سەركەوتنی هەدەپە رێگاچارەیەکی دیموكراتیانە

سەركەوتنی هەدەپە رێگاچارەیەکی دیموكراتیانە

کەمال محەممەد


984 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەركەوتنی هەدەپە بناغەیەكی بەهێزە بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی نەتەوەیەكی ئازادیخوازوبونیادی دیموكراتیانە ورزگاربون لەودۆخە گێژاوەی كە پارتی ئاكەپەو دەسەڵاتدارانی تورك خوڵقاندویانە بەدرێژایی مێژو،بۆیە  سەركەوتنی هەدەپە هەنگاوێكی مێژوییە لەوەهاهەلومەرجێكدا ئەتوانێ بەدەنگێكی بەرزتردەنگی حەقیقەتی كوردان لەم قۆناغە سیاسیەدا كەبەهێزترین ودادوەرانەترین دنگی حەقیقەتە وەك راستینەیەكی كوردان گوزارشتی لێ بكات ،

دیبلۆماسیەتی هەدەپە گوزارشت لەپێگەیەك ئەكات كەبەهاسیاسیەكەی لەئاستێكدایە كە هێزی بونیادنانی كۆمەڵگایەكی هاوبەش و پێكەوە ژیانە لە ئاستێكی بەرزی دیموكراتیانەدا،هەرئەمەشە كەسیاسەتی هەدەپە  بەرامبەر بەماف ویاساكانی نەتەوەی دیموكرات  پێڕەوكردنی ئەخلاقی سیاسیە لەژێرچەترێكی سیاسی هاوبەش بەبنەماگرتوەلەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیابۆ ئەوەی دانپێدانانێكی یاسایی ونەتەوەیی بەدەست بهێنێت .

دەسەڵاتدارانی ئاكەپە لەم قۆناغەدارێگاچارەی سیاسی ناودەوڵەتی توركیایان بە بنبەست كردوە و مەیلی چارەسەری كێشەكانیان لەپێناوی هەڵكشانی هەژمونگەرایی خۆیان بەكارهێناوە وبەشێوەیەكی بەرفراوان و نەخشەبۆكێشراوبۆسەركوتكردنی كێشەی كوردكەوتونەتە دەستگیركردنی سەركردە شۆڕشگێروبوێرەكانی كوردو لەوپێناوەشداچەندین پڕوپاگەندەیان بەكارهێناوە ،بۆیە ئاكەپە خوازیاری ئەوەیە ئەم دەسەڵاتە هەژمونگەراییەی خۆی تاجداربكات كە ئامانجی سەرەكی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانە .

سەركەوتنی هەدەپەرێگالەچارەسەركردنی كێشە چینایەتی و نەتەوەییەكەیدائەكاتەوەوپۆڵێنی نەتەوەیەكی دیموكرات ئەكات بەمۆدێلێكی ئەڵتەرناتیڤ ولەچوارچێوەی ئەم سەركەوتنە سیاسیەدادرێژە بەوەرچەرخانی شۆرشگێری دیموكراسیخوازانەی نەتەوەی كوردی ئەدات ولەوپێناوەشداوەك دەسەڵاتێكی سیاسی تایبەت بەكوردان كەوتۆتە جوڵەوەو داكۆكی لەسەربەدەستهێنانی مافەكانی كوردان ئەكات و بۆیە سەركەوتنی هەدەپە بزوتنەوەی نەوتەوەیی دیموكراتیانەی كوردان بە ماهیەتێكی هاوچەرخ بەرەوپێشەوە ئەبات .

جیاوازی و دەسەڵاتە خۆجێیەكانی توركیا بە نسبەت دەسەڵاتدارانی توركیاو خودی كوردەكانیشەوە خاڵێكی دیكەیە كە پێویستە لەگەڵ یەك پارچەیی سیاسەتیاندا بیسەلمێنن كە مۆدێلی رێگا چارەی دیموكراتیانە تەنیا بژارو رێگەیەكی چارەسەری نییە بەڵكو رێبازی سەرەكی چاسەرییە ،بۆیە  سەركەوتنی هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر ئەتوانێت كۆمەك بە وەرچەرخانی سیاسی و دۆزی نەتەوەیی كورد بكات و ئەوە بسەلمێنێت بۆ دەسەڵاتدارانی توركیا كە پێویستە رێز لە نەتەوەی كورد بگرن و تا بە ئیرادەی خۆیان بگەن  و لەسەر بنەمای جیاوازییەكانیان لەروی كلتور و زمان مافی سۆسیالیزمی نەتەوەیی و لیبرالەوە دنیای هەست و هزریان ئاوا بكەن و بە كۆمەڵگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بگەیەنن و مسۆگەری ئازادی هزر و رادەربڕینیان بخەنە ژێر گەرەنتی دەستور یاساكانەوە ،ئەمەش پێویستی بە هێزێكی گەورەی سیاسی و ئەخلاقی وەك هەدەپەیە بۆ ئەوەی رۆشنبونەوەو ئاشنابونەوە بە حەقیقەتی ئەو بونە جێگای باس بێت كە كێشەی كورد و رێگا چارەی ئاشتی و دیموكراتیانەیە بۆ قۆناغەكانی داهاتوو .

كمال محمد



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved