ئەنقەرە چی بە ئاکپارتی وت؟

ئەنقەرە چی بە ئاکپارتی وت؟

دەلیل جەمال


1055 جار خوێندراوه‌ته‌وه


تێزو سیاسەتی ئاکپارتی سەرەتا ستتراتیژی ئابوورو گەشەسەندنی تورکیابوو لەڕووی ئابوورییەوە ، ئەمەش بۆگەلانی تورکیا پێشوازی لێکراوبوو چونکە تورکیا پێش ئاکپارتی ئابووری خراپ و داڕماو بوو، بەهاتنی ئاکپارتی تورکیا گەشەی ئابووری باشی کردوو لەڕووی ئارامی و ئاشتییەوە هەنگاوی باشی نا بەڕادەیەک لەنێوان کوردو دەسەڵاتی تورکیا پرۆسەی ئاشتی هاتەگۆڕێ.

مانەوەی ئاکپارتی لەدەسەڵات تەنها لەڕووی ئابورییەوەبوو بەڵام کاتێک تورکیا لەڕووی ئابووریەوە پاشەکشەی کردوو ئاکپارتیش لەهێزێکی ئاشتیخوازوو بووی ستراتیژی ئابووریەوە گۆڕا بۆهێزێکی میلیشیاو سەربازی و پەلاماردانی نەیارانی و تەسک بوونەوەی مەودای ئازادییەکان و قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکان و داڕمانی ئابووری تورکیاو تێوەگلان بەتیرۆر.

ئاکپارتی دوای ئەوەی شکستی هێنا لەپرۆسەی ئاشتی و گەشەی ئابووری هەوڵیدا ببێتە هێزێک دەنگی خەڵکی ڕەگەزپەرست بۆخۆی ڕاکێشێت لەمەشدا سەرکەوتوو نەبوو ،باشترین بژاردە بۆئاکپارتی گەڕانەوەیە بۆپرۆسەی ئاشتی و دورکەوتنەوە لە سەپاندنی هێزو گەڕانەوەی ئازادییەکان ، بەپێچەوانەوە ئاکپارتی زیاتر پاشەکشەدەکات لەدەستدانی ئەنقەرەو ئەستەنبوڵ پەیامێکی ڕوونە بۆ ئاکپارتی  پەیامێک کە شەڕ ڕەددەکاتەوەو ئاشتی و گەشەی ئابووری دەوێ ، شەڕی  تورکیا نەلەسوریاو نەلە قەندیلە ،بەڵکوو تورکیا پێویستی بەئاشتی و ژیانە.

دەلیل جمال



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved