بارزانی کە هەڕەشەی کرد، پاشەکشە دەکات<br/>

بارزانی کە هەڕەشەی کرد، پاشەکشە دەکات
"یەک چرکە"کە بەنمونە

ئامانج خەلیل


4137 جار خوێندراوه‌ته‌وه


یادەوەریمان پێماندەڵێ، هەرکات مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڕەشەی کردبێت، ئەوا بێ سێ و دوو، لەپرسێکدا پاشەکشەی لەهەڵوێستی خۆی کردوە.
رووداوەکانی ۱٥ ساڵی رابردووی هەرێمی کوردستان و عێراق، سەر ڕێژن لە دەیان هەڵوێست و هەڕەشەی بارزانی کە کۆتاییەکەی بە پاشەکشەی بارزانی تەوا بووە.
لەنمونەی هەڕەشەکانی بارزانی لەسوپای تورکیا و گرژییەکانی لەگەڵ کابینەی مالکی و دواجاریش لەپرسی ریفراندۆم و هەڕەشەکردن لە عێراق و ووڵاتانی دیکە، کە هەمومان ئەنجامی ئەو هەڕەشانەشمان بینی، چۆن بارزانی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە و دەستبەرداربوون کرد لە پۆستی سەرۆکی هەرێم.

بارزانی کردنەوەی پێشانگاکەی کتێبیشی قۆستەوە بۆ هەڕەشەکردن لە یەکێتی، بەوەی چیتر یەک چرکەش چاوەڕوانی یەکێتی ناکەن، کە لەبنەڕەتدا وتارەکە تەنها بۆ مومارەسەکردنی فشاری خۆی بوو لەسەر ئەو حزبە، لەکاتێکدا دەیزانی یەکێتی و پارتی نزیکن لەرێککەوتن، بەڵام بۆ گەڕانەوەی پارسەنگ بەلای پارتیدا و بێهێزکردنی هەڵوێستی یەکێتی بەکاری هێنا. چونکە یەکێتی جگە لە چەند پۆستێکی گرنگ، توانی پۆستی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمیش لەژێردەستی پارتی دەربهێنێت(ئەمە زانیارییە و بۆچوون نییە).

ئەوەش بۆ پارتی و بەتایبەت بۆ بارزانی پاشەکشەیەکی گەورەیە، چونکە ئەو پۆستە مۆری بنەماڵەی بارزانی 
پێوەیە.

ئامانج خەلیل
رۆژنامەنووس




ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved