1
یه‌كه‌مین دۆسیه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی رژێم و سه‌دام ، روداوه‌كه‌ی دوجه‌یل بوو ، كه تیایدا سه‌ره‌ڕای وه‌ك جینۆساید سه‌یركردن ، سه‌دام سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو ، هه‌روه‌ها حكومه‌ت چووه ژێر باری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و 148 كه‌س قه‌ره بوویان وه‌رگرت ، دێ هه‌یه له كوردستان دوو هێنده زیاتری دوجه‌یل خه‌ڵكی بووه ته قوربانی و تا ئێستا رێگه‌یه‌كی باشی نیه، تا ئێستا دینارێك قه‌ره‌بووی حكومه‌تی عیراقی وه‌رنه‌گرتوه ، نمونه‌ی جه‌له‌مۆرد كه تێیدا 400 كه‌س ئه‌نفال كراوه ، هه‌ڵبه‌ت دادگای باڵای تاوانه‌كان ئه‌نفالی به جینۆساید ناساند ، پارله‌مانی عیراقیش ئه‌و كاره‌ی كرد ، مایه‌وه كه حكومه‌تی عیراقی ئه‌وه بكات ، تا ئێستا نه‌كراوه ، به باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراقی له ئێستادا ئه‌و كاره بكات ،ئه‌ركێكی ئاكاری جێبه‌جێده‌كات و سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ له‌و بابه‌ته‌دا رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت .
2
له كاتی دادگای كردنی سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی له سه‌ر تاوانی ئه‌نفال ، ئێمه چه‌ند میوانێك له به‌غدا به‌شداری دوو دانیشتنی دادگاییه‌كه‌مان كرد ، ئه‌و كاته دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له به‌غدا داوه‌تێكی كردین و داوای لێكردین بمێنینه‌وه تا له نزیكه‌وه دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی بناسین ،دكتۆر به‌رهه‌م له باره‌ی دكتۆر عادله‌وه وتی پیاوێكی زۆر به‌ڕێزه‌و دۆستێكی راسته‌قینه‌ی كورده ، ئێستا دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماره‌و دكتۆر عادل سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراقی ، هه‌ڵبه‌ت كاتی خۆیه‌تی ئه‌و دۆسته راسته‌قینه‌یه پاش زیاتر له سێ ده‌یه له تاوانی ئه‌نفال ئه‌و پرسه له حكومه‌تا به جینۆساید بناسێنێ و ئه‌ركی داوای بوردن و قه‌ره‌بوكردنه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ وه‌ك حكومه‌ت ، ئه‌وه‌ش جگه له ته‌واو كردنی هه‌نگاوه‌كه‌ی دوجه‌یل شتێكی دیكه نیه ، بۆیه له‌م بۆنه‌یه‌داو له ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌نفالداكاتی ئه‌وه‌یه دكتۆر به‌رهه‌م وه‌ك سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق پرسی ئه‌نفال بیر حكومه‌تی عیراق و دكتۆر عادل بخاته‌وه .
3
ده‌مه‌وێ لێره‌دا گازنده‌یه‌كی دیكه‌ش بكه‌م دادگای باڵا به‌بێ هیچ هۆیه‌كی دیاری كرا‌و ، روداوه‌كانی ساڵی 1963و حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كانی نادیده كرد‌و دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی به‌عسی له مانگی 7ی 1968ه‌وه خسته رۆژه‌ڤه‌وه ، من به هاوكاری و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شه‌هیدو ئه‌نفال دۆسیه‌یه‌كی گرنگی ساڵی 1963م ئاماده كردوهه‌رچه‌ند ده‌كرا زۆرتر ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت ، به‌ڵام به هه‌ر هۆیه‌ك بوو من وازم لێهێناو وه‌زاره‌تیش له بیریان كرد ، بڕوام وایه دۆسیه‌ی 1963ی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان زۆر له دۆسیه‌ی دوجه‌یل گه‌وره‌تره ، بۆیه جێی خۆیه‌تی لێره‌دا داوا له سه‌رۆك كۆمار بكه‌م ، بۆ دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌ی عیراقدا جینۆساید‌و سڕینه‌وه بوونی نه‌بێت ، پرسی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی 1963ش بخرێته به‌رده‌م حكومه‌تی عیراقی ، له‌و باره‌یه‌وه من ته‌واوی دۆسیه‌كه ده‌خه‌مه به‌رده‌م دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی