چارەنووسی نەتەوەی كورد لە ململانێكانی خۆرهەڵاتی ناویندا

چارەنووسی نەتەوەی كورد لە ململانێكانی خۆرهەڵاتی ناویندا

كەمال محەمەد


613 جار خوێندراوه‌ته‌وه

دابەشكردنی خۆرهەڵاتی ناوەراست لەلایەن زلهێزە ئیمپریالیستەكانەوە قۆناغێكی نوێی هەژمونگەرایی ناوچەكەیە كە هەنگاو بەرەو شەر و پێكدادان و گۆرانكارییەكی گەورە ئەهاوێژێت ،ئێستا خۆرهەڵاتی ناوین لە بەردەم گری ئاگری جەنگێكی چاوەروان كراودایە.

حیسابە هەژمونگەراكانی ئێران لە ناوچەكەدا زیاتر گرژییەكانی لە ناوچەكەو ستراتیژییەتی ئەمریكا كردۆتەوە كە لەو ماوانەی دواییدا ئەمەریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە بەو پێیەی هۆكاری دەست تێوەردانی وڵاتانی ناوچەكەن ،بەهەمان شێوە ئێرانیش لە وەڵامی ئەم بریارەی ئەمەریكا خستنە لیستی تیرۆری دایە پاڵ هێزەكانی ئەمەریكا.

گرژییەكی دیكەی هاوشێوەی ئەمانەش كە جێگای باس بێت توركیایە كە تائێستا ئاستی راستی و جدییەتیەكەی خۆی نازانێت  ،لە دوای پەلهاویشتنەكانیەوە نەبونی پرۆژەو ستراتیژییەكی سیاسی  لەئێستادا وای لە توركیا كردوە نەتوانێت خۆی لە كێشەو تەنگەژە قوڵەكانی خۆرهەڵاتی ناوین رزگار بكات ،هەرئەمەشە وایكردوە  رێكەوتنی كرینی چەك لە روسیا و ئەمریكا نەیگەیەنێتە بریاری كۆتایی ،ئەوەی لێرەدا مەبەستمە چارەنوسی كوردەكانە لەو واقعە نوێیەی كە لە ناوچەكەدا هاتۆتە ئاراوە ،ئەگەر بە شێوەیەكی راست  دەرك بە دیزاینكردن و پێكەوەنانی هەژمونگەرایی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری زلهێزەكان لە خۆرهەڵاتی ناوین نەكرێت رەنگە ئاسان نەبێت ئەشقی ژیان لە خاكێكی ئازاد و نەتەوەیەكی مێژووی بەدەستبهێنرێت ،ئەوەی لەم قۆناغەدا بۆ كوردەكان گرنگە خۆگونجاندنە لەوەرگرتنی ئەزمونی رابردوو  هوشیاری حەقیقەتی ئێستایە لە سیاسەت و دیبلۆماسیەتیدا بەگوێرەی هەلومەرجە بەرجەستەكان و پێشهاتەكان خۆی ڕۆڵی دیاریكەری مانەوەو هێزی خۆی ببینێت نەوەك رۆڵێكی دیاریكراوی ئەو هێزانەی ئیمپریالیستانەی كە قوتدەری حەقیقەت و بەكاربردن و فاكتەرەكانی زۆرترین قازانجپەرەستی خۆیانن لە ناوچەكەدا.

تا دەچێت ئەم رەوشە كاریگەرییەكی گەورەی ئەبێت لەسەر سیاسەت و پێگەی كوردەكان لەناوچەكەدا  ،مێژوو ئەیسەلمێنێت كە نەتەوەی كورد لەململانێكانی خۆرهەڵاتی ناوەراستدا راپێچی دۆخێكی نەخوازراو پارچە بوون بۆتەوە ،ئەوەی تائێستا كوردەكانی خۆرئاوا كردویانە لەسەركەوتن بەسەر شەری داعش و  جێبەجێكردنی سیاسەتێكی راستینەیی و نەبون بە هێزێكی دۆگمایی درێژەی بە پشتگیرییە ئەكتیڤەكەی هاوپەیمانان داوە بۆیان توانیویانە سەركەوتوانە رۆلی خۆیان جێبەجێ بكەن وەك نەتەوەیەكی ئازاد و خاوەن بیر و راو خۆبەرێوەبەری.

لە قۆناغی ئەمڕۆماندا مانەوەو پاراستنی كوردەكان لەدەروازی دو رێیانێكدایە كە ئەركی بەرپرسیارێتی سیاسی و نەتەوەیی و دیبلۆماسی لەئەستۆی سەركردەو بریاربەدەستەكانیدایە لەهەنگاوەكانی داهاتودا لە میانەی پلاتفۆرمێك لە چەشنی كۆنگرەی نیشتمانی پەیوەندییەكانیان بە ستاتۆیەك بگات كە پەیوەندییە ناوخۆیی ودەرەكییەكانی تەواوی كوردەكان هاوسەنگ بكات و بتوانێت بە گوزارشتێكی هاوبەشیان بگەیەنێت بۆ ئەوەی توانای پێشخستنی سیاسی و پەیوەندی دیپلۆماسی هاوبەش بەدەست بهێنن و بە كەمترین زەرەرو زیانەوە لەو شەرە چاوەروانكراوە دەربازیان ببێت و توشی پارچەبونی زیاتر نەبن و خاكی پارچەیەكیان بەكارنەهێنرێت بۆ شەر دژی پارچەكەی دیكەیان .

كەمال محەمەد




ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved