نهێنى نه‌خشه‌ ڕێگاكه‌ى پارتى له‌مه‌ڕ كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سەرۆکی ھەرێم

نهێنى نه‌خشه‌ ڕێگاكه‌ى پارتى له‌مه‌ڕ كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سەرۆکی ھەرێم

قادر ئەحمەد


1518 جار خوێندراوه‌ته‌وه

دوای ڕوداوەکانی ڕیفراندۆم و کەنارگیرکردنی مسعود بارزانی، پارتی ھەوڵدەدات لە فوڕمێکی تردا پێگەی سیاسی مسعود بارزانی بگێڕێتەوە، دوای سه‌ركه‌وتنى له‌ ھەڵبژردنەکانی کوردستاندا، ڕێگە بۆ پارتی خۆش بوو دوور لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان نەخشە ڕێگایەك جێبەجێ بکات. بۆ ئەم مەبەستە ھەوڵی زۆری دا ھەموو ھێزە سیاسیەکان بۆپێکھێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم ڕازی بکات، بەڵام سەرئەنجام پارتی سەرکەوتوو نەبوو یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووش  نه‌چوونە ژێر باری پڕۆژەکەی پارتی .

سه‌ربارى ئەوەی گۆڕان لە بەشداریكردن له‌ کابینەی پێشوو، دواتریش دەرکردنیان تووشی زیانێكى گەورەی جەماوەری بوون،  بەڵام مەیلی زۆریان بۆ چونە ناوحکومەت ھەبوو ، پارتی لەم خاڵە لاوازی گۆڕانەوە ھەنگاوی ناو  و لە گەڵ گۆڕان ڕێكکەوت بۆ پێکھێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم، فراکسیۆنەکانی گۆڕان و پارتى پڕۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێمیان پێشکەش سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، پارتی زیرەکانە گۆڕانی خزاندە ناو تەڵەکەی خۆی ، ئێستا گۆڕان دەیەوێت ئەم ڕێکكەتنە لاوازە بە سەرکەتن له‌ قه‌ڵه‌م بدات کە پێشتریش یەکێتی ھەمان ھەڵەی کرد لە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ پارتی و گێڕانەوەی دەستوری ھەرێم بۆیەکێتی کە ڕەخنەی زۆری لایەنەکانی لەسەر بوو، کە دواتر گۆڕان بۆکاڵکرنەوەی دەسکەوتەکەی یەکێتی بە یاسایەك دەستوری ھەرێمیان بە لیژنەیەكی ٢٥ کەسی سپارد.

 ئێستا گۆڕان ھەمان قاوان لێدەدات و دەیەوێت ڕێکەتنێکی لاوازی پڕ لە دەسەڵات بۆ سەرۆکی ھەرێم بە دەسکەوت و سەرکەوتن بۆ خۆی لێکبداتەوە و ڕای گشتی بەو ئاقارە ببات کە گۆڕان لە گێڕانەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ ناو پەرلەمان سەرکەوتو بووە،  پارتی ھەمان سیناریوی یەکێتی لەدرێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی ھەرێم لە گێڕانەوەی دەستوری ھەرێمی بە یەکێتی بەخشی کە تائێستا دەستور دیار نیە، پارتی زیرەکانە لە کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بە کۆی دەسەڵاتەکانییەوە لە بەرامبەردا ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی لە ناو پەرلەماندا بە گۆڕان بەخشیوە.

له‌ ڕاستیدا پارتی لە بەر ئەم چەند ھۆکارە ڕازی بووە بە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم لە ناوپەرلەمان بۆ چوار ساڵی داھاتوو:-

١- پارتی بارەگای بارزانی داناوە و پێدەچێ لە داھاتوودا بەیاسایەك شەرعیەتی قانونی پێبدات، تاوەکو مەڕجەعێك سەرکردایەتی بەڕێوە بردنی حوکمڕانی کوردستان بکات.

٢- پارتی بۆ ڕاگرتنی پێگەی مسعود بارزانی و لە قالب دانی پێگەی نێچیر بارزانی بە پێویستی دەزان ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم لە پەرلەمان بێ.

٣- دوای سەرکەوتنی دکتۆر بەرھەم بۆ سەرۆکایەتی  عێڕاق بە پشتیوانی یەکێتی،  پارتی ھەوڵ دەدات پێگەی یەکێتی لاواز بکات و ناکۆکی نێوان گۆڕان و یەکێتیش بگه‌یه‌نێته‌ ئاستێکی مەترسیدار کە (داو) ه‌كه‌ى  معاویەش لە نێوانیاندا بپچڕێ و بە نەخشەیەك بۆ سەرکەوتنەکانی خۆی ھەنگاوبنێ. کەزەرەرمەنده‌كه‌ى خەڵکی کوردستان و دواتر گۆڕان دەبێ.

٤- واقعی سیاسی ھەرێمی کوردستان وادەخوازێ کە حوکمڕانی ھەرێم بەبێ یەکێتی و پارتی نابێ، پێناچێ یەکێتی ھیچی تر ئامادەبێ بۆ ڕاگرتنی دڵی بارزانی و پارتی ڕێکكەوتنی زەلیلانە لە گەڵ پارتی ئیمزا بکات ، بۆیە ڕێکەوتنی گۆڕان لە گەڵ پارتی .بەبێ یەکێتی جگە لە له‌دەستدانی جەماوەرەکەی بۆ گۆڕان دەسکەوتێکی تری نابێت.

 



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved