‎ئاین و نامۆ بونی کورد

‎ئاین و نامۆ بونی کورد

‎ پۆڵات جان


750 جار خوێندراوه‌ته‌وه

‎ڕۆڵی ئاین لە پاکتاوکردنی هەستی نەتەوایەتی لە گەلی کورد دا
‎وەرگێرانی لە عەرەبیەوە 
‎عمران هاواری 
.
‎سەرەتا زۆر کرنگە بڵێین کە زەمینەی ڕەخنەکان بە پلەی یەکەم لە گرێی نیشتمانی -نەتەواتیەوە سەرچاوە دەگرێت ، بە واتا ئەوەی پشت بە ناسنامەی ڕۆشنبیری و کەسایەتی کورد دەبەستێت کە زۆر لایەن لە ڕێی ئاینەوە بەکاریان دەهێنن بۆ داپڵوسینی کەسایەتی کورد و نامۆکردنی لەخۆی و لایەنێکی پیرۆزیش بە هەلومەرجی داگیرکاری و زاڵبون بەسەر کوردستاندا ببەخشێت تا لەم جورە گرفتانەدا سەرگەدانی بکات کە کاریگەری لەسەر یادەوەری هەندێ کەسدا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بابەتە بەگشتی پێویستی بە هەوڵێکی زانستی (مەعریفی) و توێژینەوەیەکی قوڵ و گەنگەشە و گفتوگۆیەکی هێمن و لەسەرخویە، بەڵام پیویست دەکان ڕونکردنەوە لەسەر هەندێ بابەتێک بدەین :


‎یەکەم: کاتێک دەڵێم ئاین، مەبەستم ئاین بەگشتی نەک فڵان دین و فیسار دین، یان فیسار مەزهەب یان فڵان ڕێباز(تەریقەت).
‎دووەم: من لێرەدا نەهاتوم هەڵسەنگاندن بو ئاینەکان بکەم، و بڵێم فڵان ئاین باشە و فیسار ئاین خراپ و ئەمەیان بەکەڵک دێت و ئەوەیان بەکەڵک نایەت. چونکە ئەم بابەتانە لق وگرفتی زۆریان لێ دەبێتەوە .


‎سێیەم: نکوڵیش لەوەدا ناکرێت سەرەتای سەرهەڵدانی زۆرێک لە ئاینەکان شوڕشێکی کومەڵایەتی و هەوڵێکی ئاکاری (ئەخلاق) و ویژدانی بووە دژی زۆرداری و ستەم و بەشمەینەتی.


‎چوارەم: دەسپێکی هەر ئاینێک بەپێی تایبەتمەندی و هەلومەرجی کومەڵێک یان کۆمەڵگایەکی دیاری کراو و بە پێی هەڵکەوتە مێژووییە دیاری کراوەکەی دادەڕێژرێتەوە و لە چوارچێوەیەکدا قەتیس کراوە 


‎پێنجەم: هەموو بەڵگە و دەرئەنجامەکان بە هەموو دەرکەوتە و ناوەڕۆکێکیەوە پێمان دەڵێت کە گەلی کورد ڕوبەڕوی پیسترین پاکتاوی نەتەوایەتی بووە و لە ڕاستینەی خۆی دورخراوەتەوە و جورێک نامۆبون بەخود لە تاکی کورد دا دروست کردووە.


‎شەشەم: بۆهەموو توێژەرێکی بابەتی و خوێنەرێکی بە ئاگا ئەوە لەپەرچاو بگرێت کە هەریەک لە (فارس و تورک و عەرەب) ئاینیان بە هەموو زیرەکیەکەوە بەکار هێناوە بۆ سەقامگیرکردنی دەستەڵاتی باوباپیرانیان و بەخشینی جۆرێک لە شەرعیەتدان و پیرۆزی ئلوهیەت بەخشین بە دەستەڵات و یاسا و لێپێچینەوەکانیان ، بۆ ئەوەی لە ئەنجامدا هەرکەسێک ڕوبەڕوی ئەم دەستەڵاتانە ببێتەوە ، بەواتا ڕوبەڕوی پیروزی خواند بووەتەوە و دژایەتی ڕاستی ڕەها (الحقیقە المگلقە) ی کردووە.


‎حەوتەم: لە ئەنجامدا پاشخانی دەستەڵاتەکانی (فارس و تورک و عەرەب) لەم ڕێیەوە توانیان بەسەر زۆریک لە گەلان و خێڵ زاڵ بن و بە تێپەڕبون کات پاکتاویان بکەن.


‎هەشتەم:ئەوەی دەبێت فەرامۆشی نەکەین کە پاشخانی دەستەڵاتی (فارسەکان) یەکەم کەسانێک بون لەهەوڵی گۆشەگیرکردنی باپیرە کوردە مادەکانمان بون لە شوناسی نەتەوایەتی و ئاینییان، ئەوەش لەڕێی قڕکردنی زۆرێک لە ڕابەرە ئاینیە زەردەشتیە مادەکان و هەوڵدان بۆ گۆڕینی شوناسی ئاینی زەردەشتی لە ئاینێکی کۆمەڵایەتی بۆ ئاینی دەوڵەت، بۆیە پاکتاوکردن و داگیرکاری گەلی کورد لە عەرەبەوە دەستی پێ نەکرد بەڵکو پێش ئەوان لە هەوڵەکانی (قورش و قەمبیز) و بەتایبەت دوای پوچەڵکردنەوەی شۆڕش و ڕاپەڕینی (مادە)ەکان بە ڕابەرایەتی (موگ)ە زانا و ڕابەرە ئاینیەکانی زەردەشت.


‎نۆیەم: یەکێکی تر لە پاکتاوی هەستی نەتەوەیی گەلی کورد لە ڕێی عەرەبەکانەوە هات لە سەدەی حەوتەمی زایەنیدا، زۆرێک لە کوردەکان بەرەنگاری داگیرکاری عەرەبەکان بونەوە ، دیارترین نمونەیان (بەرخۆدانی شارەزور) بوو، بەڵام ناوچەکانی تر بی بەرەنگاربونەوە خویان بەدەستەوە داوە.


‎دەیەم: عەرەبەکان لە دورگەی عەرەبیەوە نەهاتون بەزۆری شمشێر بو تاڵانی و کوشتوبڕ کوردستان، بەڵکو بە ئامانجی بۆ هەتا هەتا مانەوە لەو ناوچانەدا هاتون بۆ کوردستان، بەناوی عەرەب هاتون، هاتون تا پاشخانی کەلتوری و دابونەریتیان بکەنە جێگرەوەی شوناسی فەرهەنگ و کەلتوری نەتەوایەتی گەلی کورد .

 

‎یانزەیەم: لێرەشدا نابێت نکوڵی بکەین لە ڕۆڵی خراپی پاشخانی هەندێک لە خێزانە کوردەکان کە هاوکاری داگیرکەرە نوێکانیان کردووە. 


‎دوانزەیەم:بە درێژایی تێپەڕبونی سەدەکان ئاین تیژترین شمشێری دەستی داگیرکەر و بەکرێگیراوە کوردەکانیەوە بووە، بە ئامانجی بێ شوناس و بێ ڕیشە هێڵانەوەی گەلی کورد بووە لە ژێر هەژمون و دەستەڵاتیاندا ، و هەوڵی سەرپێچی و یاخی بون و ڕزگاری گەلەکەیان نەدەن. 


‎سیانزەیەم: زۆرێک لە بزوتنەوە کوردیەکان لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم و بە تایبەتی تێکۆشانی میرنشینە کوردەکان بۆ پاراستنی دەستەڵاتیان بە ناوی کوفر و تەکفیرەوە دەستەڵاتی فارس و عوسمانیەکان بە چەکی ئاینی ڕوبەڕویان بونەوە و مەلا و ناوەندە ئاینیەکانیان بەسەردا زاڵ کردن و ئەوەی (مەلای خەتێ) لە دژی (پاشا محمدی ڕەواندوزی) کردی دیارترین نمونەیانە. 


‎چواردەیەم: پاشخانە دەستەڵاتدارەکانی (فارس و تورک و عەرەب) کاتێک کوردەکان داوای مافی تایبەتمەندی مرۆیی و سەربەخۆیی نەتەوەییان دەکرد دەیانوت ئێمە هەمومان (مسڵمانین) .


‎پانزیەم: زۆرێک لە ڕێباز (تەریقەت) و (تەکیە) ئاینەکانی کورد ڕۆڵێکی خراپیان گێراوە لە هێڵانەوەی گەلی کورد لە ژێر چەپۆکی داگیرکەردا و ڕێبازی (نەقشبەندی) کە ئەڵقە لە گوێی تورکەکان بون باشترین بەڵگەیە بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیە.


‎شانزەیەم: دەستەڵاتە تورکەکان دەستەڵاتێکی عەلمانیان لە خۆرئاوای ئەنادۆڵدا دامەزراند (کە زۆرینەیان تورک بون) بەڵام لە هەمان کاتدا شێخەکانیان هاندا بۆ دامەزراندنی حیزبە ئاینیە تونڕەوەکان بۆ نمونە (حزب اللە، هودا پار، و هەتد) لە باکوری کوردستان (ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ) و تا ئێستا دەستەڵاتە یەک لە دوای یەکە تورکەکان دین و بە تایبەتی (ئیسلامی سیاسی) بۆ هەڵخەڵەتانی کورد بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی هەمویان یان هەندێکیان لەژێر ڕکێفی نەتەوەی تورکدا بهێڵنەوە. 


‎حەڤدەیەم: دەبێت ئەوەش لەبیر نەکەین کە (سەدام) لە ژێر چەتری سورەتی (ئەنفال) چ تاوانێکی دڕندانەی دژ بەگەلی کورد نەکرد ، هەروەها دەستەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران و بە تایبەت دەستەڵاتی کوماری ئیسلامی ئێران لە ژێر سایەی (ولایەتی فەقێ) دژی کورد بەناوی (جەنگ دژی دوژمنانی خودا) چ کوشتارێکیان دژی کورد نەکرد؟ هەروەها گورپە ئیسلامیە توندڕەوەکان چ کوشت و کوشتارێکیان لە (شنگال) و ڕۆژئاوا نەکرد و لەگەڵ جاشە بەکرێگیراوەکانی عەرەب و هەندێک لە کوردە جاشە ئاخونچیەکانی تورک لە ژێر سایەی سورەتی (فەتح) عەفرینیان داگیر و کاول کرد.


‎هەژدەیەم: لێرەدا دەبێت ئەوە بڵێین کە ئەم بابەتە ناکرێت لە وتارێک یان کتێبێکدا قەتیس بکەین، هەروەها ناکرێت هەموو گلەیی و گازندە وتاوانەکان بخرێتە ئەستۆی خودی ئاین و هەروەها نابێت نکوڵی لەوە بکەین کە هەموو کومەڵگاکان پێویستیان بەلایەنی مەعنەوی ڕۆحی ئاینە، بۆیە لێرەدا ئێمە دژایەتی خودی ئاین ناکەین وەک یەکێک لە سەرچاوەی گرفتەکان و بانگەشەی بەرنگاربونەوەشی ناکەین، بەڵکو هەموو هەوڵێکمان بو بۆ ڕاچڵەکین و بە ئاگاهاتنەوەی کومەڵگای کوردە لەو یاری و فریوکاریانەی بەناوی ئاینەوە پێیان دەکرێت.


‎نۆزدەیەم: هاوشانی ئەم ئاینە باوانە، ئاینە ناوچەییە کوردیە ڕەسەنەکانیش هوکارێک بون لە قەتیسکردنی کۆمەڵگا ناوچەییەکان و پێکهاتە نەتەوەییە کوردەکان لە گوشەیەکی تەنگدا، و نەیانتوانی بەڕوی نەتەوەکانی دەوروبەریاندا بکرێنەوە و هەروەها لەوەدا شکستیان هێنا کە خوی بگەیەنێتە ئاستێک کە ببێتە ناسنامەی گەلێک بە شێوەیەکی گشتی، هەروەها شکستی هێنا لە وەی هاوشانی پێشکەوتنە کومەڵایەتی و شارستانیەکان هەنگاو بنێت، لە کۆتاییشدا ئەو کاریگەریە مەعنەوی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەیان نەماوە لەبەر ئەوەی هیچ چاکسازیەکی جەوهەری و ڕێکخستنی پێویستیان لە ئاینەکەیاندا نەکرد.

‎بە کورتیەکەی:
‎بەڵام هۆکاری هێنانە کایەی ئەم قسانە بە تایبەت لەم کاتەدا دەکرێت چیە؟
-
‎بابەتەکە هەم کونە و هەم نوێیە. لەبەرئەوەی کەرەستەکانی سەرقاڵکردنی کومەڵگای کورد و کومەڵگاکانی تر لە ڕێی زۆرێک لە ڕەوشە جیاوازەکانەوە ئەنجام دەدرێت و یەکێک لەو ڕەوشانەش ئاینە! 


‎تازە بە تازە وەک گەلی کورد لە شەڕێکی خوێناوی کە چەند ساڵێکی خایەند ڕزگارمان بووە کە توشی تەکفیر و خونڕشتن و بەکویلەکردنی ژنەکانمان و هەزاران شەهیدمان لەو پێناوەدا بەخشی تا توانیمان ئەو هەڕەشەیە لە خۆمان دور بکەینەوە .


‎وەک گەلی کورد دەیان گەنجی گەنجی کوردمان بینی کە لەباشور و باکوردا چونە ڕێزی ڕێکخراوە تەکفیریە تیرۆرستەکان و لە شارە کوردیەکاندا خۆیان دەتەقاندەوە لە ڕۆژئاوا.


‎زۆرێک لە زانای ئاینی و مەلاکانمانی کوردمان بینی لە میمبەرەکانیانەوە هاواریان دەکرد و هێزەکانیان تەکفیر دەکردین کە ڕوبەڕوی گروپە تەکفیر و تیرۆرستەکان دەبونەوە. 


‎سەدان هەزار خەڵکی سادە و هەڵخەڵەتاوی کوردمان بینی لە پارێزگاکاندان دەنگیان بە داگیرکەری تورک دەدا لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا کە کەوتبونە ژێر کاریگەری بانگەشە ئاینی و بەڵێنەکانی ئەو دنیا.


‎هەروەها لەم دواییانەدا تێبینی ئەوەمان کرد لە سەرەتاکانی جەنگی سوریا لە مەلا و ئیسلامی سیاسی و ئارەزوی مەزهەبی لەلایەن هەندێک کەسایەتی کوردەکانی ڕۆژئاوا کە لە وتارەکانیاندا لایەنگری گروپە ئیسلامیەکانیان دەکرد. و هەوڵدانێکی پوچ و شکستخواردویان بۆ زیندوو کردنەوەی ڕۆڵی نەقشبەندی و سەوداکردن پێیەوە و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد بژاردەیەکی باشترە لە ئیسلامی توندڕەوی داعشی و لەمڕێیەوە دەیانویست ئاشتەنگ لەبەردەم ئیسلامی ڕۆشنبیر یان ئیسلامی کومەڵایەتی دورمەودا دروست بکەن؛



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved