای کۆتایی دەسەلاتی باشور سەر هەلدەدات ، ئەگەر  بۆ مودەتیکیش ئەم دەسەلاتە بتوانی تەمەنی خۆی دریژ بکاتەوە بەلام دواجار لەگەڵ نەمانی ئەزمونەکەش لەگەڵ خۆی دەبات مێژوو وامان پیدەلیت ، رەنگە وەك هەمیشە و لەزۆر کاتدا وابوە وەلاخسنی ئەم شیوازەی دەسەلات لەلایەن کورد خۆیەوەبیت ، بیگومان رێخۆشکەریش دەبیت بۆ ناحەزان بۆ دەست تێوەردان.

شێرکۆ سەعید




ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved