رێک کەوتن !

رێک کەوتن !

ئارێز عەبدوڵا


853 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ھەواڵی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی راگەیەندرا و بەو پێیەش یەکێتی بەشداری حکومەت دەکا. بێگومان لەم بارودۆخە رێککەوتن پێویستە، چونکە ھەلومەرجەکان ئەو رێککەوتنە دەخوازن. بەڵام ئایا بەشداریکردنی یەکێتی لە حکومەت دەبێتە مایەی چارەسەری تەواو، رێگەخۆشکردن بۆ چارەسەر یان ھەڵپەساردنی کێشە بنەڕەتیەکان؟ ئاشکرایە بەبێ یەکێتی ئاسان نییە حکومەت پێکبھێندرێ و بەشێوەیەکی ئاسای کاروبارەکان بەرێوەبچن، بەڵام خۆ ناکرێ بارودۆخی کوردستان ھەر بەو شێوە ناسەقامگیر و نا ئاساییە بمێنێتەوە.

 

ئەگەر لەمڕۆ بەدواوە کاربکرێ بۆ جێگیرکردنی سیستمی پەرلەمانی، لەم خولەی پەرلەمانەدا پڕۆژەی دەستور ھەمواربکرێتەوە، بخرێتە ریفراندۆم لەلایەک و لە لایەکی دیکەش لێک جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و بەھێزکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و نەھێشتنی سیمای دوو ئیدارەیی بەرنامەی کاربێ دیارە ئەم وڵاتە قۆناغێکی گەورە دەبڕێ و دەکرێ سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆماربکەین، بەڵام بەپێچەوانەوە کێشەکان لە ژێرەوە وەکو خۆیان و بگرە بەتەشەنەکراویش بمێنەوە و دوای سێ ساڵ و نیوی تر دەبێ ھەمان بالۆرە لێ بدەینەوە. ئەو کات لە جیاتی سەرکەوتن  رێک کەوتن تۆماردەکەین.

 

دەبێ لەبیرمان نەچێ رێککەوتن دوو مانای ھەیە یەکیان ئەوەی ئەمڕۆ لە نێوان یەکێتی و پارتی باسی لێوەکراوە یەکیشیان  بە رێکی کەوتنە، کەوتنیش ھەر کەوتنە رێک بکەوێ یان نا رێک بکەوێ. ئەگەر ئەو رێککەوتنە ھەنگاوی تری بەدواوە نەبێ من لە ئێستاوە دەڵێم ئەوە نا رێک کەوتنە تەنانەت ئەگەر رێککەوتنیش بێ.



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved