عارف قوربانی نوسەر و چاودێری سیاسی له وتارێكیدا له ژێر ناونیشانی (سەرۆككۆمار و پرسی جینۆساید) باس له پرۆژه یاسایه‌كی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌كات له باره‌ی كۆمەڵكوژیی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەدین له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه له ۱۲ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱٤ئه‌نجام دراوه و له‌و ڕوداوه‌دا ۱۷۰۰ هاوڵاتی كوژراون ، له وتاره‌كه‌یدا قوربانی سه‌ره‌نجی خۆی خستووته ڕوو له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق سوپاسیشی كردووه كه هه‌ر بیرۆكه‌و پرۆژه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به پرسی ئەنفال و گۆڕی بەكۆمەڵ پێشنیار كردووه جێبه‌جێ كراوه ، هیچ گومانم نییه له‌وه‌ی كه خاوه‌ن دیدو فكریكی جوانیت و بروات به چی هه‌بێت ئه‌وه ده‌نوسیت بێ ئه‌وه‌ی گوێ به به‌رژه‌وه‌ندی خۆت بده‌یت ،ده‌زانم ئازادی ئینسانت به‌لاوه گرنگه بروات به دیالۆگ و هه‌بوونی جیاوازی و دونیای پلۆرالیزم هه‌یه .
قوربانی له وتاره‌كه‌یدا به‌چه‌ند ئاراسته‌یه‌ك دیدی خۆی داڕشتووه ، له‌لایه‌ك مه‌دحی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات و له‌لایه‌كیش ئامۆژگاری و پێشنیاری به‌سود ده‌خاته ڕوو ،ده‌بێ سوپاسی به‌رهه‌م ساڵح بكه‌ین كه له‌ناو ئه‌م ژینگه سیاسییه چه‌قبه‌ستووه‌دا كه سه‌ركرده‌ی شۆرشگیرباوه‌ڕیان به ئیجماع و كۆده‌نگی و شه‌رعیه‌ت و یاسا نییه ،گوێگرێكی باشه‌و پێشنیار‌و پرۆژه‌كانت كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت .
قوربانی دوای جێهێشتنی ڕێزه‌كانی یه‌كێتی چه‌ند جارێك په‌یامی خۆی بۆ ماڵباتی تاڵه‌بانی ناردووه كه تا سه‌رئیسقان جه‌لالیی وملكه‌چی باڵی جه‌لالیزمه ،قوربانی پێناسه‌ی جه‌لالیزم له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فكری فه‌لسه‌فی زانستی داڕشتووه‌و ڕێچكه‌ی خه‌باتی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی خۆالێخۆشبوو ( مام جلال ) به جه‌لالیزم پێناسه ده‌كات ،ئۆكه‌ی ،ئه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا قوربانی چی خوێندنه‌وه‌یه‌كی وه‌یانیش چ بنه‌مایه‌كی فكری فه‌لسه‌فی زانستی كردووه‌ته پێوه‌ر بۆ زاراوه‌ی بارزانیزم ؟! ئاخر لای هه‌مووان ئاشكرایه بارزانیزم و جه‌لالیزم بوونه‌ته هۆی دابه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و كۆمه‌لگاو باری جوگرافیایی كوردستان وزمانیان به‌سه‌ر چه‌ند زاراوه‌یه‌ك خاكی كوردستانیان به سه‌ر چه‌ند زۆنێكدا دابه‌ش كردووه و داهاتووی كوردستان یه‌كێیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردی نییه‌و پارتی و یه‌کێتی که نوێنه‌رایه‌تیی دوو جۆره خوێندنگه و ئایدیۆلۆژیای جیاواز ده‌که‌ن، بارزانیزم و جه‌لالیزم، یا به ده‌ربڕینه گه‌لییه‌که‌ی، مه‌لایی و جه‌لالی، ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان کردووه‌ته دوو له‌ته‌وه.
له ململانێی نیوان پارتی و یه‌كێتی به‌م دواییانه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پرۆسه‌ی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه له سیاسییه‌كانه‌وه بۆ په‌رله‌مانتاران و رۆشنبیر‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان چڕتر بووه‌ته‌وه ،زۆرێک لـه یه‌کێتیه‌کانی بادینان سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه بۆ ناو پارتی و له ناوچه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینیش به پێچه‌وانه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی و گۆران ،له بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی ، كه‌سانێك له‌یه‌كێتی و له گۆرانیش محه‌مه‌د حاجی كه گیله پیاوی ناو تاوڵه‌ی سیاسی بوون ، نه‌ك خاوه‌ن فكر‌و مه‌عریفه سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه بۆ ناو پارتی ، ئه‌م قسانه‌م بۆ ئه‌وه‌یه كه خوانه‌كا گوێی شه‌یتان كه‌ڕ بێت قوربانی سه‌نگه‌رت نه‌گواستبێته‌وه بۆ ناو پارتی ؟! ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه پۆستی ڕاوێژكاریت له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێ درابێت ؟
ئه‌ستێره‌ی به‌ختی پارتی له‌وه‌دایه جگه له ڕۆشنبیرو رۆژنامه‌نوسه‌كانی خۆی به‌شێك له رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسه‌كانی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له خشته براون و ئه‌وه ده‌په‌یڤن و ئه‌وه ده‌نوسن كه پارتی ده‌یخوازێت ، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له كه‌ویكردنی رۆشنبیر‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسان كه بوونه‌ته زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی پارتی و ڕۆشنبیرێكی تێكشكاویان به‌رهه‌م هێناوه ، به‌شێك له ڕۆشنبیره دیاره‌كانی كورد لاقێكیان له مزگه‌وته‌و پێیه‌كیان له مه‌یخانه هه‌ندێكیشیان پێیه‌كیان لای پارتی یه و پێیه‌كیان له گۆران یان له یه‌كێتیدایه ،ئه‌مه‌ش ته‌كتیكی حیزبی به‌عسه كه به‌شێك له شۆرشگیره‌كان له‌شاخ بوون و ده‌ستییان له‌گه‌ڵ دوژمن تێكه‌ڵاو كردبوو به كورتی و به كورتی له كوێوه بابێت شه‌نی خۆیان ده‌كرد!
له‌كۆتاییدا ده‌پرسم ئایا قوربانی به‌هۆی نزیكی و دۆستایه‌تی له پارتی له‌مه‌ڕ پرسی خه‌ڵك و داخستنی په‌رله‌مان و یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و باره‌گای بارزانی ریفراندۆم وناشه‌فافی ئابوری سه‌ربه‌خۆو نیوه موچه‌ی خه‌ڵك و سوكایه‌تی كردن به پێشمه‌رگه و سوتاندنی ریشی مامۆستایانی ئاینی و شه‌قوه‌شاندن له مامۆستایان چ هه‌ڵویست و چ ئامۆژگاری و چ پرۆژیه‌كی پێشنیار كردووه بۆ پارتی ؟ ئایا پارتی هاوشیوه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گوێگرێكی عاقڵه‌و ڕێز له دیدو جیهانبینی جیاواز ده‌گرێت ؟
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی