عێراق‌و ئێران هەبوونی  پەیوەندییەكی قووڵ

عێراق‌و ئێران هەبوونی پەیوەندییەكی قووڵ

ڕێبین عبدالرحمن فتاح


553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

هەمیشە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەرزونزمی بەخۆییەوە دەبینێت، ئەمەش بۆ هەبوونی پەیوەندی باش یان پێچەوانە دەگەڕێتەوە، چونكە پەیوەندییەكان هەمیشە لەسەر یەك ئاراستە نین و ناش بن. لەبەرئەوەی بەرژەوەندی وڵاتان جیاواز ، ئاساییە كە ئەوەی دەیانەوێت و ئەوەی هەوڵیش بۆ ئەدەن بۆ ئەوەی بەدەستی بخەن، جیاوازە.

جیاوازی بەدەست هێنان و بوونی ئەوەی كە دەتەوێ، لە حاڵەتی جیاوازی ویستی دەوڵەتان ئەویش جیاواز دەبێت، چونكە بە پێی ویستی وڵاتان ئامانجەكانیشیان جیاوازە، ئەم جیاوازیەش دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی یان توانا و قدرەی بەهێز دەوڵەت، بۆیە كاتێك دەوڵەتێك خۆی لە موقعێكی باشدا دەبینێت، ئەوا واتای ئەوەیە كە هێز و بوونی خۆی دەزانێت لەو هەرێمەی كە ئەم یەكە سیاسییەی تیادایە. 

لەم ڕووەوە، پەیوەندی نێوان دوو وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خوێندنەوەی ئایندە بۆی، گرنگە، بەقەد ئەوەی كە هەردوو وڵات كار دەكەن بۆ ئامانجەكانیان ، بەتایبەت ئێران، لەبەرئەوەی ئێران، وڵاتێكە، كە خاوەن مێژوو و هێز و توانا و هەژموونە، بە بەراورد بە عێراق.

ئێران دەوێت هەژموونی خۆی زیاد بكات لەگەڵ ئەوەی ئەم وڵاتە لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە گەورەترین وڵاتی مستفیدە لە نەمانی هەر دوو ڕژێمی تاڵیبان و ڕژێمی پێشووی  عێراق، چونكە مەترسی لە هەردوو سنوورییەوە كۆتایی پێ هات، بە تایبەت عێراق.

لەبەرئەوەی عێراق، لەدوای جەنگی هەشت ساڵەوە لەگەڵ ئێران، وویستی خۆی لەنەمان و دژایەتی كردنی ناردنەوە دەرەوەی شیعە كردووە، بۆیە ئامانجی سەرەكی عێراق دژایەتی كردنی ناردنە دەرەوەی شۆڕش بوو، چونكە ڕێژەیەكی زۆر شیعە مەزهەب بوونی هەیە لە عێراقدا.

ئێران هەبوون و نەبوونی لە كایە سیاسیەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەن پێگەیە، ئەمەش بۆ هەبوونی دەستی درێژە لەكاروباری سیاسی ووڵاتانی ناوچەكەدا، بەتایبەتی كە خاوەن هەژموونە لە چوار پایتەختی وڵاتانی عەرەبیدا، بەتایبەتی لە عێراقدا.

لەدوای پرۆسەوە ئێران هەوڵی داوە تەواوی باڵاكانی لەناو عێراقدا بكاتەوە بۆ خۆسەپاندنی زیاتر و باڵاتر لە سیاسەتی عێراقدا، بۆ ئەمەش قەد دوو دڵ نەبوو لە بەكارهێنانی تەواوی هێزەكانی لەم ووڵاتەدا. 

سەردانی كردنی سەرۆكی ئێران بۆ عێراق لە مارسی ئەمساڵدا، دووپات كردنەوەی هەبوونی پێگەی ئێران بوو لە عێراقدا. ئەم سەردانە لەكاتێكدا بوو كە ئەمریكا دەیویست بەیارمەتی هاوپەیمانەكانی بەتایبەت عێراق هەژموونی ئێران احتوا  بكات، بەڵام ئەمە نەكرا، هەرچەندە فشارێكی زۆر لەسەر ئێرانە. 

ئامانجەكانی سەرۆكی ئێران لەم سەردانە؟
یەكەم: ئامانجی ئێران لەم سەردانە، لەم كاتەدا بۆ تەواوكردن و دووپات كردنەوەی هەژموونی ئێرانە لە عێراقەدا. 

دووەم: ئەم سەردانە بەتایبەتی دووەم سەردانی سەرۆكی وڵاتی ئێرانە، بەتایبەتی كاتێك كە لە شوباتی 2008 احمدی نەژاد سەردانی عێراقی كرد، ئەمە دووەم سەردانه كە لە مارسی 2019  كرا ، ئەمە زیاتر بە سیاسی كردنی پەیوەندییەكانە لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا بەتایبەتی كاتێك مەلەفی ئێران درایە دەست وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دەستی سەربازی دەركرا كە قاسم سلێمانی سەرپەرشتی دەكرد. 

سێیەم: ئامانجی ئەم سەردانە بەهێز كردنی پێگەی ئابووری ئێرانە، بەتایبەت كە لەم كاتەدا ئێران تووشی بارگرانیەكی زۆر بووە بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی كە لەسەرێتی لەلایەن ئەمریكاوە. هەروەها پتەو كردنی پەیوەندی ئابووری یەكێكی ترە لەو ئامانجەنەی كە ئەم سەردانەی لەخۆی گرتبوو، چونكە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان ئەم دوو وڵاتە 12 ملیار دۆلارە، نیاز وایە بەرزبكرێتەوە بۆ 20 ملیار دۆلار، كە ئەمە  دووبارە لەبەرژەوەندی ئێران و بەرزكردنەوەنی هێزی ئابووریی ئەو وڵاتەیە. 

چوارەم:  لەڕووی جیوستراتیجەوە، ئێران دەوێت، عێراق وەكو پردێك بۆ گەیشت بەوڵاتانی تر بەتایبەت وڵاتە عەرەبییەكان بەكاربهێنێت، هەرچەندە ئەم وڵاتەشی وەكو سەرەڕێی سەربازی و سیاسی بەكارهێناوە، هەوڵدان بۆ مانەوە ئەم خاڵە ئامانجی لە پێشینەی سیاسەتی  ئێرانە لەعێراق و لە ناوچەكەدا.

پێنجەم : بینی مەرجەعی گەورەی شیعەكان لەلایەن  سەرۆكی ئێران حەسەن رووحانیەوە،  سەلمێنەری ئەوەیە كە سیاسەتی ئێران خاوەن پاڵپشتی بەهێزە لەڕووی مەزهەبیەوە لەعێراقدا، بەتایبەتی كە سیستانی خاوەن پێگە و نفوزێكی زۆرە لە عێراقدا.

شەشەم :  لەڕووی دیبلۆماسیەوە،  سەردانی سەرۆكی ئێران كار ئاسانی كردن زۆری بۆ زیارەتكەرانی ئێرانی فەراهەم كرد، چونكە، وەكو چۆن ئێران سیمەی دخول بە بێ بەرامبەر دەداتە هاوڵاتیانی عێراقی، پێویستە عێراق تعاملی هاوشێوە بكات، كە ئەمەش بە بەرژەوەندی ئابووری ئێرانە. 

داهاتووی ئەم پەیوەندییانە.....
خوێندنەوە بۆ داهاتوو كارێكی وا سانە نیە كە بە ئاسانی پێشبینی بكرێت، بەتایبەتی لەم ناوچەیە، چونكە هاوكێشە سیاسییەكانی لێرە زوو زوو دەگۆڕێن، چونكە بەرژەوەندییەكان دژیەكن و یەكتری تەواو ناكەن. بۆیە لەم دۆخەدا دەكرێت، ئەم پەیوەندییانە بەردەوام بێت بە هێز و بوون ، بەتایبەت بۆ ئێران، چونكە ئێران خاوەن شكۆییە لەم ناوچەیە، و ئامانجی ئەوەیە كە بغداد وەكو پایتەختی دووەمی خۆی بهێڵتەوە  بۆ ئەوەی لێرەوە بگات بە وڵاتانی تر و ئامانجەكانی خۆی بەدیبهێنێت، هەرچەندە ئاستەنگیش هەبێت.

ڕێبین عبدالرحمن فتاح




ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved