دامەزرێنەری ویکیلیکس جولیەن ئەسانج دەستگیرکرا

دامەزرێنەری ویکیلیکس جولیەن ئەسانج دەستگیرکرا

ئاسۆ جەبار


872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 دامەزرێنەری ویکیلیکس جولیەن ئەسانج ڕۆژی پێنجشەممە لە باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر لە لەندەن دەستگیرکرا ماوەیەکی کورت پاش ئەوەی ئەو وڵاتەی ئەمەریکای باشوور مافی پەنابەرێتی لێسەندەوە. سەرۆکی ئیکوادۆر لینن مۆرینۆ لە تویتێکدا ڕایگەیاند حکومەتەکەی مافی پەنابەرێتی لە ئەسانج دەسەنێتەوە بەهۆی بەردەوام پێشێلکاری لە نەریتە نێونەتوەییەکاندا دەکات. مۆرینۆ جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە بڕیارێکی سەربەخۆیانەیە.

 

ئەسانج لە ساڵی 2012 پەنای بردە باڵیۆزخانەکەیان لە لەندەن و لەو کاتەوە لە ناو ئەو باڵیۆزخانەیە پارێزراوە. سەرۆکی ئیکوادۆر لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت " ئەمڕۆ ڕادەگەیەنم ڕەفتارە خراپ و شەڕانگێزێکانی جولیەن ئەسانج هەوەهاش هەڕەشەکانی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی دەبێتە هاوپەیمانی ڕێکخراوێک دژی ئیکوادۆر بە تایبەتیش ڕەفتاری ئەوەی کە هەڵەی کردووە بەرامبەر پەیماننامە نێونەتەوەییەکان بۆتە مایەی ئەوەی پەنابەرێتییەکەی ڕابگیرێت و چی دی ئەو مافەی نەمێنێت." پۆلیس دەڵێت ئەسانج براوە بۆ بنکەیەکی پۆلیسی ناوەندی لەندەن و لەوێ دەمێنێتەوە هەتا بە زووترین کات دەخرێتە بەردەم دادگا.

 

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ڕوپتلی کە بەشێکە لە ڕاشا تودەی، بڵاو کراوەتەوە نیشان دەدات پێنج بۆ شەش پیاوی قات لەبەر بە زۆر ئەسانج لە باڵیۆزخانەکە دەردەکەن، دەوروبەری گیراوە لە کاتێکدا ماشێنەکانی پۆلیس لەبەردەم باڵەخانەکە وەستاون. پۆلیس دەڵێت پاش بڕیارەکەی حکومەتی ئیکوادۆر بۆ لێسەندنەوەی مافی پەنابەرێتی لە ئەسانج، باڵیۆزی ئیکوادۆر لە بەریتانیا پۆلیسی بانگ کردووە تا بیبەن.

 

ئەسانج چەند ساڵە لەو باڵیۆزخانەیە نەهاتۆتە دەرەوە چونکە دەترسا دەستگیر بکرێت و ڕادەستی ئەمەریکا بکرێت بەهۆی بڵاو کردنەوەی هەزاران بەڵگەنامەی نهێنی لەشکری و دیپلۆماسی بە ڕێگای ویکیلیکس. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جێرمی هەنت سوپاسی مۆرینۆی کرد بۆ هەڵوێستەکەی و لە توتێکدا ڕایگەیاند " ئەسانج قارەمان نییە و هیچ کەسێکیش لە سەروی یاساوە نییە." دەستگیرکردنی ئەسانج ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە ویکیلیکس حکومەتی ئیکوادۆری تاوانبار کرد بە ئۆپەراسیۆنێکی زۆر توندی سیخوڕی دژی ئەسانج. ویکیلیکس دەڵێت کۆبونەوە لەگەڵ پارێزەرەکان وپزشکێک لە ناو باڵیۆزخانەکە لە ماوەی ساڵێ ڕابوردوودا تۆمار کراوە.



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved