بڕیاڕی 688 و تێنەگەیشتنی سەركردایەتی كورد

بڕیاڕی 688 و تێنەگەیشتنی سەركردایەتی كورد

مەسعود عەبدولخالق


1383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
ئەوڕۆ یادی دەرچوونی ئەو بڕیاڕە گرنگەیە ،كە زۆر ڕەهەندی یاسایی دەگمەنی بۆ كورد هەیە ، زۆر خویندنەوەش هەلدەگرێ  ،دەریش دەكەوێ كە سەركردایەتی كورد چەندە خویندنەوەی بۆسیاسەی دەولی لەنگە ،بەكورتی لەسەری دەوەستین .

بریاڕی 688:
 دوای كۆڕەوەكە بۆ سەر سنوری ئیران نامەی  كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە 4/4/1991 بە مۆری (كەمال خەرازی  وەسیقە:( S/22447  ) بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان ،دوایش  توركیا لە 3/4/1991 بە مۆری (موستەفا ئكسین)،  هەردوو لا مەترسی ئەو كۆڕەوەیان وەك (هەڕەشە لەسەر ئاشتی نیودەولەتی وەسف كرد)، فرنسا وەك ئەندامی دائیم  هاتە دەنگ ولە دانیشتنی ژ:2982 ئەنجومەنی ئاسایش لە 5/4/1991 بڕیاڕی ژ:688 دەركرد تیایدا لەمادەی(2) ئەو بڕیاڕە  فەرمان لەسەر عیراق دەكا كە هەرچی مەترسی هەیە لەسەر هاولاتیان دەبێ‌ بوەستێنرێ‌ و سوپاكەی هەڕشە نەبێ‌ لەسەر كورد، ئەو بڕیاڕە بەكۆی دەنگ دەرچوو :جگە لە(كۆبا،یەمەن،زیمبابۆی)  زیمبابۆی دەنگی نەدا بەلام كۆباو یەمەن دژی وەستان  ،یەمەنی ئەوسا وەك نوینەرانی وولاتانی عربی كەنداو  وكۆباش وەك سەربازگەی سۆشیالیستی(بە سەرۆكایەتی سۆڤیەت –روسیای ئیستا) دژی وەستا.

سروشتی یاسایی:  688/RES/Sالحاله‌ فی العراق  

ئەو بڕیاڕە وەك 65 بڕیاڕەكەی تری سەر عیراق نیە تەنها پشت  بەبەندی(7)ببەستیت  ، سەرەڕای بەندی 7 پشت دەبەستێ‌ بە پەرەگرافی (7)ی مادەی(2)ی میساقیش، بۆیە بەشێك لە یاسا ناسان پێیان وایە تەنها ئەو بڕیاڕە سەربەخۆیە ناگەڕێتەوە بۆ بەندی حەوتەم، بەلام ئەگەر بە ووردتر سەرنج بدەینە فەقەرەی 7 لە مادەی 2 دەبینین لەوێش دەگەڕێتەوە بۆ بەندی حەوتەم   ،   رەهەندی یاسایی زۆر گرنگی هەبوو باس كراوە كە یەكەم جارە سیادە وسنور قودسیەتی نەما لەئاست پیشیلكاری ، ئەوەی گرنگە لە برگەی (1)ی بڕیاڕەكە كورد وەك (شعب)ناوی نەهاتوە وەك (سكان )هاتوە ، بەپێی لیكۆلینەوەمان زیاتر یەكیتی سۆڤیەتی ئەوسا ڕێگر بوو لەوەی وەك (شعب)ناوی كوردستان بیت ،ئەو دوو چەمكە (شعب- سكان)لە فەرهەنگی نەتەوە یەكگرتوەكان زۆر جیاوازی هەیە بەداخەوە تا ئەو ساتە سەركردایەتی كورد نازانێ جیازوازیان چیە بۆیە هەلنەساوە بۆ چاكردنی ،ئەوەش هۆیەكی یاسایی گرنگ بوو بۆ فەشەلی ریفراندۆم .

نەشارەزایی سەركردایەتی كورد بۆ ئەو بریاڕە:
سەركردایەتی كورد (جگە لەبەشیكی كەم) خویندنەوەیان بۆ سیاسەی دەولی یاسای دەولی  زۆر لاوازبوەو هەرواش لاوازە ، بۆیەش بەشی زۆریان دوو دل بوون لە ڕاپەڕینەكەش ، واتیگەیشتبوون كە لەعیراق نادرێ ، نەیانزانی:1- جیهان بەرەو وەرچەرخانە لەجەنگی ساردەوە بەرەو سیستەمیكی نویی جیهانی تاكجەمسەری 2- لیدانی عیراق حەتمی بوو مادام لەگرتنی كویت مانای دەستكاری سایكس پیكۆیە ..ئەو بەشەی مانعی راپەڕین بوو ناهەقی نەبوو خویندنەوەكەی ئەوان هیشتا هی جەنگی سارد وسەردەمی موخابراتی بوو ، هەر بۆیەش لەگەل دەرچوونی ئەو بڕیاڕە گرنگە (688) دەستیان كرد بەمفاوەزات لەگەل عیراق  بێنرخیان كرد، لەوەش خراتر دوای ڕووخانی بەعس سەركردایەتی كورد كاری بۆ عیراق دەكرد بۆ دەرچوونی عیراق لە بەندی(7) كە پازدەمین بڕێاری 688 بوو، ئیتر كە عیراق دەرچوو لە بەندی 7 ، بریاری 688 و كۆمەلیك مولحەقاتی هەلوەشایەوە لەهەمویان گرنگ تر هیلی 36 بوو ....لەگەل زۆر زانیاری سیاسی ویاسایی گرنگی تر لەبارەی ئەو بڕیاڕە هەیە .



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved