قسەیەک لە بارەی بارەگای بارزانیەوە

قسەیەک لە بارەی بارەگای بارزانیەوە

عەبدوڵڵا ئەحمەد


1486 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بارەگای بارزانی لەئەرزی واقیعدا مەکان و ئیمکانی  لەدەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت و نەوت و چەکدارو پەیوەندییەکانی دەرەوە زۆرترە،بارەگای بارزانی بڕیار بەدەستی ئاشتی و پێکەوە ژیان و بڕیاردەری یەکەم و ئەخیری پرسە سیاسیەکانی هەرێمە، گەڕانەوەی مۆدێلی بارەگا بۆبارزانی گەڕانەوەیە بۆ گەڕانەوە بۆشێوازی بەڕێوبردن بۆقۆناغی شۆڕش کە بەرپرسی بارەگا دەتوانێ (ئیدارەو مەفرزەکانی شۆڕش)دەتوانێ (حاکمەکان و مامۆستاو مەلاو ،دکتۆرەکانی شۆڕش هتد..) دیاری بکات،میتۆدی بارەگای بارزانی جۆرە مۆدێلێکە کە دەسەڵاتەکانی لەشەرعیەتی شاخ و خەباتی چەکدارییەوە سەرچاوە دەگرێ و بارەگا بڕیاڕی شەڕ و مفاوەزات ،بارەگا دەتوانێ بڕیاری (دیل بەدیل )و تەسفیاتی( ناوخۆ و ودەرەوە) بکات،لەڕاستیدا میتۆدی بارەگا  شێوەی بەڕێوەبردندنی بەرەی کوردستانیە گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سەرەتاو ئەوڕۆژگارانەی کە فەرماندەی دۆڵێک دەتوانێ وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەبەرێ،سەرلقێکی نە خوێنەوار توانای بەڕێوبردنی (پەروەروەردەو ڕێگاوبان و شارەوانی )هەیە.
 کوردو کورمانجی مۆدێلی جارانی بەرەکەی ساڵانی نەوەدەکانە،کوردستانی عێراق ئێستالەبەردەم دامەزراوەییەکی نوێدایە دامەزراوەیەک کە توانای بەسەرکۆی دامەزراوەیی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا هەیە،مۆدێلی مەرجەعەوگەڕانەوەیە بۆ بڕیاردانی تاکەکەسی لە بڕیاردانی دەوڵەوت و کاروباری دەوڵەتدا هاوشێوەی مۆدێلی ئیمام خومەینی ساڵانی هەشتاکانی ئێران و خامنەئیی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران،دروستکردنی بارەگای بارزانی گەیاندنی خودی بارزانیە بەمەرجەعی سیاسی وڵات ،لەڕووی لۆجکیشەوەگەرتەماشای بارزانی بکەین لەکایەیی سیاسی کوردا بێ ڕکابەرماوەتەوە،تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا،لە قۆناغی جیاجیاداوەک ڕکابەری بارزانی دەرکەوتون،لەیەکتر گەیشتون ئاگایان لە هێڵ و جوڵە سیاسیەکانی یەکتربووە،لەدوای ئەوانەوەبارزانی کەس هاوشێوەوهاوشانی خۆی نابێنێت لەکوردستاندا،لەڕووی کرداریشەوەوایە مەسعود بارزانی کەس هاوشانی نیە ئەگەر هاوشانی هەبوایە بارزانی چۆن دەیتوانی تاک و تەنها بڕیاری ڕیفراندۆم بدات ؟بەواتایاکی تر ڕیفرایندۆمی بارزانی بۆسەربەخۆی لە غیابی دوو سەرکردە مێژوویەکەی ڕکابەریدا بوون،بارزانی دووور لەوان پرسی سەربەخۆی کردە ڕاپرسیەوە،ئەم پرسەی کردە گێژاوێکە کە بووە هۆی لەدەستدانی بەشی زۆری ئەوناوچانەی کەپێکەوە (مام جەلال،نەشیروان مستەفا،مەسعود بارزانی)بەدرێژای ساڵانی تەمەنیان بە ناکۆکی و شەڕو پێکەوە بوون بەدەستیان هێنا،بارزانی لەغیابی ئەواندا بڕیاری دروستکردنی دەوڵەتی دا بەڵام

سەرئەنجام بارزانی لەجیاتی دەوڵەت، خۆی تاک و تەنها گەڕایەوە بۆ مۆدێلی پێش دروستکردنی دەوڵەت کەدروستکردنی بارەگایە بەسەر دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێمی کوردستانەوە.



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved