قسەکەی کاک مسعود و وتەبێژی یەکێتی زیادەبوون

قسەکەی کاک مسعود و وتەبێژی یەکێتی زیادەبوون

دەلیل جەمال


2823 جار خوێندراوه‌ته‌وه


دوای ئەوەی ئاماژەکان زیاتر بەئاراستەی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی وپارتی بوون هەردوولا لێدوانەکانی کۆتاییان بەجۆرێک بوون کە زۆر نزیکن لەڕێککەوتنەوە ئەوەی ئێستا هەیە(ڕێککەوتنی کۆتایی نییەو لێکتێگەشتنەو ڕەزماەندی دەربڕینی هەردوولایە لەسەر خاڵی کۆتایی)

پەیوەندی تەلەفۆنییەکەی کاک کۆسرەت و کاک مسعود

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە بەئاراستەی دیکەبرا بەوەی کە یەکێتی وپارتی بەو تەلەفۆنە ڕێککەوتن.
خۆگەر وابێت ڕای گشتی حەقییەتی بڵێت جا تەلەفۆنێک قودرەتی چارەسەری کێشەکانی هەردوولای دەکرد بۆ زوتر ئەنجام نەدراو خەڵکیش لەم قەلەقیە ڕزگاربکەن؟
لەڕاستیتا وانیە دوای چەندین کۆبوونەوە و پاکێج و داواو مەرجی یەکێتی بۆپارتی وچاوەڕوانی یەکێتی بۆ وەڵامی پارتی ، دواجار کاک مسعود پەیوەندیدەکات و ئامادەیی خۆیان وەک پارتی دەردەبڕن بۆ ڕێککەوتن و پشکی یەکێتی دیاری دەکرێت. (کاک کۆسرەت سەرپشک کراوە بۆ دوا وەڵامی یەکێتی )

پەیامەکەی کاک مسعود زیادەبوو

ئەو پەیامەی کاک مسعود زیادە و جۆرێک لە عەرزی سیاسی بوو دەکرا مادام ۱۸٥ڕۆژە لەمەڕ پێکهێنانی حوکمەت بێدەنگ بووە ئەو چەند سەعاتەش بێدەنگ بووایە ، بەهەرحاڵ پەیامەکەی کاک مسعود زیادەبوو ،چونکە پێش جەنابیان یەکێتی وپارتی بەرەو خاڵی کۆتایی ڕێککەوتن دەچون لێدوانی پارتی ویەکێتی ئەوەی لێدەخوێنرایەوە، دەکرا کاک مسعود مژدەی بدایەو ئومێدی ببەخشیایە کەنەی کرد نابێت کاک مسعودو قسەکانی بکرێنە تایتڵی گرفت ونیگەرانی، 

وتەبێژی یەکێتی پەلەی کرد.

پەلەکردنی وتەبێژی یەکێتی لەوەدا بوو نەیتوانی بەدیوێکی ئیجابی پەیامەکە بگەیەنێت ، ناکرێ بڵێی یەکێتی و پارتی ڕێککەوتن بە تەلەفۆنێک ، ئەمە ڕای گشتی ئیستعابی ناکات تەنانەت لای یەکێتییەکانیش قورس کەوتەوە.( دەکرا ئاماژە بەوەبدات کاک مسعود ئامادەیی دەربڕیوەبۆڕێککەوتن و پەیوەندی بە کاک کۆسرەتەوە کردووە ) کە هێشتا یەکێتی وپارتی ڕێکنەکەوتوون و ئەوەی هەیە لێکتێگەشتنە بۆڕێککەوتن . بۆیە دەڵێم وتەبێژی یەکێتی چونکە لەتەوقیداکدا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەست کە کاک مسعود جۆرێک لە هەڕەشەی کرد بۆ پێکهێنانی حوکمەت ئەمەش لێکدانەوەی خراپی بۆکرا و یەکێتی دەیتوانی بەوردەکارییەوە ڕۆژێ دواتر قسەی خۆی بکردایە. هەرچەند ڕێککەوتنی یەکێتی وپارتی لەوە گەورەترە شتی لاوەکی ببنەهۆی گومان و گلەیی....
بۆیە هەم کۆنگرە ڕۆژنامە وانییەکەی وتەبێژی یەکێتی وهەمیش پەیامە چەند چرکەیەکەی کاک مسعود زیادەبوون و دەکرا ڕۆژی دواتر هەردوولا لەگەڵ ڕێککەوتنی واژۆکراو کۆنگرە ببەستن.




ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved