گه‌رانه‌وه‌ بۆ كه‌رتى گشتى

گه‌رانه‌وه‌ بۆ كه‌رتى گشتى

کامەران وریا قانع


783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

(2)
له‌ زانستى ئابورى به‌ گشتى سێ بیرۆدز یاخود قوتابخانه‌ زیاتر ئاراسته‌ى حكومه‌ته‌كانیان كردوه‌ بۆ ئاراسته‌ كردنى ئابورى و بازار:

- قوتابخانه‌ى سۆشیالستى یاخود ده‌سه‌لاتى ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌موو كاروبارێكى بازار و ئاراسته‌ كردنى كه‌ زیاتر له‌ وڵاتانى سۆشیالستى جاران په‌یره‌و ده‌كرا به‌ تایبه‌تى له‌ یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌تى پێشوو، ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ بڕواى ته‌واوى به‌ پلانى مه‌ركه‌زى و كۆنترۆڵ كردنى بازار و نرخ هه‌بووه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌.

- قوتابخانه‌ى بازارى ئازاد ،كه‌ حكومه‌ت ده‌ست نه‌خاته‌ بازاره‌وه‌، بازار خۆى له‌سه‌ر بنچینه‌ى (خستنه‌ روو ، خواست ) ( عرچ و گلب) ئه‌توانێت خۆى رێك بخات ، ئه‌م بیردۆزه‌ له‌سه‌رده‌مى ئاده‌م سمپ ( سه‌ده‌ى هه‌ژده‌) په‌ره‌ى سه‌ند تاكو له‌ سیه‌كانى سه‌ده‌ى بیست ،گه‌شه‌ى پێدرا و ڤێرژنێكى توندتر ده‌ركه‌وت له‌ ژێر ناوى( تازه‌ لیبرالیه‌كان)، په‌یره‌وانى ئه‌م تیوره‌ تازه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ توند ره‌و بوون به‌ جۆرێك بانگه‌وازى ئه‌وه‌یان ده‌كرد ده‌وڵه‌ت هه‌ر پێویست ناكات هه‌بێت یاخود به‌هێز بێت، به‌ڵكو دروشمى ( لێگه‌رێ تپێپه‌رێ، لێگه‌رێ كار بكات ) فه‌له‌سه‌فه‌ى ئیش كردنیان بوو.‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ریغان و سه‌رۆكى وه‌زیرانى به‌رتانیا خانمه‌ تاچه‌ر له‌ په‌یروانى ئه‌م تازه‌ لیبرالییانه‌ بوون.

- له‌ دواى سالى 1979 و كرانه‌وه‌ى وڵاتى چین به‌ رووى جیهان گه‌وره‌ بوونى ئابوریه‌كه‌ى تاكو رۆژگارى ئه‌مرۆ، قوتابخانه‌یه‌كى كاریگه‌ر دروست بوو له‌ ژێر ناوى (سه‌رمایه‌دارى ده‌وڵه‌ت)، هه‌رچه‌نده‌ ئابورى ناسان ده‌ڵێن سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م ره‌وته‌ له‌ سه‌ره‌تاى هه‌فتاكان (1973) سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ ده‌ركه‌وت ، به‌ڵام دواتر ئه‌م ئه‌زموونه‌ له‌ ولاتى چینه‌وه‌ بوه‌ جێگاى سه‌رنجى ئابورى ناسان كه‌ ده‌كرێت بازار ده‌وڵه‌ت رۆلى گه‌وره‌ى هه‌بێت له‌ بازار و ئابوریش زۆر پێشبكه‌وێت.له‌م قوتابخانه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌ یاخود پێداویستیه‌ گشتیه‌كانى كۆمه‌ڵگا خۆى به‌رێوه‌ ده‌بات وه‌كو ( ته‌ندروستى ، خوێندن، نەوت ، كاره‌با،هۆكانى گواستنه‌وه‌ له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فرۆكه‌، خانه‌ نشینى ، پیشه‌سازى قورس وه‌كو چه‌ك و به‌نداوه‌كان ..هتد) ، به‌ڵام یارمه‌تى كه‌رتى تایبه‌تیش ئه‌دات بۆ كاركردن به‌مه‌رجێك قۆرغكارى نه‌بێت و نرخى كاڵا و شتومه‌ك شیاو بێت.

سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین جوڵه‌ى ئابورى جوله‌یه‌كى پێچاو پێچه‌، واته‌ ده‌كرێت ماوه‌یه‌ك ئابورى كز و لاواز بێت و كێشه‌كانى ده‌ركه‌وێت، ماوه‌یه‌ك به‌ره‌و پێش بچێت و ده‌سته‌كه‌وته‌كانى هه‌ستى پێ بكرێت . بۆچونى ئه‌م سێ قوتابخانه‌یه‌ تاكو ئێستا له‌ ژێر گفتگۆن له‌ لایه‌ن ئابوریناسانه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌و نموونه‌یه‌كى هه‌ره‌س بوونى هه‌یه‌. له‌ كاتى رمانى یه‌كیه‌تى سۆڤیتى جاران ،زۆربه‌ى ئابورى ناسانى وڵاتانى غه‌ربی و ئه‌مریكى بانگێشه‌ى ئه‌وه‌یان كرد كه‌ بیردۆزى ئه‌وان بۆ رێكخستنى بازار سه‌ركه‌وت و ده‌وڵه‌ت پێویست ناكات خۆى له‌ بازار هه‌ڵقورتێنێ . كێشه‌ى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌‌ ئه‌وه‌یه‌ بێ ره‌حمانه‌ له‌گه‌ڵ چینه‌ لاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و پێیان ئاساییه‌ بپلیشێنه‌وه‌، له‌ژێر زه‌برى بازارى ئازاد و چینى ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌ دروشمى سه‌ره‌كیان( بازار كه‌رسته‌ بۆ ئه‌وانه‌ دروست ده‌كات كه‌ ده‌یكڕن نه‌ك ئه‌وانه‌ى پێویستیان پێیه‌تى) ، به‌ڵام ئه‌م بیردۆزه‌ى ئه‌مانیش تووشى هه‌ره‌سێكى گه‌وره‌ بوو له‌ ساڵى 2008 كاتێك قه‌یرانى ( خانوو به‌ره‌و نیشته‌جێ بوون )دارایی زۆربه‌ى بانكه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌مریكا و جیهانى ئیفلاس پێكرد، كه‌ حكومه‌تى ئه‌مریكى ناچار بوو بۆ رزگار كردنى ئه‌و بانكانه‌ نرخى سووى پێدانى پاره‌ له‌ بانكى فیدرالیه‌وه‌ بۆ بانكه‌كان نزیك كرده‌وه‌ له‌ سفر، هه‌ندێك بانكیش خۆمالى بكات.بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بانكانه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت بتوانن خۆیان له‌سه‌ر پێبگرنه‌وه‌، كه‌ زۆربه‌ى ئابورى ناسان ئه‌ڵێن كاریگه‌رى ئه‌و قه‌یرانه‌ تاكو ئه‌مرۆ به‌رده‌وامه‌. هه‌رچى قوتابخانه‌ى سه‌رمایه‌ داریی ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌زموونه‌كه‌ تازه‌یه‌ هه‌رچه‌ند كێشه‌ى زۆر له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت له‌رووى ئابوریه‌وه‌ نا، به‌ڵام له‌ رووى مافه‌كانى مرۆڤ و رێز گرتنى ژینگه‌ و مافى منداڵ..هتد.

وه‌ك سه‌رنجێك له‌سه‌ر ئه‌مریكا كه‌ بانگه‌شه‌ى ئابورى ئازاد ئه‌كات، به‌ڵام ته‌نها سه‌رنجى بوودجه‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ بۆ ساڵى 2018 بدەین نزیك بوه‌وه‌ له‌ سێ تریلۆن دۆلار، باشه‌ ده‌وڵه‌تێك ئه‌م پاره‌ گه‌وره‌یه‌ خه‌رج بكات ، بێگومان به‌ راسته‌وخۆ ده‌ست وه‌رده‌داته‌ ئابورى و بازار ،پالپشتێكى باشى كه‌رته‌كان ده‌كات، هه‌ر له‌و بودجه‌یه‌ نزیكه‌ى یه‌ك ترلیۆن و سه‌دو بیست ملیۆن دۆلار بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پێداویستیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دابین كردوه‌و نزیكه‌ى 136 ملیار دۆلاریش بۆ وه‌زارتى كشتوكاڵ، 26 ملیار بۆ وه‌زاره‌تى وزه‌ .

کامەران وریا قانع



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved